کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێزدار جەنابی (مسرور بارزانی) بە بەھێزترین کابینەی حکومرانی ھەرێمی کوردستانی دەبینم چونکە کابینەی ڕووبەڕوو بوونەوەی قەیرانەکانە ھەر لە قەیرانی سیاسیەوە و داراییەوە بگرە تادەگاتە قەیرانی مرۆیی دلنیام لە جێبەجێ کردنی ھەنگاوەکانی یٔەو کارنامەیەی لە کاتی سوێند خواردنتان لە بەردەم پەرلەمانتاران پێشکەشتان کرد سەردەکەون، یٔەو شمشێرە لە چاکسازیدا بەرزت کردۆتەوە زمانی ھەموو یٔەو کەسانە پێ دەبڕی کە گەندە خۆری خوانەکان و قسە زلی مالپەڕەکانن راستە ئێستا و لە کاتی دەستپێک بۆ چاکسازی کۆمەلێک ئاستەنگ و گیروگرفت دروست دەبن و بەرژەوەندی کۆمەلە کەسێک دەکەوێتە مەترسی و دژی دەوەستنەوە بەلام یٔەنجامەکانی لە کۆتایی دا دلخۆشکەر دەبن بۆ ھەموو لایەک .
بێگومان پێشوتر بەھەدەردانێکی زۆر ھەبووە لە سامانی گشتی و پێویستە لەمەوبەدوا بە شێوازێکی زانستیانەتر و بە پێی پێوەر و بنەما یٔابورییەکان کار لە سەر یٔێدارەدان و خەرجکردنی مووچە و خەرجیەکانی حکومەت لە گشت دامەزراوەکان بکرێتەوە. نەیارانمان لێرەوە بەغداد ھان دەدەن تا کارتی برینی بودجە و موچەی ھەرێمی کوردستان بەکاربێنن بۆ دژایەتی کردنی یٔەم یٔەزمونە سەرکەوتووەی ھەرێم .
خالێکی تر لە کارنامەی یٔەم کابینەیە پشت نەبەستنە تەنھا بە یەک سەرچاوەی بەھا نادیار کە نەوتە و لە یٔێستادا سەرچاوەی سەرەکی داھاتی دارایی ھەرێمی کوردستانە،بۆیە بە لەبەر چاوگرتنی یٔەو ھۆکارانە ھیچ رێگای ترمان لە بەردەم نەماوە جگە لە چاکسازی ریشەیی نەبێت لە گشت سێکتەرەکان ھەروەک جەنابی بەڕێزیان لە دوا وتارەکەیان یٔاماژەیان پێدا کە دەبێت چاکسازی گشتگیرو سەرتاسەری بێت و ھەمووان بگرێتەوە ھەروەھا نابێت ھیچ کەس و لایەنێک لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی تەسکی حزبی و کەسی رێگری لە ھەنگاوەکانی چاکسازی بکات. بۆیە پێویستە سەرۆکایەتی پەڕلەمان و تەواوی پەرلەمانتاران پشتەوانی یٔەم ھەنگاوە گرنگەی حکومەتی ھەرێم بن لە ڕیشەکێش کردنی گەندەڵکاران و گەرانەوەی حەق بۆ خاوەن و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاییەکان لە کەرتی گشتی بۆ ھاولاتیان کوردستان چونکی پەڕلەمان و پەڕلەمانتاران ھەلبژێردراوی گەڵن و نوێنەرایەتیان دەکەن لە رێگای دەرچواندنی یاسا و بەدواداچوون بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆیە یٔێمەی پەرلەمانتارانیش دەبێ بە رۆحێکی نەتەوەیی و دوور لە ئەجێندای تەسکی کەسی و حزبی و یئەجێندای داگیرکەران جارێکی تر چۆن دەنگمان بۆ بە یاساکردنی پرۆژەی چاکسازی دا و دەستمان بۆی ھەڵبڕی دیسان بە ھەمان نەفەس پالپشتیکار و یارمەتی دەری حکومەت بین بۆ جێ بە جێ کردنی یٔەم یاسایە و سەرکەوتنی یٔەو ھەنگاوە سەرکەوتنی کوردستانە بە سەر نەیارانی کوردستان....
حەسیبە گەردی: ئەندامی پەرلەمانی کوردستان