Erbil 15°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 19:46

هێرشەکانی تورکیا و رەهەندەسیاسییەکانی لە رووی دەستور و یاساکانی نێودەوڵەتییەوە

بەردەوام توركیا بیا نوی ئەوە دەهێنیتەوە كە كۆمەڵەك كێشەی هەیە و ئەو كێشانەش لە رێگەی كردەوەی سەربازی چارەسەر دەكات
سه‌نار شێرۆكى
100%

به‌شى (1)

تور كیا ئەوەی كە لە ئێستادا ئەنجامیدەدات بە دەستوەردان لە وڵاتانی وەكوو سودان و لیبیا و عێراق و سوریا و پێشەڵكردنی سەروەری وڵاتان بیانۆی ئەوە دەهینیت كە نیگەرانی خۆی وەبیر كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی دەهێنیتەوە و ئەوەی ئەنجامی دەدات پێشەڵكردنەكی ئاشكرای سەروەری وڵاتانە.
هەر بۆیەش دەبیت ئەو هێرشانە بۆ سەر وڵاتان بە بیانۆی جیا جیا بە پێی بەرژەوەندییەكانی توركیا دەبیت بكەونە ژێر لێكۆلینەوەیەكی ورد چونكە زۆربەی هەرە زۆری ئەو هێرشانە دەبنە هۆكاری ئەوەی كە خەڵكی سڤیل ببنە قوربانی و یان زەرەر و زیانەكی زۆر بەر باغ و باغچەو پوش و پەڵاش و ژینگە دەكەویت و یان دەبیتە هۆكاری ئاوارە بوونی هاوڵاتیانی ئەو سنورانە، ئەوەش پێشەڵكردنەكی ئاشكرای رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكانە.
سەرەرای ئەوەی كە لە هەرێمی كوردستان روودەدات لە سوریاش بە هەمان شێوە لە كاتلی ئێستادا بویتە هۆكاری گۆرینی دیمۆگرافیای ئەو شوێنانە.
لە سەر ئاستی نێودەولەتی و رەوایەتی ئەو هێرشانە
بەردەوام توركیا بیا نوی ئەوە دەهێنیتەوە كە كۆمەڵەك كێشەی هەیە و ئەو كێشانەش لە رێگەی كردەوەی سەربازی چارەسەر دەكات ،پرسیار ئەوەیە ئاخۆ توركیا تەنها ئەو رێگەیەی بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان هەیە یان رێگەی تریشی هەیە؟
لێرەدا پرسیارەك دێتە ئاراوە ئاخۆ توركیا بە چ رێگەیەك مەشروعییەت دەدات كە بەو شێوەیە یاساكانی نێو دەوڵەتی پێشەڵ بكات و سەروەری وڵاتان پێشەڵ بكات ؟ بۆ مەبەستی وڵامدانەوەی ئەو بابەتە دەبیت بۆ مەرجە و یان بنەمایاساییەكان بگەرێنەوە لەوانەش نەتەوە یەكگرتووەكان لە چەند دامەزراوەیەكی گرینگ پێك هاتووە ئەوانەش بریتین لە ئەنجومەنی ئاسایش و دادگای نێودەولەتی و ئەنجومەنی هاوكاری ئابوری كۆمەلان و هەروەها سەرۆكایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان هەمان ئەو شوێنانەن كە دەبیت بكرێنە بنەما بۆ ئەو هەڵسوكەوتانەی كە دەوڵەتی توركی ئەنجامی دەدات.و بۆ مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانیان لە نێوان هەر بابەتەك دەتوانین پەنایان بۆ ببەین ئەگەر هاتوو كێشەیەك لە نێوان دوو دەوڵەت ئەنجامدران.
 

تورکیا

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.