نووسینی: موحمه‌د جودەت
مامۆستا له بەشی فەلسەفەی زانکۆی سەلاحەددین
فەلسەفە ئامرازێکی ژیرییه، بۆ تێگەیشتن لە خۆد و گەردوون و باشترکردنی ژیانی تاک و کۆمەلگا, بۆیە ڕەواقییەکان پێیان وابوو، فەلسەفە بۆ هه‌موو تاكێك پێویستە، فەلسەفە بۆ ئەوە لەدایک بوو، کە مرۆڤ فێری شێوازی بیرکردنەوە و شێوازی ژیان بکات و له كێشه و گرفتی هزری و مۆراڵی بیپارێزێت. ھەروەھا ئامرازێکە بۆ بەھێزکردنی (مناعە) بەرگرییە، بۆ پاراستنی ھزر و جەستە، لەھەموو ڤیرۆسێکی ھزری وجەستەیی.
ھەر کۆمەڵگه‌یەك فەلسەفەی نەبێت یان بایەخی پێنەدات و به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بێت، بێگومان ئەو کۆمەڵگه‌یە ھیچ کات بەختەوەر و ئازاد نابێت, ھەمیشە لە نەفامیدا دەژی, ناتوانێت ڕەش و سپی لێک جیابکاتەوە, به داخه‌وه به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، فهلسهفهدۆستان به شێت و موعه‌قه‌د و بێ‌دین ناوزه‌د ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش وایكردووه، كه هۆشیارییه‌كی درووست، له به‌رانبه‌ر بوون و ژیان و چۆنێتی تێگه‌یشتن له كێشه و ئاریشه‌كان سه‌ر هه‌ڵنه‌دات.
لە ئێستادا کە سەردەمی کۆرۆنایە، مرۆڤایەتی ژیانی کەوتووه‌تە مەترسییەوە، چونکە ئەم ڤایرۆسە، بۆ سەر ژیانی مرۆڤایەتی، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددییه, ڕەنگە پرسیار بکرێت ئایا فەلسەفەدۆستان یان ماموستا و قوتابییانی فەلسەفە و خۆێنەرانی فەلسەفە، چی‌یان پێ دەکرێت یان رۆڵییان چیە، یان ئایا فەلسەفە لە سەردەمی کۆرۆنادا چ قسەیەکی ھەیە، ئایا قسەی تازەی بۆ گوتن پێیه؟
ڕەنگە زۆر کەس ئەم پرسیاره‌ی لە لا درووست ببێت، بۆیه به كورتی هه‌وڵ ده‌ده‌م، وه‌ڵامییان بده‌مه‌وه، فەیلەسوفی گەورە (ئیبن سینا)، رابەری فەلسەفەی پێدهڕۆیی (مشاء) دوو کتێبی به ناوه‌كانی (شیفاء و قانوون) هه‌ن، یەکهمییان لەبارەی پزیشکی و ئەویتریشییان لەبارەی فەلسەفەیە، کاتێک سەیری ناونیشانی کتێبەکان دەکەیت، بیرت بۆ ئەوە دەچێت کە کتێبی شیفا ناوی کتێبه پزیشکیکەی بێت و قانوونیش ناوی کتێبە فەلسەفییەکەی بێت، بەڵام بە پێچەوانەوەیە کتێبە فەلسەفییەکی ناولێناوە (شیفاء), بۆچی؟
چونکە (ئیبن سینا) پێیوایە، فەلسەفە بۆ هه‌موو نه‌خۆشییه‌كی هزری شیفایه، بێگومان چییه‌تی مرۆڤیش به هزر و ڕه‌هه‌نده مۆراڵییه‌كه‌یه‌وه گرێدراوه، به واتایه‌كی تر، مرۆڤ له ڕێی هزر و مۆراڵه‌وه ده‌بێت به مرۆڤ، نه‌ك به هۆی جه‌سته‌یه‌وه، لەم ڕوانگەیەوە فەلسەفە بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس، ده‌توانێت ڕۆڵێكی زۆرباش و كاریگه‌ری هه‌بێت، ڕەنگە کەسێک پرسیار بکات بڵێت چۆن ده‌توانێت ئه‌و ڕۆڵه‌ی هه‌بێت؟
هه‌ر ڕووداو و پێشاتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو، كه دێنه ئاراوه، وه‌ك ڕووداوی سه‌رهه‌ڵدانی كرۆنا ڤایرۆس و كه‌ره‌نتینه‌كردنی خه‌ڵك له ماڵه‌كانی خۆیاندا، به‌ر له هه‌موو شتێك شێوازی بیركردنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگه، له چۆنێتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه تازه‌دا، ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت، به واتایه‌كی تر، له دۆخێكی وادا، مرۆڤ سه‌ره‌تا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه چی بكات، كه‌واته شێوازی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ، به‌سه‌ر ئه‌و پێشهات و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه‌دا، ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت، واته هێزی بیركردنه‌وه و مه‌عریفه‌ی مرۆڤ، ده‌بێت زۆر بایه‌خی پێ بدرێت، ئه‌مه‌یش ئه‌و پێویستییه ده‌هێنێته ئاراوه، كه عەقڵ و دانایی ئیداره‌ی قەیرانەکان بکات, ھەروەھا وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاری خۆپارێزی و تاكپارێزی جێبه‌جێ بكرێت و خه‌ڵك پابه‌ندن به‌و ڕێكارییانهوه، پێویسته سوود له فه‌لسه‌فه‌زانان وه‌ربگرن، پێویسته له بڕیارهكانییاندا، ڕاوێژ به فه‌لسه‌فه‌زانان و هزرمه‌ندانی ئه‌م بوار بكرێت.
من لە کۆتاییدا دەپرسم: ئایا وەزارەتی تەندرووستی، سودی له توانای فه‌لسه‌فه‌زانان وه‌رگرتووه، یان له بڕیاری كه‌ره‌نتینه‌كردندا، ڕاوێژی به‌م توێژه كردووه؟
ئێمە لە بەشی فەلسەفە، بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان درێغی ناكه‌ین و هه‌رچی پێویست بێت و له تواناماندا بێت پێیهه‌ڵده‌ستین، بۆیه هیوادارم له سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر دۆخ و پێشهاتێكدا، ڕاوێژ به‌م به‌شه بكرێت، تا هه‌موومان هاوكاری سه‌رخستنی وڵات بین، بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌یشدا سه‌ربكه‌وین، پێویسته هه‌ماهه‌نگی و ڕاوێژ له نێوانماندا هه‌بێت.