Erbil 18°C یەکشەممە 20 نیسان 00:35

پاراستنی بەرووبوومی خۆماڵی و چەند پێشنیارێک بۆ حکومەت

پاراستنی بەرووبوومی خۆماڵی و چەند پێشنیارێک بۆ حکومەت
100%

لە تەواوی وڵاتانی جیهان پاڵپشتی جووتیار دەکرێت لە ( بەبازاڕکردن، پاڵپشتی دارایی، دابینکردنی پێویستی کشتوکاڵی، گواستنەوەی بەرووبووم بۆ بازاڕ) دەزانین باری دارایی حکومەت ئێستا خراپە بەڵام دەکرێ لە ئێستاو بۆ ئایندەش چەند هەنگاوێکی گرینگ هەن جێبەجێ بکرێن بۆ ئەوەی هەم خودی حکومەت ، جووتیار ، فرۆشیار و کڕیاریش سوود مەند بن.
1- پۆلینکردنی جووتیاران واتا جووتیاری تەماتە لەگەڵ پەتاتە و خەیار و بەرهەمەکانی دیکە جیابکرێنەوە و بەپێی پێویستی ناوخۆ و بڕی بەبازاڕ کردن بگونجێن کە ئەمەش دەکرێ حکومەت چەند ڕێکخراوێکی تایبەت دابنێت بۆ پۆلینکردنیان.
2- بەبازاڕ کردنی بەرووبوومەکان دوو ساڵی ڕابردوو پەتاتە و هەنگوین و هەنار هەناردەکران بەشێکی لەڕێگەی وەزارەت و زۆربەی خودی جووتیار خۆی کردی بەڵام خۆ ئەمەش ئاسانە ئەگەر چەند کۆمپانیایەکی تایبەت مەند دەستنیشان بکرێن بەسەرپەرشتی حکومەت بۆ کڕینەوەی بەرووبوومەکان دۆزینەوەی بازاڕی دەرەکی.
3- کرێی گواستنەوە ئەگەر حکومەت ناتوانێت کرێی گواستنەوە بداتە جووتیار خۆ دەتوانێت سووتەمەنی بۆ گواستنەوە دابین بکات بەمەش باری سەرشانی جووتیار کەمێک سووک دەبێت.
4- خانووی پلاستیکی ئەو وڵاتانی کە لە هەموو وەرزەکان تەماتە و خەیار و پەتاتە دەنێرن بۆ ئێمە ئەوانە بەشێوازێکی جوان کە خانووی پلاستیکی ستانداردیان هەیە بۆیە حکومەت ئەگەر خۆشی پارەی نەبێت خۆ دەتوانێ بە هەماهەنگی سەرمایەدار و خاوەن کاران خانووی پلاستیکی ستاندارد بۆ جووتیاران دابین بکات بە کرێیەکی گونجاو بۆ هەردوولا.
5- زیادکردنی ساردخانە کە ئەمەیان سەرەکیترینە ئەگەر لەوەشیان حکومەت ناتوانێت خۆی بیکات کەرتی تایبەت و لەژێر ڕکێفی خۆی بۆئەوەی بارگرانی لەسەر جووتیار دروست نەکەن. بۆیە بە بڕوای من ئەگەر حکومەت ئەم هەنگاوانە بگرێتەبەر بەدڵنیایی جێگرەوەی بۆ نەوت دەبێت.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.