ئەوەی كە جێگەی شانازی ئەو قۆناغەی حكومەتی هەرێمە و تەواوكەری ئەو بناغەیەیە كە رێگری لێكرابوو بۆ ئەوەی جێگەی خۆی بگریت بەڵام شوكر بۆخوا ئەو یاسایە جێگەی خۆی گرت و ئەمرۆ لە 1-7-2020 كەوتە واری جێبەجێ كردنەوە سەرەرای ئەوەی كە بوە هۆی دڵخۆشی خەڵكی كوردستان بۆ بنبر كردنی گەندەلی و دروست بوونی عەدالەت و یەكسانی.
زۆرەك لە هاورێیان داوای روونكردنەوەی ئەو یاسایەیان لێكردووم لە بەر ئەوەی هندەك لە ئەندام پارڵمانەكان لە سەر داوای خۆیان خانەنشینی پارڵمانیان رەد كردۆتەوە هەر بۆیەش لە لایەك جێگەی دڵخۆشییە بە مەرجەك كە نەبیتە ئامرازی موزایدە كردنیان. بە پیێ یاسای ژمارە 2ی چاكسازی لە ساڵی 2020 لە بەشی حەوتەم مادەی حەوتەم لە بواری خانە نشینی بەو جۆرە هاتووە.
مادەی 7 برگەی یەكەم:یەكخستنی ئەوانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە لە ڕووی مەرج و پێداویستییەكانی خانەنشینبوون بە هەمان مەرج و پێوەرەكانی خانە نشینی فەرمانبەران لە پلە گشتییەكانی وەزیفە لە سەر میلاكی شارستانی و سەربازی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ: (سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكانیان و ئەندامانی پەرلەمان و وەزیرەكان و ئەوانەی بە پلەی ئەوانن و بریكارەكانی وەزارەت و ئەوانەی بە پلەی ئەوانن و ئەوانەی موچەی بریكاری وەزارەت وەردەگرن .
لەو مادەیە هەموو ئەوانەی كە باسیان لێوە كراوە هاوشێوەی فەرمانبەری ئاسایی خانە نشین دەكرێن تاوەكوو ئێرە ئەندام پارڵمانیش دەگریتەوە بەڵام هەمان ئەو مەرجانەی كە فەرمانبەرەكی ئاسایی لە كەرتی گشتی هەیەتی . لە برَگەی چوارەم لە مادەی حەوتەمدا هاتووە: ئەندام پارڵمان ئارزومەندانە مافی دەستبەرداربوونی لە ماف و شایستە خانشینییەكانی وەك راسپێردراو هەیە،بە مەرجێك لە ماوەیەك كە لە 30 رۆژ تێپەر نەكات لە رێكەوتی بەركاربوونی ئەو یاسایە داواكاری پێشكەش بە دیوانی پارلەمانی كوردستان- عێراق بكات بۆ مەبەستی وەرگرتنی رێكاری یاسای پێویست.
هەر بە پێی ئەو مادەیە پارڵمانی كوردستان فۆرمی تایبەتی ئامادە كردبوو بۆ مەبەستی وازهێنان لە موچەی خانە نشینی كە ئەمرۆ پر كرایەوە. هەر بۆیەش هەموو ئەوانەی كە لە موچەی خانەنشینی پارڵمانتاری خۆش دەبن بە پێی ئەو مادەیە خزمەتەكانیان بۆ سەر وەزیفەی پێشوتریان دەگوازرێتەوە بۆ مەبەستی خانە نشینی وە بەرز كردنەوەی پلەكانیان مادەی حەوتەم برگەی پێنجەم). بەڵام بە پێی برگەی شەشەم لە مادەی حەوتەم:حوكمەكانی ئەو مادەیە هەموو ئەو كەسانە دەگریتەوە كە لە بڕگەی (یەكەم)ی ئەم مادەیە ئاماژەیان پێدراوە و لە پێش بەركار بوونی ئەم یاسایە خانە نشین بوون،و پێویستە خۆیان بگونجینن لە گەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایە، بۆ ئەوانەش كە خزمەتی خانەنشنییان نەگەیشتۆتە 15 پانزە ساڵ ئەوا تاوەكو (3) سێ ساڵ دەخرێتە سەر خزمەتەكانیان هاوشێوەی پلە وەزیفە گشتییەكان بۆ ئەوەی بگەنە تەمەنی خانە نشینی ئیجباری بە مەرجێك بڕی خانە نشینی ئەو ماوەیە بدات.
