Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:29

گونده‌کان به‌م چه‌شنه‌ نابنه‌وه‌ به‌رهه‌مهێن!

باڵه‌خانه‌كان له‌شاردا به‌رزتر بوون،گونده‌كان بۆ كه‌یف و سه‌فا پڕ بوون له‌ پارك و ڤێللا زه‌وى كشتوكاڵى كران به‌شوێنى نیشته‌جێكردن
هه‌ژار عه‌لی
100%

لادێكانى كوردستان ئه‌گه‌ر پێشتر بووبنه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ده‌ستكه‌وتنى به‌رهه‌مى میوه‌و سه‌وزه‌ بۆ شاره‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئێستا شاره‌كان بوونه‌ته‌ فریادره‌سى گونده‌كان. هه‌رچى خواردن و كاڵاو شت ومه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێت و ده‌گاته‌ ناوه‌ندى شاره‌كان و له‌وێشه‌وه‌ به‌سه‌ر شارۆچكه‌و گوندو ئاواییه‌كاندا دابه‌شده‌كرێت.

 خه‌ڵكى كاسبكارو جوتیار بۆ ڕه‌نێوهێنانى ڕه‌زو باخ و شینایی هه‌وڵ ده‌دا و ماندوو هیلاك ده‌بێت، تابه‌رهه‌مێك بخاته‌ بازاره‌وه‌. كه‌چى ده‌ستمایه‌ سه‌رى ساحێبى ده‌خوات. پێشتر ساخ كردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌ى ئاسانتر بوو، له‌لایه‌ن حكومه‌تیشه‌وه‌ تاراده‌ییه‌ك ده‌رمان و په‌ین و كه‌رسته‌ى جووتكردنى بۆ ئاسان ده‌كرا. به‌ڵام ئێستا شێوازه‌كه‌ جیاوازه‌و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو  هاوكارى جوتیار نییه‌ بۆسه‌رله‌نوێ دارشتنه‌وه‌ى كارى گوندنشینان و گرینگیدان به‌ به‌رهه‌مى  خۆماڵى، ئه‌گه‌ر هه‌شبێ له‌ چوارچێوه‌یه‌كى فراواندا نییه‌.

لادێ یان گوند شوێنى نیشته‌جێبوون و كارى هه‌ره‌وه‌زى خێزانه‌كانه‌، كه‌ له‌ زه‌وییه‌كان خه‌ریكى كارى كشتوكاڵی یان ئاژه‌ڵدارین زۆربه‌ى ده‌رامه‌تى تاكه‌كان له‌م دوو رێگه‌یه‌وه‌ دابین ده‌بێت.به‌چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ئێستاو رابردوو ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و راستییه‌ى كه‌وا گوندى ئێستا بۆ گه‌شت و سه‌یران و پشوودانه‌، نه‌ك بۆ كارى كشتوكاڵكردن.

ئه‌گه‌ر گونده‌كانى پێش راگواستن وه‌ربگرین، ده‌بینین له‌سنورى ئه‌م چوارقه‌زایه‌دا سه‌نته‌رى ساخ كردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كان شارى رواندزبوو،  بۆنموونه‌ تووتنى ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى و برادۆست و  بارزان به‌شى زۆرى ده‌هاته‌ رواندزو له‌وێ ده‌فرۆشرا.به‌رهه‌مه‌كانى دیكه‌ش له‌سه‌ر پشتى وه‌ڵاخ له‌ناوه‌ندى شاره‌كان ساخ ده‌بوونه‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا جوتیار بارێكى كه‌ل و په‌لى خۆراكى پێ ده‌كڕى و بۆ گوند ده‌یبرده‌وه‌.

