Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 13:28

پیکهاتەکان لەگەڵ ئەوەن ئەوەی لەگەڵ یان بێت

پارتی و ڕێبازی بارزانی هەمیشە بەرگری کارێکی سەرسەختی هەموو پێکهاتەکان بوونه
یونس حه‌مه‌د
100%

کوردستان سەرچاوەی بوونی مرۆڤایەتی یه ، لە شاندەرەوە ناوجەرگەی کوردستان مرۆڤایەتی سەری هەڵداوە ، دواتر هەنگاو به هەنگاو ئەو مرۆڤایەتیە پەرەی سەندووە ، گەل ونیشتیمان و ئایین وئاینزای لێ درووست بووە . مێژووی کوردستان بۆ ڕێزگرتن لە مرۆڤ ومرۆڤایەتی مێژووییەکی پڕ سەروەری و دوور و درێژی هەیه له مێژووی دێرین وهاوچەرخدا هەموو مرۆڤێك لەو بەشەی جیهاندا واتا کوردستان ئازادانه ژیاوە ، ئازادانەش بیری کردۆتەوە ، هەر پێکهاتەیەك چ نەتەوە یان ئایین یاخوود ئاینزا ، یائەوەتا بیروباوەڕ هەمیشە ڕێزی لێگیراوە و هیچ جۆرە جیاوازییەك نەبینراوە .

هەموو پێکهاتەیەك خۆی به خاوەن ماڵ زانیووە ئەو ئەرکەی لەسەر شانی هەبووە جێ به جێی کردووە ، ئەگەر چەند هەنگاوێك بگەڕێنەوە دواوە به تایبەتی لەسەرەتای شەستەکانی سەدەی بیستەمدا کاتی شۆڕشی مەزنی ئەیلول به سەرۆکایەتی بارزانی باوك کوردستان به هەموو پێکهاتە و بیرووبۆچوونەکانەوە ڕوویان له خەباتی چەکداری کرد بۆ بەرگری له خاکی کوردستان ،سەرکردایەتی کورد تەنیا بۆ کورد نەبووە یان تەنیا کورد لێی بەرپرس نەبوو، بەڵکو تورکمان و کرستیان و جو و ئەرمەن و ئەرکیان لەسەر شاندا بوو ، وەك ئاینزاش کوردانی ئێزیدی و کوردانی کاکەیی و هەتاوەکو ئەبازیەکان ڕۆڵییان لە شۆڕشی بەرگری لە ئەیلولدا هەبووە .

ئەگەر بەجۆرێك سەیر بکەین لەزۆر حاڵەتدا ئەو سەرکردانەی له پێکهاتەکاندا بوون زیاتر بەرپرسیارێتیان لەئەستۆ گرتبوو ، گەلی کوردستان نەیزانیوە بوونی جیاوازی نێوان مرۆڤەکان چییە بۆیه پێکهاتەکانیش به ڕێزەوە بوونی خۆیان له کوردستان سەلماندووە ودەسەلمێنن ، به درێژایی مێژووی ئەو هەفتا ساڵەی ڕابردوودا پێکهاتەکان ژیان وگووزەرانی خۆیان پەیوەستکردووە به ڕێبازی پارتی وبارزانی ، چونکه لەوە گەیشتوون که ڕێبازی بارزانی نەوەك هەوڵدانەکەی به تەنیا بۆ کوردانه ، بەڵکو بۆ تەواوی پێکهاتەکانه و ئەوەی جیاوازی بێت لە ناو ئەو ڕێبازە بەدی ناکرێت ، هەر بۆیە لە ئاستی جیهانیشدا ئەوە سەلمێندراوە که کوردستان هەمیشە سەرچاوەی پێکەوە ژیانه و پارتی وڕێبازی بارزانی سەر لووتکەی ئەم خاڵه گرینگەی پێکەوە ژیانەن که کوردستان شانازی پێوە دەکات .

لە مێژوودا تا ئە مڕۆ زۆر هەوڵدراوە کەلەنێك بدۆزڕێتەوە تاوەکو دەرز بکەێتەوە نێوان پێکهاتەکانی کوردستان، بەڵام هەر هەمووی ئەنجامەکەی شکستخواردوو بووە ، له هەموو جیهانی مرۆڤەیاتی دا هەروا بووە هەر کات یەکێك بەرگری لێ بکات گوومانی تێدانیه دەبێتە هاوسۆز و هاوپەیمانی ، پارتی و ڕێبازی بارزانی هەمیشە بەرگری کارێکی سەرسەختی هەموو پێکهاتەکان بوونه هەر بۆیەش ( پێکهاتەکانی کوردستان لەگەڵ ئەوەن ئەوەی بەرگریان لێ بکات ) جالێرەدا له مێژوو تا ئەمڕۆ به تایبەتی مێژووی هاوچەرخ دەبینین بەوەی پارتی بۆتە سەنگەر بۆ تەواوی گەلی کوردستان به تێکڕای پێکهاتەکانیەوە ، بەمەش ڕێزگرتنی پێکهاتەکان له ڕێبازی بارزانی مافێکی سرووشتی وشەرعییه ، به هۆکاری ئەوەی سرووشتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وڕێبازی بارزانی سرووشتێکی مرۆڤانەیه هەرگیز جیاوازی نەکردووە نێوان هیچ کەس لایەن ونەتەوە و ئایین ،بەڵکو بەیەك چاو ویەك جەستە سەیری کوردستان دەکات ..

لێرەدا پێکهاتەکان زۆر نیشتیمانیانه هەنگاوەکانیان دەهاوێژن وژیرانه بڕیار دەدەن ، ئەگەر هەندێك بۆ مێژووی چەند ساڵ پێش ئێستا بگەڕێننەوە ، له ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ، کە چەند ڕۆژ پێش کوردستان کوردانی دەرەوەی وڵات دەنگی بەڵێیاندا ، به حوکمی کات وشوێن تورکمانێکی باشووری کوردستان که ئەو کات له چین بوو یەکەم کەس بوو دەنگی به بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان دا ، ئەمە مێژووە کورد و پێکهاتەکان لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان یەك ئیرادە ویەك هەڵوێست و یەك چارەنووسن و هیچ کەسیش ناتووانێت ئەم سرووشتە جوانەی کوردستان که پێکەوە ژیانه له ناوببات ، بەڵکو ڕۆژ به رۆژ پتەوتر دەبێت.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.