Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 02:19

یاساناسەکەی پەڕلەمان خۆی پەیڕەوی یاسا ناکات!!

لە پێناو بەرژەوەندییە حزبیەکانتان چەند مانگە ئارامی ناو ھۆلی پەڕلەمان وماف و داواکارییەکانی خه‌ڵكیتان پشت گوێ خستووە.
حەسیبە گەردی
100%

یاساناسەکەی پەڕلەمان خۆی پەیڕەوی یاسا ناکات!! بوەستە سەرۆکی پەرلەمان بەم شێوەیە شکۆ بۆ پەرلەمان ناگەرێتەوە، گەر یاساتان پەیڕەو بکردایە بەر لەوەی پارێزبەندی لە(سۆران )وەربگیرێتەوە، دەبووا لێپرسینەوەی لەگەل بکرێت لەڕووی پابەند نەبوونی بە ئەرکی ئه‌ندامێتی و ئامادەنەبوونی لە (١٢) دانیشتنی پەڕلەمان و لیژنە ھەمیشەییەکان ئایه‌وکات پێویست بوو بزانین چ ھۆکارێک وای کرد ئه‌م ڕێژەیە بە بێ لێپرسینەوە بکرێت بە (٦)ئامادە نەبوون ..!!!؟؟؟

زۆر لەمێژە نیە ئەم رستەیەت لە میدیاکان چڕاند گوایە دەتانەوێت شکۆی دامەزراوە نیشتمانیەکە بگەڕێتەوە و ھەیبەتی کاری بپارێزن ..!!! روونتر بڵێین مەبەستتان لێی پاراستنی پێگەو شکۆی خۆتان بووە لەئەنجامی ئەو فشارەی لەسەرتان بووە لەلایەن ھاوسەرۆکێکی حزبە نیشتمانیەکەتان ....!؟

بەداخەوە بەو شێوەی خۆت گۆتەنی بەڕووی سوور دەربازت نابێت. جێگەی نیگەرانیە دکتۆرات لە یاسا ھەبێت و پێشێڵی یاسا بکەیت. با بیرت بێنمەوە ئەوەی یٔەنجامدراوە بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی مەبەست لێی بەجێگەیاندنی سەروەری یاسا بوو لە پێناو مافی کەسی و دامەزراوەیەکی گشتی، نەک وەک جەنابت مافی کەسیت بەدەستەوە بگریت. بەم ھەنگاوەی ئەنجامدرا شکۆ بۆ پەڕلەمان و سەروەری یاسا بەر جەستە کرا.

بە گشتی نابێت و ناکرێت پارێزبەندی پەڕلەمانتار لە پێناو ئەوە بێت ببن بە ئەھریمەن و بکوژ و فەزیحە بکەن بێ لێپرسینەوەو خۆیان لە یاسا بەرزتر ببینن و بۆ سەلماندنی راست و نادروستی بابەتەکان لە یاسا ڕابکەن.

بەم ھەنگاوە ھەڵەیەتان جارێکی تر دووپاتی ئەوەتان کردەوە کە دەوری کادرێکی ینک لە پەڕلەمانی کوردستان دەگێریت نەوەک سەرۆکی پەرلەمانێکی کوردستانی ....!!!

ھەر بە پێی ماددەی (١٨)بڕگەی (پێنجەم )لە ئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەڕلەمان (گرتنەبەری رێکاری پێویست، بۆ پاراستنی یٔاسایش و ئارامیی ناو پەڕلەمان) کە دەبوایە کاری بۆ بکەن، بەڵام دیسان لە پێناو بەرژەوەندییە حزبیەکانتان چەند مانگە ئارامی ناو ھۆلی پەڕلەمان وماف و داواکارییەکانی خه‌ڵكیتان پشت گوێ خستووە.

ھەمدیسان بەپێی ماددەی (٢٢)لە ئەرکەکانی ئەندام لە بڕگەی (یەکەم )ئەندام بەئامادەبوون لە دانیشتنەکانی پەرلەمان پابەند دەبێت، ئه‌گەر بەبێ ھۆیەکی ڕەوا ئامادەی دانیشتنەکان نەبوو، بە نووسین سەرنجی ڕادەکێشێت، ئه‌گەر دووبارە یٔامادە نەبوو لە سەدا پێنجی (٥٪‏) موچەکەی لە ھەر دانیشتنێک، کە ئامادە نەبێت دەبڕێت، ئەگەر لە (٣)دانیشتنی یەک لە دوای یەکدا، یان (٥)پێنج دانیشتنی پچڕ پچڕ ئامادە نەبوو، لە ماوەی یەک وەرزی یاساداناندا، ئەوا ئامادە نەبوونەکەی لە ماڵپەڕی تایبەتی پەڕلەمان بڵاو دەکرێتەوە، وێرای بڕینی مووچەکەی لە ئەنجامی ئامادەنەبوونیدا.

ئه‌گەر ئامادە نەبوونی دوای ئەمە دووبارە بووەوە ئەوا سەرۆک دەتوانێت بابەتەکە بخاتە بەردەمی پەڕلەمان و پەڕلەمانیش دەتوانێت بە زۆرینەی دەنگی ڕەھای ئەندامەکانی بە لەدەستدانی ئەندامێتی لە قەلەم بدات.

بەلێ سەرۆکی پەرلەمان ئەگەر رێزتان بۆ یاسا ھەبووایە دەبوو بەر لە ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر (سۆران) مافی ئەندامێتی لێوەربگیرایە چونکی ناوبراو ئەوەندەی خەریکی خورافات بووە لە دەرەوەی کاری پەرلەمانتاری ئەوەندە ئامادەی دانیشتنەکانی پەڕلەمانی نەکردووە چ داوای مۆڵەتی کردبێت یان بۆی بە مۆڵەت ھەژمار کرابێت، ئەم ڕاستیەش ڕای گشتی لێی بە خەبەرە پاش خوێندنەوەی ناوی ئەندامان لە ماوەی یەک سالی ئەرک و کاری پەرلەمانتاران لە لیژنە ھەمیشەییەکان و دانیشتنەکانی پەرلەمانیدا (سۆران) زۆرترین ئامادەنەبوونی ھەبووە کە (١٢)دانیشتن بوو، کەچی بۆی کەمکراوە بۆ (٦) دانیشتن جێگەی سەرسوڕمانە ھەریەکەتان لە خولی (چوارەم و پێنجەم )ی پەڕلەمانی کوردستان ئه‌ندامی ھەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوەخۆ بوون و زەقترین ھەڵەی یاساییش ئه‌نجام ئه‌دەن.

لاى ئێوه‌ یا بەم شێوەیە یاسا سەروەر دەبێت ...!!؟؟

 

حە سیبە سه‌عید گەردی

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.