Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 06:27

ئایا ئەمریکا و فەڕەنسا دەبنەبەرەیەک؟

هەردوولایان لەگەڵ ئیتاڵیا و ئیسپانیا بوونەتە گەورەترین قووربانی دەستی پەتای ( کۆڕۆنا)
یونس حه‌مه‌د
100%

 ئەگەر سەیرێکی ڕابردووی ئەم دوو وڵاتە زلهێز و ئەندام له گەورەترین دەزگای نێودەوڵەتی جیهان ئەنجوومەنی ئاسایش بکەین به ڕوونی دەبینین که دوو دەوڵەت له زۆربەی کاتەکاندا به دوو ئاراستەی جیاوازدا هەنگاوەکانیان دەهاوێژن ئەمانیش ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و فەڕەنسایه..

ئەگەر چی له کارە سەربازییەکانیشدا لەیەک بەرەدا کۆدەبنەوە ،بەڵام لەمەیشەدا ئاراستەکانیان جیاوازی لێ بردی دەکرێت ، ئەمریکا زلهێزێکی مەزنی جیهانه و زۆربەی بنکە وبارەگاکانی نێودەوڵەتی لەسەر خاکی ئەو کۆدەکرێنەوە وەك بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش، و زۆرانی دیکه که ڕێکخراوی فەرمین وخاوەن دەسەڵاتی هەموو جۆرە ژیانێکی مرۆڤن ، چ پەروەردە یا تەندرووستی وهتد...

لەملاشەوە فەڕەنسا خاوەن ئەزموونه له کۆڵۆنیزم و له ڕووی زمان و کەلتوورەوە ململانێیەکی تووند لەگەڵ ئەمریکا دەکات بەو پێیەی زۆربەی هەر زۆری ئەگەر هەمووشی نەبێت وڵاتانی کیشوەری ئەفریکا لەسەر ڕێتم وزمان وکەلتووری فەڕەنسی ژیانی ڕۆژانەی خۆیان دەجوولێنن ، بەواتای فەڕەنسا کیشوەرێکی به زمان وکەلتوور و هەتا ئابووریش به کردەوە داگیرکردووە ، لێرەدا ئەمریکا باش لەم خاڵەی فەڕەنسا گەیشتووە ، ئەمریکا ئەگەر چی سەرکردایەتی جیهان له ڕووی شارستانیەوە دەکات ،لەملاشەوە گەورەترین هێزی سەربازی خستۆتە بەردەستی ڕێکخراوی ناتۆ ،که فەڕەنساش لێ ئەندامه ،بەڵام وەك ئاماژەم پێکرد لەسەرەتادا هەمیشە له زۆر پرسدا ناتەبا وناکۆکن ، بەتایبەت له پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، پرسی عەرەب ئیسڕائیل ، کێشەکانی عێڕاق سوریا ، هەروەها ئێران و ناوچەکە به گشتی ، لەسەر چەند پرسێکی دیکەدا وەک کۆریای باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا نازانرێت بۆچوونیان چۆنه .

ئەگەر لەم ماوەیەدا بەتایبەت سەبارەت به هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران فەڕەنسا دەبینرێت زیاتر بێ دەنگی لەمبارەیەوە هەڵبژاردووە وەک ئەوەئ پێی ناخۆش نەبێت بەوەی ئەمریکا گووزری سەربازی بوەشێنێت ،ئەم سیاسەتەش لەوەتەی تڕمپ و ماکڕۆن هاتوونەتە سەر تەختی دەسەڵات به ڕوونی پەیڕەو دەکرێت ، بەڵام ئەوەی زۆر گرینگه لەم ماوەیەدا و لەسەردەمی ( کۆڕۆنا) هەردوو وڵاتی زلهێز ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا به کردەوە زۆر لەیەکتر نزیكبوونەتەوە ، هەمیشە ئەگەر بەردەوامیش نەبێت هەردوولا پرس وڕا بەیەک دەکەن ،چونکه هەردوولایان لەگەڵ ئیتاڵیا و ئیسپانیا بوونەتە گەورەترین قووربانی دەستی پەتای ( کۆڕۆنا) وێڕای چیینی میلی ، نزیکبوونەی ئەمریکا و فەڕەنسا ئایا له داهاتوودا لەیەك بەرەدا و لەسەر یەك مێزی تەباییدا کۆدەکرێنەوە ، ناکۆکی پێشوو و پێشووتر له بیر دەکەن ،یان تابەیەکه تەنها کاتیە و وەک جارانیان لێ دێتەوە ،به دۆستایەتییەکی پڕ کێشە دەمێنێەوە یائەوەتا وەك سەرەتاکانی سەدەی بیستەم هاوپەیمانی دەجوولێننەوە و دەبنه هاوبەش به هاوکاری بەریتانیا و ئەڵمان وئیتاڵیا .

لەملاشەوە چین و ڕووسیا که بەبەرەی کۆمەنیستی زیاتر ناسراون و لەگەڵ چەند وڵاتێکی تر دەبنه هاوشان و بەرەیەك درووست دەکەن ، ئەمانه بۆچوونن ، بەڵام پێش دەچێت کاری لەسەردا کرابێت ، چونکه خاڵە گرینگ و هەستیارەکان لە جیهاندا زۆربەیان وەك خۆیان ماونەتنەوە و نەچارەسەری کاتی و نه کۆتاییان بۆ کراوە ، بەڵام ئەمجارەیان ئەگەر هیچ نەبێت بۆچوون و هەواڵ و ڕاپۆڕتەکان ئاماژە بەوە دەکەن که هیچتر ناتووانرێت جیهان بەمشێوە و ئاراستەیه بەڕێوەببرێت ، نه سیاسەتەکان بەمشێوازەن، نە پرسی ئابووری تووانای ماوە و لەسەر لێواری ڕووخاندایه ، ئەمانه و چەندین پرس و بۆچوونی دیکه له جیهاندا بوونیان ماوە ، بۆیە وا دەبینرێت ئەگەر کاتیش بێت وڵاتە زلهێزەکان بیرێك لەوە دەکەنەوە لەیەکتر نزیك ببنەوە یان هەر هیچ نەبێت لەم کاتانەدا ببنە بەرەیەك ،ئاراستەی یەکەم بەرەو بەرەی ئەمریکا و فەڕەنسا دەچێت که هاوپەیمانیەک پێك بهێنن بۆ ئەوەی تای تەرازووی کێشەکان نیمچە هاوسەنگ بکەنەوه.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.