Erbil 31°C دووشەممە 28 ئەیلوول 22:57

یەک ساڵی پڕ بەرھەم و ڕامانی بەردەوام بۆ زاڵبوون بە سەر قەیرانەکاندا

ئەم کابینەیە لە بەرەی ھاونیشتمانیانە
حەسیبە گەردی
100%

لە ماوەی یەک ساڵی تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ڕێزدار مسرور بارزانی، سەرەڕای بڕینی یٔەو بەشە کەمەی  شایستەی دارایی ھەرێم لە لایەن حکومەتی مەزھەبیی بەغدا، دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی کۆرۆنا و لە یٔەنجامدا دابەزینی داھاتەکان و قەیرانی دارایی و خراپیی بارودۆخی تەندروستی، وەرچەرخانێکی نوێ لە رێکخستنەوەی خەرجی و زیادکردنی داھاتی ناوخۆیی دەستی پێکرد.

جگە لەوەی لەو ماوە کورتەدا کاری جددی کراوە لەسەر خاڵە گومرکییەکان و بەرھەمی نەوتی و رێکخستنەوەی پلە وەزیفییەکان، گرنگیدان بە فرەچەشن کردنی داھاتی ناوخۆیی و بەگەڕخستنەوەی سیستەمی بایۆمەتری، پاککردنەوەی لیستی شەھیدان و کەمیٔەندامانی سەنگەر، یٔەمانە ھەموویان و ھەنگاوی زیاتر لەو کابینەیەدا یٔومێد و متمانەی بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان زیاد کردووە، بەوەی ئەم کابینەیە لە بەرەی ھاونیشتمانیانەوە و بە ھەموو شێوەیەک لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی ھەنگاو دەنێت.

‎ئه‌گەر ھەندێ پشوودرێژ بین و  دەرفەت و سەرنج بدەین بە ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێم، لە داھاتووی نزیکدا دەبینین کە ڕێژەی بێکاری کەمتر دەبێتەوە و، ھەر بوارێک، یان ھێڵێکی خوار و خێچ کە لە رێڕەوی تەندروستی خۆی دەرچووە، راست دەکرێتەوە لە ھەموو سێکتەرەکاندا، بە تایبەت لە بواری ئابووری و دارایی و رێکخستنەوەی داھات و خەرجییەکان لە ئەنجامی رێکخستنی باجەکان و فرەچەشن کردنی سەرچاوەکانی داھات، ھەروەھا پاککردنەوەی لیستی مووچەخۆران و نەھێشتنی دوومووچەیی و زیاتر و ڕەخساندنی ھەلی کاری زیاتر بۆ ھاووڵاتیان لە رێگەی گرنگیدان بە کەرتی‎ تایبەت لەتەک کەرتی حکوومی، دەرچواندنی یاسای تایبەت بۆ پارێزگاریکردن لە مافەکانی یٔەو فەرمانبەرانەی لەو کەرتەدا خزمەت دەکەن.

 پێویستە ھەموو لایەک پاڵپشتیکاری ھەنگاوەکانی کابینەی نۆیەم بێت، تاوەکو دادپەروەری و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ببێتە بناغەی سیستەمی کۆمەڵایەتی و سیاسی و یٔابووری و ماف بۆ خاوەن ماف بگەڕێتەوە.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.