شێركۆ حه‌بیب
شۆڕشی گوڵان خاڵێکی وەچەرخانی گرنگە لە خەباتی بزاڤی گەلی کورد، کە درێژە پێدانی شۆرشی ئەیلوولی مەزنە، لە ساتە وەختانێکی هەستیار و بێ ئومێدی ئەو شۆڕشە بەرابەرایەتی بارزانی نەمر و سەرکردایەتی شەهیدی هەردەم لە یاد کاکە ئیدریسی جوانە مەرگ ، و سەرۆک بارزانی توانی ئومێدی سەرکەوتن و هیوای ئایندەیەکی گەشتر بە میللەتەکەمان ببەخشێت.
پارتی گەر چی لە ماوەی ئەو شۆڕشە تووشی چەندین هەوراز و نشێو بەربەستی ناوەخۆ و دەرەکی هاتبوو، بەڵام بە لێهاتووی و شارەزای سەرکردایەتی پارتی توانی بەسەرجەم ئەو گۆسپ و تەگەرانە دا زاڵ بێت. له دوای رێككه‌وتنامه شوومه‌كه‌ی جه‌زائیر و نسكۆی ساڵی ١٩٧٥ ، دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی پارتی و بارزانی نه‌مر به هاوكاری سه‌رجه‌م لایه‌نه پێشكه‌وتوو خوازه‌كانی ئێراق، توانیان له ماوه‌ی شۆرشی ئه‌یلولی مەزن چه‌ندین داستان و سه‌ركه‌وتنی بێ وێنه دژ به رژێمی دوژمنی فاشستی ئێراق تۆمار بكه‌ن، تا گه‌یشته راده‌یه‌ك رژێمی عه‌فله‌قی ئێراقی له توانای دانه‌ما به‌رنگاری هێرشی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ببێته‌وه ناچار بوو په‌نای برده به‌ر وڵاتانی زڵ هێزو شاره‌زا له بواری سەربازیدا هه‌روه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌ریتانی ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن شاره‌زاو پسپۆرانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هاوكاری رژێمی گۆربه‌گۆری ئێراقیان كردووه بۆ له‌ناوبردنی شۆرشی كورد، و له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ددامی گۆربه‌گۆر په‌نای بۆ شای ئێرانی گۆربه‌گۆر برد و له خاكی ئێراق ته‌نازولی بۆ كرد هه‌ر به‌و نیازه‌ی ده‌نگی كورد و مافه‌ره‌واكانی بنبربكات.
سه‌ددام و نه‌یاران و ناحه‌زان و دوژمنانی میلله‌ته‌كه‌مان له‌و باوه‌ره‌دا بوون كه كورد له توانای دانی یه بتوانێت شۆرش هه‌ڵگیرسێنیته‌وه و داوای مافه ره‌واكانی خۆی بكات، ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تی پارتی و خودی جه‌نابی بارزانی نه‌مر كه‌وتنه به‌ر هه‌ره‌شه‌ی ناحه‌زان، کە له‌و قه‌ناعه‌ته‌دا نه‌بوون كه‌وا پارتی دیموكراتی كوردستان به رابه‌رایه‌تی باوكی رۆحی كورد مسته‌فا بارزانی نه‌مر درێژه به شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلول ده‌داته‌وه به‌تین و گرتر دێته‌وه مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشان، ئه‌وه بوو به‌ر له ٢٦ گوڵانی ساڵی 1976 شۆرشی میلله‌ته‌كه‌مان دووبات كرایه‌وه.
