Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 02:58

پانۆڕامای 400 ملیاره‌کە.. ئێستا نۆره‌ی چی یه‌؟

"سوپای سۆسیال پاره‌ی حزبه‌كان هندێكجار ئه‌بن به‌ زیان بۆ خوودی حزبه‌كه‌یان"
100%

هاشتاگی كوا؟

له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی بڵاوكردنه‌وه‌ی #كوا_400_ملیار-دیناره‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو بۆ دیاری كردنی چاره‌نووسی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ له‌ به‌غدا خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێم. وه‌زاره‌تی دارایی له‌ ڕێگه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمییه‌وه‌ ڕوونیكرده‌وه‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ چه‌ندی لێ خه‌رج كراوه‌ و چه‌ندی ماوه‌ته‌وه‌. ئه‌و كه‌سانه‌شی فوویان پیاكرا بوو و ڕاسپێردرابوون بۆئه‌وه‌ی ئه‌م هاشتاگه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌ وه‌ڵامی خۆیان و سه‌ركاره‌كانیان وه‌رگت و هیچ به‌ده‌ست مانه‌وه!‌.

*

ئێستا نۆره‌ی كواـی تره‌

ئه‌و كه‌سانه‌ی هاشتاگی كوا 400 ملیار دیناره‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ پێویسته‌ ئێستا به‌دووای #كوا ـیتردا بگه‌ڕێن، ئه‌بێ بڵێن کوا سزادانی خیانەتکه‌رانی 16ـی ئۆکتۆبەر؟، کوا خوێنی ڕۆژنامه‌نووسان؟، کوا پارەی شه‌قامی 100مەتری سلێمانی؟، ئه‌م كواـیانه‌ و چه‌ندان كواـی تر. ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ داوای ئه‌م كوایانه‌ ناكه‌ن!، كاتێك داوای كوا ده‌كه‌ن كه ئاغاكانیان ئاڕاسته‌یان ده‌كه‌ن و بۆ پرسینی ئه‌و كوایانه‌ ده‌میان چه‌ور ده‌كرێت.

*

سۆسیال پاره‌

له‌ هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر به‌كارهێنه‌ری تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ن و ڕه‌نگه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر له‌ ئه‌كاونتێك یا لاپه‌ڕه‌یه‌كیان هه‌بێت له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. به‌شێكی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ حزبه‌ به‌تاڵه‌كان نزیكن یاخود خۆیان ده‌ستبه‌تاڵن و كارێك ناكه‌ن په‌نا بۆ (سۆسیال پاره‌)ـی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌به‌ن و له‌لایه‌ن حزبه‌كان به‌ پاره‌ به‌كار ده‌هێنرێن و چۆنیان بوێت هه‌ڵیان ئه‌سووڕێنن. هه‌ڵمه‌تی كوای ئه‌مجاره‌ش درێژكراوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پێشووی ئه‌م جۆره‌ تاقم و كه‌سانه‌ بوو كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕۆڵی خراپیان هه‌بووه وئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ ته‌نها نه‌بڕانی (سۆسیال پاره‌)ـی خۆیان لا گرنگه‌.

*

حزب خزان

ئه‌ندامانی سوپای سۆسیال میدیای حزبه‌ به‌تاڵه‌كان زۆرجار ئه‌بن به‌ زیان بۆ خوودی حزبه‌كانیان، له‌ ساڵانی ڕابردوو بینیمان مێرمنداڵێك كه‌ له‌لایه‌ن حزبێكی سیاسی دیاری هه‌رێمه‌وه‌ بۆ دیكۆمێنتكردنی مه‌له‌فی چه‌ند به‌رپرسێك و ئه‌ندامانی حزبی خۆیان به‌كاریان هێنابوو، دوواتر بوو به‌ دڕك و به‌ر به‌ری پێی خۆیان كه‌وت. ئه‌م مێرمنداڵه‌ له‌پاڵ ئه‌وكاره‌ی پێی سپێردرابوو ده‌ستی بۆ چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی تری هه‌ستیاری نێو حزبه‌كه‌ بردبوو و ببووه‌ مه‌ترسی جددی بۆیان!. ئه‌م حزبه‌ بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه‌ی خۆیان كه‌ سوودیان له‌ مێرمنداڵێك وه‌رگرت بۆ ئه‌م كاره‌، مێرمنداڵه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و بۆماوه‌یه‌ك شوێن بزریان كرد، له‌ژێر گوشارێكی زۆردا ئازادیانكرد دووای چاوسوركردنه‌وه‌ لێی.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.