ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی هێزێكی نیشتمانی كوردستان بۆ ناوچه‌ی زینی وه‌رتێ، هێرشی داگیركه‌ران و پارته گوایا كورده‌كان به‌ڵام دۆژمنی كورد، بۆ سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان و حكوومه‌تی یه‌كگرتووی به‌هێزی كوردستان ده‌ستیان پێكردووه.
مه‌به‌ست له‌م هێرشانه سه‌پاندنی حاكمییه‌تی لایه‌نێكی سیاسی به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی جۆگرافی نییه، چونكه ئه‌و ناوچه هه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كه كه له رووی سه‌ربازییه‌وه تۆزێك ستراتژیكه به‌ڵام ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری و كشتووكاڵییه. گرنگ ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌یه‌كی كوردستانییه و مایه‌ی شه‌رمه كه له‌به‌ر ئه‌و ناوچه‌یه ناكۆكی بكه‌وێته نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان و هێرشی یه‌كتر بكه‌ن، له كاتێكدا كه گه‌لی كوردستان چاوه‌ڕوانی یه‌ك ده‌نگی و یه‌كگرتنی لایه‌نه كوردییه‌كان بۆ رزگاربوونی له بن ده‌ستی و چه‌وسانه‌وه.
له كاته ساتێك‌دا كه حكوومه‌تی كوردستان به پێشه‌نگی پارتی دیموكراتی كوردستان له تێپه‌ڕاندنی شه‌ڕی دژی كۆڕۆنا له سه‌ركه‌وتنی بێ وێنه نزیك بووه‌ته‌وه كه له جیهاندا كه‌متر وڵات توانیویانه وه‌كو حكوومه‌ت له به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌تایه به ده‌رفه‌تی كه‌م سه‌ركه‌وتنی ئه‌وه‌تۆ تۆمار بكه‌ن، هه‌روه‌ها له كاتێكدا كه شه‌ڕیدژی گه‌نده‌ڵی و هه‌نگاوه‌كانی سه‌پاندنی سه‌روه‌ری یاسا و هه‌یمه‌نه‌ی حكوومه‌تی یه‌كگرتوو له سه‌رانسه‌ری كوردستان به سه‌ركه‌وتوویی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن، زه‌نگی لێدانی به‌ره‌ژوه‌ندی نیشتمانی كورد له وه‌رتێ لێدا. ئایا وه‌رتێ ئه‌وه‌نده گرنگه كه كورد له‌سه‌ری شه‌ڕی یه‌كتر بكه‌ن؟ ئایا سه‌پاندنی حاكمیه‌ت به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا به مانای گه‌یاندنی كورده به ئاواته له‌مێژینه‌كانی؟ ئایا كۆنترۆڵ كردنی ناوچه‌كه ساڕێژكردنی زامه سه‌خته‌كانی جسته‌ی گه‌لی كورده كه مێژوویش نه‌یتوانیوه ساڕێژیان بكات؟
نا هیچ كامیان نییه، به‌ڵكو وه‌رتێ پلانێكی چوار قۆڵییه دژی حكوومه‌تی یه‌كگرتوو و به‌هێزی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كه له لایه‌كه‌وه پێشه‌نگی ئه‌و حكوومه‌ته‌یه وله لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه به‌رده‌وامه له هه‌نگاو نان بۆ پاراستنی به‌ره‌ژوه‌ندی نیشتمانی گه‌لی كوردستان و خۆشتر كردنی رێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
با به كۆرتی باس له پلانه‌كانی دژی حكوومه‌ت و پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه باشتر روون ببێته‌وه.
ئێران كه هه‌میشه له دژی كورد دیپلۆماسی نه‌رمی به‌كار هێناوه به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌وڵیداوه كورد به گژ كورددا بدات، پێش دروستكردنی هێزی دیجله له لایه‌ن نووری مالیكییه‌وه ویستی له رێگه‌ی گۆڕان و یه‌كێتییه‌وه شه‌ڕی دژی پارتی دیموكراتی كوردستان بكات به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. دواتر مالیكی به فه‌رمانی ئێران هێزی دیجه‌لی دامه‌زراند بۆ ئه‌وه‌ی كورد له ناو ببات و پێگه‌ی كورد نه‌هێلێت، دووباره سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
دواتر ئێران به بۆردمان و تۆپباران كردنی گوند و هه‌رێمه سنوورییه‌كانی كوردستان گوشاری خسته سه‌ر كورد كه پشتیوانی له به‌رنامه‌ی ئێران له عێراق و نووری مالیكی بكات به‌ڵام دووباره سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
داعش هات و داعشیشیان به‌گژ كورددا دا به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. له سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له دژی داعش، ئێران و توركیا له ترسی ئه‌وه‌ی كورد سه‌ربه‌خۆیی نه‌كاته ئه‌مری واقێع رێككه‌وتنێكی ستراتیژیكی هاوبه‌شیان ئیمزا كرد.