به‌هه‌مان دروشم و هه‌ستی كوردایه‌تی به‌رده‌وامه له خه‌باتی پر له‌سه‌روه‌ری و سه‌ركه‌وتن، شۆرشی گوڵان ئه‌گه‌ر په‌رچدانه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ رێككه‌وتنامه خیانه‌تكارییه‌كه‌ی جه‌زائیر، له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌ڵامێك بوو بۆ نه‌یار و ناحه‌زانه ئه‌وانه‌ی مراهه‌نه‌یان له سه‌ر رێبازی پیرۆزی بارزانی نه‌مر و خه‌بات و لێهاتووی پارتی ده‌كرد بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان. شۆرشی گوڵان كه سه‌دان شه‌هیدی به‌خشی و چه‌ندین داستانی قاره‌مانایه‌تی بێ وێنه‌ی تۆمار كرد، هۆكاری سه‌ره‌كی یه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی ئه‌مرۆ له ئارادایه و ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی له ئاینده‌ش وه‌ده‌ست دێت.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وتانه‌ش ده‌گه‌رێنته‌وه بۆ شاره‌زای و لێهاتووی سه‌ركردایه‌تی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و پشتگیری جه‌ماوه‌ری كوردستان بۆ شۆرشی گوڵان، له لایه‌كی دیكه‌وه شۆرشی گوڵان شۆرشی ته‌بای و یه‌ك ریزی نێو ماڵی كورد، كه هه‌رده‌م به‌ردوام پاڵپشتی له‌یه‌ك ریزی و پته‌وكردنی ماڵی كورد كردوه، و شۆرشی ئازادی و خۆراگری میلله‌تی كوردستانه به‌رامبه‌ر به داگیركه‌ران، و شۆرشی سه‌ركه‌وتنه.
پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمرۆ بە سه‌ربه‌رزی و شانازی یەوە یادی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان دەکاتەوە، چونگە پارتی بە رابەرایەتی سه‌رۆكی هێژا مسعود بارزانی و به پشتیوانیی دڵسۆزانی گەلەکەمان توانی دەسکەوتی مەزن بۆ میللەتەکەمان دابین بکات، لە ئاکامی ئەو خەبات و قوربانی و داستانە مەزنانەی کە مژدەی سەرکەوتنی بەخشی ئەمڕۆ پارتی لە کوردستانێکی ئازاد و ئارام دا یادی ئەو شۆڕشە دەکاتەوە، سەربەرز کە لە پێشەنگی کاروانی خەباتی کوردایەتی و تێکۆشان دایە، ئەمرۆ بۆ هەموو لایەک ئەو راستی یە دەرکەوت کە پارتی بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی رەگ و ریشەی لە دڵی کورستانیان دایە.
ئەو راستی یە وەڵامی نەیاران و ناحەزانی ئەو رێبازە پیرۆزەیە، کە ئەوەی سەلماند پارتی بەرزە و پۆڵاینە وەک شاخەکانی کوردستان نایەتە لەرزین، پارتی بۆ دۆست و دوژمن سەڵماندی کە پێشرەوی مێللەتێکە و هەردەم داکۆکی لە مافە نەتەوەییەکان دەکات، سەرکەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنەکان ئەو راستییەی دەرخست کە پارتی هەردەم پێشەنگە، و ئەمەش لە ئاکامی خەبات و تێکۆشانی یەتی.
ئەمرۆ لە یادی شۆڕشی گوڵان پارتی بە شانازییەوە باس لە دەسکەوتەکان لە ئارامی و بەرقەرا بوونی ئاسایش و ئاوەدانکردنەوە و کارەخزمەتگوزارییەکانی کوردستان دەکات، پارتی لەو پێناوەدا هەزاران رۆڵەی بە ئەمەک و دڵسۆزی بەخشیووە کە بە گیانی پاک و خوێنی گەشی ئەو شەهیدە سەربەرزانەیە ئەمرۆ دروست بوو، و بەردەوام پارتی خەبات دەکات بۆ دابین کردن و پاراستنی سەرجەم مافەکانی گەلی کورد.
ئه‌مرۆ له‌و یاده پیرۆزه بایه‌ك ریزی و ته‌بای و رێكخستنی نێوماڵی كورد ئامانجی سه‌ره‌كیمان بێت و هه‌وڵه‌كانمان هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی كوردستان دا بێت به‌و ئه‌قاره‌دا بێت كه ئاسووده و ئاواته‌كانی كوردستانیان دابین ده‌كات و شادی به رۆڵه‌ی شه‌هیده‌كان ده‌به‌خشێ، یادی شۆرشی پیرۆزی گوڵان وا ده‌خوازێت كه هه‌موو ناكۆكیه‌كان به‌لاوه بنێین و خزمه‌ت كردنی میلله‌ت دروشمی سه‌ركیمان بێت. نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی كورد و كوردستان سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و ئیدریسی هه‌رده‌م له یاد.