Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 12:46

لەچاڵدێرانەوە بۆ داوای هێرشی سوپا !

ئەو ئەندام پەڕلەمانانه به وەرگرتنی پاداشتێکی زۆرەوە دەستیان له مافەکانی گەلی کورد شووشتەوە هیچ کات دەنگی خۆیان دژ به بەغدا بەرزنەکردۆتەوە
یونس حه‌مه‌د
100%

. یونس حەمەد - ئۆسلۆ

له سەدەی پازدەم یا ڕوونتر له 23/8/1514 دا کوردستان کەوتە بەر هێرشێکی دڕندانەی هێزەکانی نێوان سەفەوی وئۆسمانییەکان ،لەم شەرەدا بەهۆی جەنگێکی خوێناوی تیایدا کوردستان بەسەر دوو لایەنی شەڕکەری ئەو سەردەم دابەشکرا ، لەو مێژووە وتا ئەمڕۆ بەهۆی ئەو نەهامەتیانه گەلی کوردستان دەناڵێنێت ، مێژووی دووبارەبوونەوەی چاڵدێران بۆ کورد بەردەوامی هەیه ، بەڵام هێرش و سەردەمەکان جیاوازییان هەبووە ، لەگەڵ کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەمداکوردستان بووە گۆڕەپانێکی سەرسەختی شەڕی زلهێزەکانی ئەو سەردەم ، کوردستان بەر هێرش کەوت دووبارە وسێ بارە کەوتە بەر ڕەحمی بێ بەزاییانەی سوپای دووژمنانەی وڵاتانی داگیرکەران ..

ئەنفال وکیمیاباران نموونەیەکی زیندوو و بەرچاون لەسەدەی بیستەمدا که دەرهەق به گەلی کورد هات له سەرەتای شەستەکانی سەدەی بیستەمدا سووپای دەوڵەتی داگیرکەر بێ بەزییانه هێرشی کردە سەر کوردستان ، له سیپتەمبەری 1961سوپای دەوڵەتی به ناو عێڕاق له ناوچەیەکی بەرفراوانی کوردستاندا هێرشی دڕندانەی دەستپێکرد ، کورد دەستەوەستان نەوەستە دەستی به خەباتی چەکداری کرد ، ڕژێم ودەوڵەت وسوپا بەردەوام تیشکیان دەخستە سەر ئەو خاڵە لاوازانەی کە چەندی لە تووانایدایه کورد بخاتە دەرچەیەك که توواناکانی لاواز بکات وەك ڕەشبگیری و تێکدانی گووند تا ئاستی ئابووری داڕمێت ولەملاشەوە بڕینی مووچە له هەمووشی تێکدەر تر بە پاداشتکردن وکڕینی چەند کەسانێکی کورد تاوەکو هێرش بکەنه سەر کورد تاوەکو لەبەرچاوی یەکتر ناشیرین بکرێن ،

ڕژێمە یەك لەدوای یەکەکانی دەسەڵات لە بەغدا بەردەوام وێڕای هێرشی سەربازی هەوڵی کڕینی چەند دەروون نزمێکیان داوە بۆ ئەوەی وەك پاڵەوانی نیشتیمانی نیشانیان بدەن ، له هەموو سەردەمانێکدا ئەو جۆرە کەسانه بوونیان هەبووە ، ئەوەی ئێستا له چەرخی بیست ویەکدا ڕوودەدات کورد به دەنگی کورد بچێتە بەغدا کەچی داوا له دەسەڵاتی بەغدا بکات سوپا دژ به گەلی کورد له باشووری کوردستان بجوولێنێت ئەمەش پێشینەیەکی ترسناکه و پێوویستە گەل ومیللەت هەڵوەستە وهەڵوێست بنوونێت ،چونکە دووژمن به سوپا (شپڕێو) و دڕندانەکەی هیچ نەما به کوردی نەکات ، لەهەموو سەردەمێکدا چەك و تەقەمەنی لەسەر ملی کورد دانراوە ،

هەرکات داوای مافی خۆی کردبێت ئەوە چەك ئامادەکراوە بۆ لەناو بردنی ،بەڵام بەهیچ جۆر وشيوازێك بەرانبەر به کورد سەرکەوتوو نەبووە ، چونکه ئیڕادەی گەلی کورد ئەوەندە به هێزە دووژمن تووانای زەفەر پێ بردنی نەبووە ، ئەوەی ئەمڕۆ هەندێك له نوێنەرانی کورد له بەغدا بەرانبەر به گەلەکەیان ئەنجامی دەدەن دەچێتە خانەیەکی خیانەتکاری له کورد وەك گەلێکی به ئیڕادە وخێر نەدیو ، هەروەها کوردستان وەك خاك ونیشتیمانێکی پاك وبێگەرد و پڕ بەپیت ..

دیدارەکەی ئەندام پەڕڵەمانێك که بەدەنگی کورد خۆی گەیاندە بەغدا وەك ئەو ئەندامەی لایەنێکی کوردی له کەناڵێكی ناو جەرگەی کوردستان داوای جوولانەوەی هێز دەکات بۆ له ناوبردنی قەوارەی دەستوری وسیاسی باشووری کوردستان ( هەرێمی کوردستان) ، ئەم جۆرە داوایانه له ئەدەبیاتی میللی گەلاندا دەچێتە خانەیەك که یاسا پێوویستە کاری لەسەردا بکات بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم دەنگە نەشازانه که لەم دۆخ وسەردەمەدا ڕۆژ له دوای ڕۆژدا زێدەتر خۆیان نمایش دەکەن ، هەر ڕۆژە و کەسانێك دەبنه کۆسپ لەبەردەم گەل ونیشتیمان ..

ئەو ئەندام پەڕلەمانانه به وەرگرتنی پاداشتێکی زۆرەوە دەستیان له مافەکانی گەلی کورد شووشتەوە ، هیچ کات دەنگی خۆیان دژ به بەغدا بەرزنەکردۆتەوە که هەموو جۆرە ڕەفتارێکی نادەستوورییانه بەرانبەر به بەگەلی کورد ئەنجام دەدات ، خاکت داگیرکراوە ، موڵك وماڵی کورد زەفتکراوە ، دەخڵ ودانەوێلەی لێ دەسووتێنرێت کەچی دەنگت لێوە ناییەت ،بەڵام که کار گەیشتە سەر کورد ئەوە به سوپا داوای هێرشی سەربازی بۆ له ناو بردنی گەلی کورد دەکەن ، بەدبەختی کورد له میژووی چاڵدێرانەوە دەستی پێ کرد که بووە ڕێخۆشکەرێك بۆ پەرت وبڵاوی گەلی کورد وتاوای لێهات کورد خوودی خۆی داوا بکات سوپای داگیرکەر بەشێکی ئازادکراوی کوردستان دابیربکاتەوە.. بەمەش چالدێران بۆ کورد هەمیشە وبەردەوام به کردەوەی دووژمن وداگیرکەران بۆتە سیمبوولی دڕندایەتی ، هەروەها لەملاشەوە ئەوەی ئیستا دەیبینین بۆ ئەو بەناو کوردانەی بەغدا سیمبوولێکه بۆ خیانەتکاری.

 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.