به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه ئێران له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی كوردستان و له عێراق شه‌ڕی دژی پارتی دیموكراتی كوردستانی ده‌كرد و رێگری له هه‌نگاوه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بیر له هه‌نگاو نان بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌كاته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا، توركیا ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی به شێوه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ تۆپبارانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كان به‌رده‌وام ده‌كرد و پلانیان وابوو كه له باكووری كوردستانه‌وه رێڕه‌وه‌یه‌كی چیایی كه له لایه‌ن توركیا و ئێرانه‌وه داگیرده‌كرا و درێژی باشوور و له‌وێشه‌وه درێژی رۆژهه‌ڵات ده‌بوو، شاخه‌كانی كوردستانی ده‌خسته ژێر ره‌كێفیانه‌وه دروست بكه‌ن. ( هێشتا كار له‌سه‌ر ئه‌م پلانه ده‌كه‌ن)، هه‌روه‌ها بڕیار بوو توركیایش له رۆژئاوای كوردستان رێگه‌ی گه‌یشتنی كورد به به‌حر و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كورد بۆ سه‌ربه‌حر بگرێت.
( توركیا تا راده‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌سته‌وه هێنا به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنه كاتییه). شه‌ڕی داعش كۆتایی پێهات و به پێشه‌نگی سه‌رۆك بارزانی رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدرا و زۆرینه‌ی ره‌های كورد ده‌نگی بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا.
دوای رێفراندۆم توركیا و ئێران كه هه‌ڕه‌شه‌ی جیاجیایان له كورد ده‌كرد، پلانی دیكه‌ی هاوبه‌شیان خسته گه‌ڕ. ئه‌و دوو وڵاته سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و گۆڕه‌شه‌كانیان بۆ داخستنی سنوور و برسی كردنی گه‌لی كوردستان، پشتگیری و هاوكاری چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كه سه‌ر به ئێران بوون كرد و دووباره هێرشی كوردستانیان كرد.
به‌داخه‌وه له‌م هێرشه‌دا لایه‌نێكی گوایا كوردی له نێو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا به‌شێك بوو له‌و پیلانه. ئه‌نجامی پیلانه‌كه خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبر بوو. له گه‌رمه‌ی ئه‌و خیانه‌ته‌دا، توركیا، ئێران و عێراق چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه و په‌یه‌ده دیداریان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری رۆژئاوا و سووریایشه‌وه هێرشی سه‌ر پێشمه‌رگه و كوردستان بكات، به‌ڵام په‌یه‌ده و یه‌په‌گه ئه‌مه‌ی قه‌بووڵ نه‌كرد.
دوای وه‌رگرتنی وه‌ڵامی نا له لایه‌ن په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌وه، ئێران و توركیا پێشنیاری دروستكردنی ده‌روازه‌یه‌كی سنووری نوێیان بۆ خنكاندنی كوردستان به تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشكه‌شی حكوومه‌تی عێراق كرد و پێشنیاره‌كه بریتی بوو له دروست كردنی ده‌روازه‌یه‌كی سنووری نوێ به ناوی ده‌روازه‌ی ئۆڤا كۆی له نێوان توركیا و عێراق بۆ په‌راوێز خستنی هه‌ولێر و بێ كاریگه‌ركردنی ده‌روازه‌ی خابوور.
قاره‌مانیه‌تی سحێلا ئه‌م پیلانه‌یشی له گۆڕنا، به‌مجۆره ئێران، توركیا و عێراق له داخی ئه‌وه‌یدا كه ناتوانن له به‌رامبه‌ر بازرانی و پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بن، ده‌ستیان به دانانی پیلانێكی دیكه له دژی بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان كرد، چونكه بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان تاقه سه‌مبۆلی به‌ره‌ژوه‌ندی نیشتمانی و سه‌ربه‌خۆیی كوردن.
به گوێره‌ی ئه‌م پلانه نوێیه كه له وه‌رتێ ده‌یانه‌وێت جێبه‌جێ بكه‌ن ده‌یانه‌وێت ئه‌و رێڕه‌وه شاخاوییه سه‌ربازییه كه باسم لێوه كرد و ده‌یانه‌وێت له باكووره‌وه به قووڵایی شاخه‌كانی باشوور تا ده‌گاته رۆژهه‌ڵات دروستی بكه‌ن بگه‌یننه یه‌ك و به‌مجۆره كورد له شاخ جیا بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی خۆیان له‌و شاخانه به‌جێ بكه‌ن و هه‌ر كات ویستان له دژی كورد به‌كاریان بهێنن و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی كه كاتێك ویستیان شه‌ڕی سه‌ربازی دژی كورد بكه‌ن ئه‌و كاته كورد نه‌توانێت په‌نا بۆ شاخه‌كان بباته‌وه. ئه‌مه مه‌به‌ستێكی گچكه‌ی ئه‌و پلانه چوار قۆڵییه‌یه( مه‌به‌ستم ئێران، توركیا، یه‌كێتی و په‌كه‌كه‌ن).
