Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 12:05

جەنگی (وەهان ) نێوان چین وئەمریکا

جیهان بۆ چەندین ساڵی تر بەم پەتایە دەناڵێنێت و ئەستەمە بەزوویی وەك جارانی لێ بێتەوە
یونس حه‌مه‌د
100%

 ڕۆژ به ڕۆژ لێدوانه ئاگرینیەکانی ئەمریکا دژ به چین زیاد دەکات ، ئەگەر هیچ نەبێت ئیدارەی ئەمریکا به سەرۆکایەتی دۆناڵد تڕمپ هەفتەی سێ جار ناوی دەوڵەتی چین لەدەم وزاریان دێتە دەر ، تڕمپ به ئاشکرا ونایشارێتەوە که ئەو جەنگەی چین له (وەهان )وە دژ به جیهان بەرپای کرد و زیاتر له سێ ملیۆن مرۆڤ بوونه قوربانی به مردن وتووش بوون دەستی پێکرد ، جیهانی تاساند و دەبێت لێپێچینەوە لەو وڵاتە بکرێت که سەرەتا پەتاکەی شاردەوەودواتر هەناردەشی کرد.

لە زۆر لێدواندا یان بەردەوام سەرۆکی گەورەترین وڵاتانی جیهان تڕمپ له بڕی ناوهێنانی پەتای ( کۆڕۆنا)دەستەواژەی (پەتا چین)یەکە بەکار دێنێت کەئەمە بۆ چینیەکان جێگای نیگەرانی یه ، بۆ چەندین جار مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له بەردەم کامیراکان داوای له جیهان کرد بەرانبەر چین هەماهەنگ ویەك هەڵوێست بن ، چونکه چین بووە هۆکاری ئەوەی ژیان له زەوەی وئاسمان لەسەرتاسەری جیهان ڕابەوەستی وێڕای زیانی ئابووری و تەندرووستی زیانی بۆ دەروونی مرۆڤایەتی درووست کرد بەمەش جیهان بۆ چەندین ساڵی تر بەم پەتایە دەناڵێنێت و ئەستەمە بەزوویی وەك جارانی لێ بێتەوە ، ئەم لێدوانانه که لەلایەن ئیدارەی وایتهاوس بەبەردەوامی دەدرێت ، تا ڕادەیەکی زۆر هاوسۆزی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە ، فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە بۆچوونەکانی ئەمریکا نزیکن و ئەو دەوڵەتانەی که زۆر قوربانیان داوە بەهەمان شێوە ئەگەر ڕاستەوخۆش نەبێت ،بەڵام ژیر به ژێر هەنگاوەکانیان هاوتایه لەگەڵ ئەمریکا ، چین سەرەتا ئەو هەڕەشە ولێدوان ئامێزانەی بەهەند وەرنەگرت.

بەڵام پێ دەچێت ئێستا له ماهییەت وگرینگی ووتار ولێدوانه دژەکان لێکدانەوە بکات ، لەتازەترین کاخەزی دەست دەزگای هەواڵگری چین که دانەیەکی بۆ دەسەڵاتی پەکین ناردراوە ، باس له جدیەتی هەڕەشەکانه ئەمریکا وجیهان دژ به حکومەتی چین دەکەن به تایبەتی هەڕەشەکانی ئەمریکا که لەگەڵ چین لە ڕووی ئابوورییەوە گەورەترین دوو ووڵاتی زلهێزی جیهانن ، دەزگا هەوالگرییەکانی چین ئەمجارەیان ناتووانن به شاردەراوەیی کردەوەکان پەردەپۆش بکەن ئەگەر چی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی تا ئێستا لەسەر بۆچوونی خۆی بەردەوامه که ئاماژە بەوە دەکەن بەوەی( کۆڤید 19) دەستکرد نیه ،بەڵکو پەتایەکی بەهێزە و چارەسەرەکەی به سانایی نابیندرێتەوە ،بۆ ئەم مەبەستە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژ به ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی وەستایەوە تاگەیشتە ئەوەی بڕیاری پێداچوونەوە له هاوکارییەکانی بۆ ڕێکخراوی ناوبراو بدات و تا ڕادەیەك بەکردەوە ئەنجامیداوە .

 چین وەك دەوڵەتێکی خاوەن ئابوورییەکی یەکجار به هیز و خاوەن دەسەڵاتێکی تاكڕەو نیمچە یان هەر زۆر دیکتاتۆر و ڕادیکال کەوتۆتە قەیران ، واش پێدەچێت ئەمجارەیان وەك کۆتایی هەشتاکانی سەدەی بیستەمدا بکەوێتە ژێر قەیرانێکی ئابووری وسیاسی وکۆمەڵایەتی مەزن که ئەو کات هێزی جولاند وکۆمەڵگای نێودەوڵەتی به تایبەت زلهێزەکان لێی هاتنه دەنگ وفشاریان بۆ درووستکرد وجیهان بەرەیەکی دژ به چین ڕاگەیاند .. شاری (وەهان )هەمیشە لەسەر زاری ئەمرییکەیەکان دەووترێتەوە ئاخۆ زۆر ناوهێنانی لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکا دەبێتە جەنگی ڕاستەقینه نێوان دوو وڵات که هەردوولایان لەگەڵ سێ وڵاتی تردا له ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرۆکایەتی وسەرپەرشتی جیهان دەکەن یان ئەوەتا به دیپلۆماسیەت و سەوداکردن وبەرژەوەندخوازی وقەرەبووکردنەوە بەردێك لەسەر ئەم بابەتەدا دادەنريت یان ئاوێك بەسەر ئەو ئاگرە هەڵنەگیرساوە دادەکرێت ونێوان خۆیان چارەسەر دەدۆزنەوە .

 چونکه کێشە وقەیرانەکانی ئێستای جیهان یەکجار زۆرن و تووانای بەرەنگاربوونەوەی ئەستەمه، هەر بۆیە نازانرێت ئاخۆ داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا وچین ( وەهان) یەکلایی دەکاتەوە که ئەمریکییەکان زۆر بێزارن لەم ناوە یا ئەوەتا وەك ئەوەی دەزگای هەواڵگری چینی لەم هەفتەیەدا به ووردی لێی کۆڵیوەتەوە که جیهان بەشیوەیەکی گشتی لەوڵاتەکەیان تووڕەیه، که بەپێی بۆچوونیان چین بۆتە هۆکاری زیان گەیاندن به ژیان وگووزەرانی مرۆڤایەتی مرۆڤ لەسەرتاسەری جیهاندا، چونکه له مێژووی هاوچەرخدا هیچ پەتایەك وەك ئەوەی ئەمجارە ژیانی نەوەستاند ، هەر بۆیه ئەمریکا لەسەرەتاوە به جدییەوە وەریگرتووە ئێستاش پێدەچێت (چین) یش به جدییتر وەردبگرێت.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.