Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:02

 سڵاو لەو بەناو ڕۆشنبیرانەی لە ڕۆشنفکری گەوجاون

بەشێکی تریان مەبەستیان ڕاکردنە لە بەرپرسیاریەتی
حەسیبە گەردی
100%

کۆڕۆنا گرفتێکی تەندروستی جیھانی و زانستيیە، پێویستە تەنیا پسپۆران و لایەنە پەیوەندارەکان لە و بارەیەوە بدوێن نەک کەسانێکی ھەلپەرست و خۆ بنیاتنەر لەسەر کەسانی تر کە ھیچ بەھایەک بۆ مرۆڤ بوون وسەلامەتی ھاوڵاتیان  دانانێن ھۆکاری سەرەکی تەشەنەکردنی پەتای کۆڕۆنان لە ھەرێمی کوردستان، بەتایبەت ل ە پارێزگای سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ھەوڵە چەواشەکارییانەی کە لەلایەن چەند کاڵفام و بازرگانێکی سیاسی و چەند پەرلەمانتارێکی پۆپۆلیست بۆ مەرامی گڵاویان لەڕێگەی میدیا و گوتاری نابەرپرسانەو ھاندانی خەلکی بێتاوان لە دژی حکومەت لە ماوەی دەستپێکی پەتاکە و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە لایەن حکومەتی ھەرێمەوە.

بۆ مەبەستی خۆ دزینەوە لە گەڕاندنەوەی باج و  قەرزەکان بۆ حکومەت و خۆ ئامادەکردنی بەشێکی تریان بۆ ھە ڵبژاردنی داھاتووی عیراق گوایە لەڕێگەی ھەرزە سیاسیەکەیانەوە پێیان وتراوە لە داھاتوو بۆ پەرلەمانی عێراق ھەڵیان دەبژێرنەوە، تا دەتوانن کار لەسەر ھەست و سۆزی خە ڵک بکەن و بۆ مەرامە قێزەوەنەکانیان بەکاریان بێنن بە رادەیەک تا خەل ڵک باوەڕیان پێبکات کەئەمەشیان ناتەندروستە و پێی دەگوترێت (بەکار ھێنان و گەوجاندنی خە ڵکی بۆ مەرامی قێزەون ) ھەر ئەو چەواشەکارانەی تا دوێنی لە ڕاگەیاندەکانیان بۆ ھەلخەلەتاندن خانەنشینی پەرلەمانیان ڕەت کردبووە....

پرسیار ئەوەیە تۆ بڵێی کەسێکی وا تێگەیشتوو لە ناویان نەبێت بڵێت ئەو کات نا ئێستا بڕۆن خانەنشینی رەتکەبنەوە ....؟! بەشێکی تریان مەبەستیان ڕاکردنە لە بەرپرسیاریەتی و لەمپەر خستنە بەردەم یاسای چاکسازی وەک بڵێی بندیوار و دزین و بەتاڵان بردنی حەق و مولکی گشتی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بەشیانی نەکردبێت ...!؟

 پرسی چاکسازی پرسێکی گشتگیرو فرە ڕەھەندەو پێویستە سەرجەم سێکتەرەکان بگرێتەوە ھەر لە چاکسازی سیاسی و کۆمەڵایەتی .......تادەگاتە چاکسازی ئابووری و دارایی،بۆ ئەم دۆخە سەختەی کە ئابووری جیھانی پێدا دەگوزەرێت و ھەرێمی کوردستانیش  لێی بەدەر نیە بۆ دەستپێکی بناغەی دادپەروەری گشتی، حکومەتی ھەرێم باشترین بژاردەی کردە خاڵی دەستپێک تاوەکو لەم رێگەیەوە ھەوڵ بدات داھاتی ناوەخۆ زیاتر پەرەی پێ بدرێت و فرە چەشن بکرێت و تەنھا پشت بەتاکە سەرچاوە داھاتی نرخ ناجێگیر نەبەسترێت و لە پای ئەمەش بۆ بەرجەستە کردنی.

 دادپەروەری گشتی لە بەخشینی ئیمتیازات و مووچەو دەرمالە و خانەنشینی بە پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسایەک بە پەرلەمانی کوردستان و دواتر بەیاسا کردنی لە لایەن پەرلەمانی کوردستان.پێویستە کالفام و بازرگانە سیاسیەکان  وئەو نابەرپرس و بەناو نوێنەرانەی کە ژیانی خەلکیان خستە مەترسییەوە بە پێی یاسای تەندرستی سزای سەختیان بدرێت چونکە ئەوان تاوانبارن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە پەتاکوشندەکەوە گیان لەدەستدانی چەندین ھاولاتی بەرێز لە ڕۆژانی ڕابردوودا . داوام لە ھاولاتیانی خۆشەویست بەگشتی ولەھاولاتیانی سلیمانی  پایتەختی رۆشنبیران بەتایبەت ئەوەیە وا بەئاسانی نەکەونە داوی پڕوپاگەندەی بازرگانەسیاسیەکان چونکی ئەوەی نیشتمان فرۆشتنی لە لائاسان بێت چۆن باکی بە لەدەست دانی ئازیزانمان دەبێت....؟؟!!

ئەم پەتایە جیھانیە و نابێت نادیدەو بەکەم بگیرێت لە پێناو پاراستنی گیانی ئازیزانمان با ھەموومان ڕێنماییەکانی حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ بکەین،تاکە ڕێگا بۆ سەرکەوتن و دەرباز بوون لە دۆخە سەختە پابەندبوون و ھاوکاری و ھەماھەنگییە لە گەل دەزگا پەیوەندارەکان.

حە سیبە گەردی

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.