بە شێوەیەكی سەرەكی بۆ خانە نشین بووندوو مەرجی بنەرەتی بەرجەستە دەبیت : یەكەم: دەبیت هاوشێوەی فەرمانبەران لە وەزیفەی گشتی 45 ساڵیان تەواو كردبیت لە كاتی كۆتایی پێهاتنی پارڵمان سەرەرای ئەوەی كە ئەوانە لە بڕگەی شەشەم لە مادەی حەوتەم سێ ساڵیان پێ داون واتە لە 42 ساڵی كە فەرمانبەر لە وەزیفەی گشتی 45 ساڵە دووەم:دەبیت پێشوتر 11 ساڵی خزمەتی گشتی هەبێت بۆ ئەوەی لە گەڵ 4 ساڵی پارڵمانتاری بگاتە 15 ساڵ بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەوانەی ئەمرۆ خانە نشینییان رەد كردەوە كێن و تەمەن و وەزیفەی پێشووتر یان چی بووە. 1.كازم فاروق نامق سەرۆكی فراكسیۆنی جولانەیوەینەوەی نوێ –لە دایكبوی (1-1-1986 ) 36 ساڵ كۆتایی پارلمان وەزیفەی پێشوتری: پزیشكی پسپۆڕ لەنەخۆشخانەی هیوا- سلێمانی- مامۆستای زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی (وانەبێژ) بە وردبونەوە لە تەمەن و وەزیفەكەی نەگەیشتوتە 45 ساڵ هەر وەها 15 ساڵ وەزیفەی نییە بە پێی تەمەن كە یاسای ژمارە 2ی چاكسازی نایانگریتەوە 2.مژدە محمود محمد فراكسیۆنی جولانەیوەینەوەی نوێ –لە دایكبوی (1-1-1990 )32 ساڵكۆتایی ئەو خولەی پارلمان وەزیفەی پێشوتری: خۆبەخش لەجولانەوەی نەوەی نوێ بە وردبونەوە لە تەمەن و وەزیفەكەی نەگەیشتوتە 45 ساڵ هەر وەها 15 ساڵ وەزیفەی نییە بە پێی تەمەن كە یاسای ژمارە 2ی چاكسازی نایانگریتەوە 3.سیپان سالم حسن فراكسیۆنی جولانەیوەینەوەی نوێ –لە دایكبوی (28-10-1991 )31 ساڵ تاكوو كۆتایی ئەو خولەی پارڵمان وەزیفەی پێشوتری: -ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنووسان.بە وردبونەوە لە تەمەن و وەزیفەكەی نەگەیشتوتە 45 ساڵ هەر وەها 15 ساڵ وەزیفەی نییە .
بە پێی تەمەن كە یاسای ژمارە 2ی چاكسازی نایانگریتەوە. 4. كاوە عبدالقادر حسن فراكسیۆنی جولانەیوەینەوەی نوێ –لە دایكبوی (20-9-1989 )32 ساڵ تاكوو كۆتایی ئەو خولەی پارڵمان وەزیفەی پێشوتری: مامۆستا,ڕاگەیاندكار,مافپەروەر بە وردبونەوە لە تەمەن و وەزیفەكەی نەگەیشتوتە 45 ساڵ هەر وەها 15 ساڵ وەزیفەی نییە بە پێی تەمەن كە یاسای ژمارە 2ی چاكسازی نایانگریتەوە.