دواى راپه‌رین و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گونده‌كانیش بۆ بژێوى ژیان گوندنشینان ده‌ست وبردیان كردو زه‌وییه‌كانیان ڕه‌نێوهێنان و به‌رهه‌مى خۆماڵیان خسته‌ بازاره‌وه‌، به‌ڵام دواى به‌ مووچه‌خۆركردنى خه‌ڵكى كوردستان ئیدى كشتوكاڵكردن و ئاژه‌ڵدارى په‌كى كه‌وت، نه‌ له‌سه‌ر ئاستى كه‌سى و نه‌ له‌سه‌ر ئاستى دامه‌زراوه‌و ده‌سه‌ڵات  خه‌مێكیان له‌م كه‌رته‌ نه‌خوارد، دواى ده‌ركردنى یاساى نه‌وت و گاز له‌ ساڵى 2007 كه‌ هه‌رێمى كوردستان بووه‌ خاوه‌نى سیاسه‌تى نه‌وتى خۆى و ئابوورى سه‌ربه‌خۆى راگه‌یاند، به‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستى نێو ده‌وڵه‌تى كوردى برده‌وه‌ پێشه‌وه‌. به‌ڵام، ئه‌وه‌ى ماییه‌ى نیگه‌رانى بوو، نه‌یتوانى هێلكه‌كانى له‌یه‌ك سه‌به‌ته‌وه‌ دابه‌شى سه‌به‌ته‌یه‌كى تر بكات.

 پشت له‌ جوتیاركراو، ئیدى كشتوكاڵكردن بووه‌ عه‌یبه‌، شێوازى ژیان گۆڕا، باڵه‌خانه‌كان له‌شاردا به‌رزتربوون،گونده‌كان بۆ كه‌یف و سه‌فا پڕ بوون له‌ پارك و ڤێللا زه‌وى كشتوكاڵى كران به‌شوێنى نیشته‌جێكردن.

 هاتنى كۆرۆناو رووداوه‌ سیاسیه‌كانى دیكه‌ش، وانه‌یه‌كى پیشانداین، كه‌پشت به‌خۆمان ببه‌ستین، سنووره‌كان هه‌ر كراوه‌نابن، ده‌رو دراوسێمان هێنده‌ له‌خه‌مى ئێمه‌ نین،  نه‌وت هه‌ر به‌رزنابێته‌وه‌، عیراق  جێگاى متمانه‌ نییه‌!

ئه‌مپه‌تایه‌ى هاتووه‌،دانووىة له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى پاكو خواردنى خاوێن ناكوڵى، ئه‌م ژینگه‌یه‌ش له‌گونده‌كانبه‌رجه‌سته‌ ده‌بێت. كه‌وایه‌ باگونده‌كان ئاوه‌دانبكه‌ینه‌وه‌به‌رهه‌مى خۆماڵى گه‌شه‌ى پێبده‌ین، به‌ڵام چۆن و به‌ چ میكانزمێك؟

 وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو هاوكارو پاڵپشتى گوندنشینان بێت و هانى جوتیاران بدات، داهێنان له‌به‌رهه‌مه‌كانیاندابكه‌ن، كه‌رسته‌و په‌ین و تۆو  ده‌رمان و پێداویستى جووتكردن بۆ جوتیار ده‌سته‌به‌ربكرێت، بخرێنه‌ خولى راهێنان و فێربوونى كشتوكاڵى جۆراوجۆره‌وه‌، ئه‌ركى گواستنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ ئاسان بكرێت و  جۆگه‌ى ئاودێری و سه‌رچاوه‌كانى ئاوداشتنیان بۆ فه‌رهم بكرێت، كارگه‌ى بچووك و ساردخانه‌ له‌نزیك ئه‌و گوندانه‌ى به‌رهه‌میان هه‌یه‌ دروست بكرێن.

بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه‌ به‌به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان ئاشت بینه‌وه‌و چیتر خواردنه‌ ده‌ره‌كى و  قوتووبه‌ندییه‌كان ده‌مارو بۆڕییه‌كانى هه‌ناسه‌و دڵمان نه‌گرن و هه‌ڕه‌شه‌ى تووشبوون به‌  شێرپه‌نجه‌و جه‌ڵده‌مان لێ نه‌كه‌ن، شت گه‌لێكى ده‌ستى خۆمان بخۆین، تا به‌رگرى ئه‌وتۆمان هه‌بێت  هه‌م رێگه‌ له‌تووشبوون به‌ ڤایرۆسى كۆڕۆنا بگرین. هه‌مدیس داهاتى ناوه‌خۆى پێ به‌رزبكه‌ینه‌وه‌.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.