Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 19:29

سزای (قەیسەر) هەمان بۆچوونی بڕیاری یاسای ڕزگارکردنی عێڕاق

ئێستا هیچ شتێک به ناوی ئەم ( هیلالە)بوونی نەماوە
یونس حه‌مه‌د
100%


یونس حەمەد - ئۆسلۆ
لە ساڵی 2013 وێنەگرێکی سەر بەدەزگای پۆلیسی سووری لە ڕژێمی شام هەڵگەڕایەوە لەکاتی دەربازبوونی لەدەست ڕژێمی بەشار ئەلئەسەد چەندین  وێنە ونووسراو کە بریتیبوون زیاتر له پەنجا هەزار بەڵگەی درووست و خستیە بەردەست ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ ، لە وێنەکاندا نێو زیندان و چۆنیەتی زیندانیانی نیشان دەدا کەچۆن پیاوانی ڕژێم ئازار وئەشکەنجەی خەڵکیان داوە ، ئەم پۆلیسە وێنەگرە به ناوێکی خوازراو ( قەیسەڕ)ئەم وێنانەی بڵاوکردەوە ، لە 2016 ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکی بۆ ئەم مەبەستە و لەسەر گرینگی ئەم وێنانه دوای مشتوو مڕێکی زۆر یاداشتێکیان پێشکەش به ئەنجوومەنی نوێنەران وکۆنگریس کرد تا لەم کردە دڕندانەی ڕژێمی سووریا به وڵام بێت ، ئەوەبوو له دیسەمبەری 2019 دا دۆناڵد تڕمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەو بڕیارەی له بوودجەی بەرگری ئەمریکا پەسەند کرد، دوای ئەم پەسەند کردنە ئاماژەکان تێروانین وسەرنجی نوێیان دایه ناوچەکە ،چونکه ئەم سزا یاساییەی ئەمریکا وەك ئەوەی جاران نەبوو ، لەبەر ئەوەی سەری یەکەمی دەسەڵاتی گرتەوە ئەویش بەشار ئەلئەسەد ،هەروەها39 کەسی دیکەی له سەرانی شام بە داوی ئەم سزایەوە بوون ..

گەڕانەوە بۆ مێژووی بیست ودوو ساڵ بەر لەئێستادا واتا ساڵی 1998بەهەمان شێوە هەندێك جیاوازتر ئەمریکای زلهێز سزای دەوڵەتی بەناو عێڕاقیدا ئەوکات بیل کیلنتۆن سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاری ڕزگاری عێڕاقی پەسەند کرد که لە کۆنگریسەوە دەرچووبوو که دواتر جێ بەجێکرا ، سزای (قەیسەڕ ) کاریگەرییەکەی زۆر تووند دیارە ، نە ڕووسیا و نه ئێران ونەتوورکیاش تووانای ئەوەیان نیه سەبارەت بەم سزایانه مافی قسە ولێدوانیان هەبێت ، چونکه وەک ئاماژە پێکراوە کۆنگریس به تووندى بڕیاری لەسەرداوە دەبێت یان ڕژێمی ئەلئەسەد سەد دەر سەد ڕەوشت و ڕفتاری خۆی بگۆڕێت و بۆ چارەسەرێکی سیاسیانه هەنگاو بنێت یان ئەوەتا دەڕووخێت ، تورکیا پێدەچێت چەند گفت وبەڵینێکی نەنووسراوی پێدرابیت بۆیه بێ دەنگە یان بێ دەنگی هەلبژاردووە ، ئێران باش لەوە گەیشتووە ئەگەر هەر چییەک بکات ئەوە هەر لێی خۆشنابن ، تەنانەت ئەگەر بێ هیچ مەرج دەرگا بۆ پیاوانی پشکنینی نێودەوڵەتی واڵا بکات بۆ بەرنامه ئەتۆمیەکەی  لێرەدا ڕووسیا ژمارەیه ،بەڵام ژمارەیەکی ئەمریکی یه تا ناوچەکه بێت ، هەڵسووکەوتی مۆسکۆ هەر لەسەرەتادا وەك جێبەجێکارێک خۆی وێناکرد تا ڕۆڵگێڕ ..

سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕۆژ له دوای ڕۆژدا قورستر دبێت ، لەملاشەوەیه ئەو بەرەی کە چەندین ساڵە خۆی بۆ هیلاك کرد و پێکیهێنا ( حزب الله)بیروت، دیمەشق پاسدار  وسەنعا ی بە (حووسی و بەغدادی به حەشد ئەلشەعبی )گرتووە دەویست زیاتر هەنگاو بنێ ، بەڵام دوای دەستبەسەر داگرتنی  ئەمریکا ئەو بەرەیه که زیاتر به ( هیلال شیعی) دەناسرا هەڵوەشایەوە ، ئێستا هیچ شتێک به ناوی ئەم ( هیلالە)بوونی نەماوە ،ئەگەر چەند قۆناخێک بگەڕێینەوە دواوە دەبینین سعودیه به هێزێکی گەورەی دارایی و دیپلۆماسی کاری کرد بۆ ئەوەی ئێران نەگاتە ئەو مرازەی که چەندین دەیەیە یاخوود بڵێین چەند سەدەیەکه بەرنامەی بۆ داڕێژتووە .. ئیسڕائیل دوای 2011 وە هەستی به مەترسی ئەوە کرد بەوەى گەلانی عەرەب ئەگەر ڕۆژێک له ڕۆژان دا له سەرۆکەکانی خۆیان قبووڵ نەکرد ئەوە له ئیسڕائیل یش له ئایندەدا قبووڵ ناکەن ،هەر بۆیە زوو به خۆ کەوت وئەمریکای ڕاسپارد که نابێت خۆی بێ دەنگ بکات یان دەبێت ڕۆڵێکی گەورە وفروانتر بگێڕێت ، ئەوە بوو ئەمریکا به وویستی سعودیە لەلایەک لەملاشەوە ئیسڕائیل هاتەوە تەواوی ناوچەکه ، وەك چۆن یاسای ڕزگاری عێڕاقی دەرکرد تا ڕووخانی ڕژێم نەوەستا ، ئەمجارەیان سزای ( قەیسەڕ) تا نەمانی ئەلئەسەد وڕژێمەکەی وەستانی نیه !، وێڕای ئەمەش ئێڕان دۆخەکەی ئەوەندە سەخت ودژوارە نازانێت چۆن خۆی دەرباز بکات ، لەهەموو لایەکەوە گەمارۆکان ڕۆژ له دوای ڕۆژدا سەختتر دەبێت ،بۆیه ئەمجارەیان ڕژێمی ئەلئەسەد ڕووخانەکەی ساناتر دەبێت له جاراندا.
 

سوریا

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.