بەلگەنەویستە دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیھان بوویتە مەترسیێكی گەورە كە بەخێرایی لەجیھان بلاودەبێتەوە و رۆژ لە دوای رۆژیش ژمارەی تووشبوانی لە زۆر بوون دایە. بە جۆرێك مەترسیدارە كەیەكەم جارەھەموومرۆڤایەتی رووبەرووی دوژمنێكی ھاوبەش ببیتەوەكە ھەموو جولەیێكی پەكخستووە و زیانی گەورەی ئابووری لە چەندین سێكتەر داوە.
لەم چوارچێوەیەش بوولەگەل دەركەوتنی شەپۆلی یەكەمی ڤایرۆسەكە ھاوشێوەی وولاتان و تەنانەت بەر لە حكوومەتی فیدرال حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەستی بە مەترسییەكانی ڤایرۆسەكە كردولەماوەی رابردووداچەندین رێوشوێنی گرنگی گرتەبەر كە ھەنگاوەكان مایەی ستایش و بەرز نرخاندنن چونكەبەكەمترین زیان لێ ی دەرچوون كەلەپێناوژیان وگوزەرانی ھاوولاتیان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بریاری داڕەوشەكە ئاسایی بكرێتەوەبەلام بەداخەوە لەبەرپابەندنەبوون بەرێكارورێنماییەكان ھەروەكوپێشبینی دەكرا جارێكی ترڤایرۆسەكە دەبێتەوە مەترسی و لەم چەند رۆژەی رابردوودا شەپۆلێكی تری بەھێز كوردستانی گرتەوە كهرۆژبەرۆژ ئامارەكان ترسناكی پەتاكە دەردەخەن
ئەمەش وای كرد جارێكی تر وەزارەتەپەیوەندیدارەكان رێكار و رێنمایی نوێ دەربكەن وبۆ چەندرۆژێك قەدەغەی ھاتووچۆ رابگەێندرێت بەڵام وەك تێبینی دەكرێ بەداخەوە ھندێك لایەن بێ ھەست كردن بەبەرپرسیارەتی بەرامبەرتەندروستی ھاووڵاتیان بۆ بهرژهوهندی سیاسی خۆیان دهیانهوێت لهگرنگی ئهو ههوڵانه كهم بكهنهوە و كوردستان دووچاری كارەسات بكەن.
بۆموزایەدەی سیاسی ژیان و تهندروستی ھاووڵاتیان دەخەنە مهترسی كە ئەمەش كارەسات وتاوانێكی گەورەیە و خیانەت كردنە له گەل كوردستانیان چونكەناكرێت بابهتی كۆرۆنا بەرێ لابردرێت یا تێكهڵی ھیچ ململانێك بكرێت "یاخود وهك موزایهدهی سیاسی بهكاربھێندرێت، چونكە ئەمەیان پرسێكی تەندروستی و مرۆڤانەیە گرنگە ھەرھەموومان پەرۆشی تەندروستی یەكتربین و بهئهركی بهرپرسیارانهی خۆمان ههڵبستین كەھەمووشمان كۆكین تەنھا كۆرۆنا مەترسی نییە بۆ سەرھەرێمی كوڕدستان بەلكو لە ئێستادا کێشەیەکی بەربڵاوی جیهانە. زۆر لە وپیلانە گەورەترە کە دەیانەوێ بە زۆر کۆرۆنا بکەنە بابەتێکی سیاسی و یاری بە ژیان وچاڕەنوسی ھاووڵاتیان بکەن.
ھەرچەندەرێكارورێنماییەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە رێكاروھەنگاوی گرنگ وپێویست بوون كەبووە مایەی خۆشحالی وستایشی رێكخراوی تهندروستی جیھانی دلنیاشین لەم قۆناغەشدا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەمان رێكارەكان دەگریتەوەبەربۆ پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان لەمەترسی پەتاكە بەلام لەگەل ئەمەشدابەپابەندبوونی ھاوولاتیان بەرێنماییەكان دەتواندرێت قۆناغێكی تری خۆپاراستن بەرەوپێش بەرین .
لێرەوەش جارێكی تربەگرنگیەوەرۆلی دام ودەزگاكانی ناوخۆ و تەندروستی بەرزدەنرخێنین لەبەجێ گەیاندنی ئەركی فەرمانبەریی وپێشەیی ومرۆڤ دۆستانەیان كەدلسۆزانەپارێزگاریان لەتەندروستی ھاوولاتیان كرد.
لەخودای گەورەومیھرەبان داواكارین كوردستان ومرۆڤایەتی لەھەمووڤایرۆس وبەلاونەھامەتییەك بپارێزێت