كات و ساتی دروست كردنی ئاڵۆزییه‌كانی وه‌رتێ زۆر گرنگه و زۆر شتی نهێنیمان بۆ روون ده‌كاته‌وه. حكوومه‌ت بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا و رێگریكردن له هاتووچۆی قاچاخ و بۆ پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان هێزی هاوبه‌شی روانه‌ی وه‌رتێ كرد، به‌ڵام هه‌ر زوو یه‌كێتی و په‌كه‌كه پارتییان به نانه‌وه‌ی ئاژاوه تۆمه‌تبار كرد.
تۆمه‌تبار كردنی پارتی به نانه‌وه‌ی ئاژاوه قسه‌ی یه‌كێتی و په‌كه‌كه نییه به‌ڵكو قسه‌ی ئێران و توركیایه كه پێیان گوتراوه و ئه‌وانیش ناچارن له دژی پارتی فه‌رمانی ئێران و توركیا جێبه‌جێ بكه‌ن. باڵی میت و كه‌مالیستی نێو په‌كه‌كه و باڵی 16ی ئۆكتۆبری نێو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌م پلانه‌دا ئاكته‌ری سه‌ره‌كین.
بۆردمان كردنی باره‌گای گریلاكانی په‌كه‌كه له وه‌رتێ به هه‌ماهه‌نگی باڵی 16ی ئۆكتۆبری یه‌كێتی و باڵی كه‌مالیست و میتی نێو په‌كه‌كه بووه، ئه‌وان قۆردیناتی باره‌گاكه‌یان به سوپای توركیا داوه، ویستیان به بۆردمان كردنی ئه‌و باره‌گایه و كوشتنی 8 رۆڵه‌ی كورد كه ئه‌گه‌ر زانییانبا ده‌بنه قوربانی به‌ره‌ژوه‌ندی كه‌مالیزم و خیانه‌تكاران به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ده‌چوونه نێو په‌كه‌كه‌وه، پارتی به هاواكاری كردنی توركیا تۆمه‌تبار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی هێرشی سه‌ر پارتی بكه‌ن و پلانه‌كه‌یان ئاسانتر جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام بێ ئاگان له‌وه‌ێ كه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بارزانی نه‌ته‌نیا ئاماده نییه دڵۆپێك خوێنی باڵنده‌ی كورد بۆ داگیركه‌ران بڕژێنێت به‌ڵكۆ ئه‌گه‌ر بۆی بكرێت خوای كورد له خوای داگیركه‌رانیش جیا ده‌كاته‌وه.
ئه‌زموونی سه‌رده‌می رێفراندۆم و هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، كیمیاباران كردنی كوردانی رۆژئاوا له لایه‌ن توركیاوه و تۆپباران كردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن توركیاوه به پاساوه‌ی بوونی باره‌گای په‌كه‌كه( توركیا باش ده‌زانێت كه باره‌گاكان له‌كوێن) بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌تی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌رامبه‌ر توركیا سه‌دا سه‌د بگۆڕدرێت.
زۆر سه‌یر و سه‌رنجڕاكێشه له كاته ساتێك‌دا كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له عێراق گۆڕانكاری نوێ بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته باشووری عێراقی چۆڵ كردووه و رووی له كوردستان و ناوچه سوننه نیشنیه‌كان كردووه و دوو سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی له هه‌رێمی كوردستان به‌جێ كردووه، توركیا و ئێران به هاوكاری و پاڵپشتی دوو سمبۆلی خیانه‌تی كوردی ( باڵی 16ی ئۆكتۆبر و باڵی كه‌مالیزمی نێو په‌كه‌كه) ده‌ستیان به هه‌وڵدان بۆ تێكدانی دۆخی كوردستان و دروستكردنی شه‌ڕی كورد له دژی كوردن.
ئێران و توركیا ناتوانن راسته‌وخۆ له دژی ئه‌مریكا بوه‌ستێنه‌وه و رێگه‌ی پێ نه‌ده‌ن هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت و زه‌مینه بۆ به‌هێزبوون و دواجار سه‌ربه‌خۆ بوونی خۆش بكات بۆیه ناچارن، شه‌ڕی كورد به ده‌ستی كورد دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێم تێك بده‌ن، چونكه ده‌زانن كه به تێكدانی دۆخی ئارامی كوردستان، ئه‌مریكا ناتوانێت به ئاسانی سیاسه‌ته‌كانی خۆی له عێراق جێبه‌جێ بكات.
ئه‌وان به‌م پلانانه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت هه‌م شكه‌ست به سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به عێراق و ئێران بهێنن و هه‌م باڵی نیشتمانپه‌روه‌ر و سه‌ربه‌خۆخوازی كورد لاواز بكه‌ن، تووشی كێشه و گرفتی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیر له سه‌ربه‌خۆیی و به‌هێزتر كردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كاته‌وه.
بۆیه ئاڵۆزییه‌كانی وه‌رتێ نه‌خوازراوه كه له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه ئاگری خۆش كراوه و مه‌به‌ست لێ نه‌هێشتنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد و تێكدانی دۆخی ئارامی هه‌رێم و له‌بار بردنی پڕۆسه و هه‌نگاوه‌كانی بۆنیاد نانی سوپای نیشتمانی كوردی و حكوومه‌تی یه‌كگرتوو و به‌هێزی كوردییه.