ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه له رۆژی یه‌كه‌می ده‌ركه‌وتنیدا تا ئه‌مڕۆ زیاتر له 2 ملیۆن كه‌سی له جیهان تووشی نه‌خۆشی كردووه و زیاتر له 100 هه‌زار كه‌سیشی كوشتووه، هه‌میشه جێگای مشتومڕی ته‌ندروستی بووه و چه‌ندین تێوه‌ری جیاجیا له‌سه‌ر كۆڕۆنا خرانه روو. سه‌ره‌تا گوترا كه ئه‌م ڤایرۆسه ڤایرۆسێكی سروشتییه و له شه‌مشه‌مه كوێره‌وه دروست بووه و گه‌یشتووته مرۆڤ، دواتر گوترا ڤایرۆسه‌كه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی بایۆلۆژیكییه كه له كۆنترۆڵ ده‌رچووه و له جیهاندا بڵاو بووه‌ته‌وه.
زۆر كه‌م له رووی سیاسی، ته‌كنۆلۆژیكی و ئابوورییه‌وه باس له كۆڕۆنا كرا، من لیره‌دا ده‌مه‌وێت باس له بواری سیاسی، ته‌كنۆلۆژیكی و ئابووری كۆڕۆنا بكه‌م. پێش هه‌موو شتێك پزشك نیم و شاره‌زای ڤیرۆلۆژیش نیم به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌زموون و خوێندنه‌وه‌ی خۆم، پرسیارێكی زۆر گرنگم هه‌یه كه تا ئه‌مڕۆ بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌گه‌ر ڤایرۆسی كۆڕۆنا سروشتییه، چۆن خێرایی بڵاوبوونه‌وه ئه‌وه‌نده زۆره، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڤایر‌وسی سروشتی به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده خێرا بڵاو نابێته‌وه و له مێژوویشدا شتی وا تا ئه‌مڕۆ تۆمار نه‌كراوه، مه‌ترسیدارترین ڤایرۆسی سه‌رده‌م، ڤایرۆسی سارس بوو، كه‌چی سارس نه‌یتوانی سنووری دوو یا سێ وڵات ببه‌زێنێت. ڤایرۆسی سروشتی به گوێره لێكۆلینه‌وه ڤایرۆلۆژییه‌كان هه‌ر چه‌نده به‌هێزیش بێت ته‌نیا دوو تا چوار جار ده‌توانێت شكڵ و پێكهاته‌ی خۆی بگۆڕێت كه چی كۆڕۆنا زیاتر له 20 جارتوانای گۆڕینی شكڵ و پێكهاته‌ی خۆی هه‌یه و 100 به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی سارس خێراتر بڵاو ده‌بێته‌وه. ئه‌م پرسیارانه، كه له‌لایه‌ن جیهانی پزشكی و ڤایرۆلۆژیدا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه، گۆمانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه ده‌ستكرده به‌هێزتر ده‌كات.
دواجار رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل به به‌ڵگه بڵاویكرده‌وه كه كۆڕۆنا، ڤایرۆسێكی هاوبه‌شی ئه‌مریكی چینییه كه له تاقیگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڤایرۆبایۆلۆژیكیدا له شاری وهانی چین دروست كراوه. ڤایرۆسه‌كه له تاقیگه‌كه‌دا له لایه‌ن تیمێكی هاوبه‌شی ئه‌مریكی و چینی دروستكراوه و تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه، دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی تاقیكردنه‌وه‌كه له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا و خاوه‌نی مایكرۆسۆفت بیل گه‌یتسه‌وه بووه. له مه‌رحه‌له‌ی كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا به هۆی ئاستی له‌حه‌د ده‌رژووی دۆزاژی پێكهاته‌كان، كۆڕۆنا له كۆنترۆڵ ده‌رچووه.
بێجگه له به‌ڵگه‌كانی ده‌یلی مه‌یل، من پشت راستم كه ئه‌م ڤایرۆسه ده‌ستكرده و هۆكاری ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌یه كه كۆڕۆنا له دوای شاری وهانی چین، له ئێران شاری قۆمی ئێران بڵاو بوویه‌وه, شای قۆم شارێكی بازرگانی و پیشه‌سازی نییه به‌ڵكو شارێكی مه‌زهه‌بییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به چینه‌وه نییه. چۆن ده‌بێت كه كۆڕۆنا له تاران، ته‌ورێز، ئه‌راك، هه‌مه‌دان و ئه‌سفه‌هان كه شاری پیشه‌سازین و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ چیندا هه‌یه بڵاو نابێته‌وه به‌ڵام له شارێكی مه‌زهه‌بی كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به چینه‌وه نییه بڵاو ده‌بێته‌وه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، زۆر سیاسییه و نیشانه‌ی هه‌بوونی ده‌ست و هێزێكی سیاسییه له پشت كۆڕۆنا و بڵاو بوونه‌وه‌ی كۆڕۆنایه‌وه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه، كاتی خۆی سه‌رۆكوه‌زیری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌بێ ئاگاداری ئه‌مریكا سه‌ردانی چینی كرد و له‌گه‌ڵ چین رێككه‌وتنی بازرگانی و ئابووری ئیمزا كرد و عادل عه‌بدولمه‌هدی ویسته مه‌یدانی عێراق بۆ چین بكاته‌وه، به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدی بێ كاریگه‌ر كرا. له نێوان بێ كاریگه‌ر كردنی عه‌بدولمه‌هدی و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا له قۆم، په‌یوه‌ندی هه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی ئابوورییه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ره‌وتی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا له ئه‌ورووپایش بكه‌ین ده‌رئه‌نجامی زۆر سه‌یرمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، ئیتالیا، ئیسپانیا و بریتانیا سێً وڵاتن كه زۆرترین زه‌ره‌ریان له‌به‌ر كۆڕۆنا به‌ركه‌وتووه. زه‌ره‌ر و زیانی مادی و گیانی. له شه‌رقیش دوای چین و ئێران، رووسیایش تووشی كۆڕۆنا بوو، ئه‌وه‌ی دیاره زه‌ره‌ر و زیانه داراییه‌كانی رووسیا زیاتر ده‌بن له زه‌ره‌ر و زیانه دارایی و گیانییه‌كانی چین و ئێران. له پاڵ رووسیایش توركیا كه خاوه‌ن هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كی جۆگرافی زۆر ستراتیژیكییه توركیا هه‌یه، توركیایش به هۆی كۆڕۆنایه‌وه تووشی زه‌ره‌ر و زیانی یه‌كجار گه‌وره‌ی ئابووری و گیانی بووه‌ته‌وه و ئابوورییه‌كه‌ی له لیواری داڕماندایه و به‌های لیره به‌رامبه‌ر به دۆلار پیوانه‌ی مێژوویی تۆمار كرد و یه‌ك دۆلار گه‌یشته 7 لیره‌ی توركی. خاڵی سه‌رنجڕاكێشی دیكه ئه‌وه‌یه كه كۆڕۆنا له هه‌ندێ وڵاتی عه‌ره‌بی دیار و به‌رچاو له پێشڕه‌ویدایه و ئه‌و وڵاتانه‌یش ئه‌مانه‌ن كه دژی پڕۆژه‌ی نوێ جیهانین كه دواتر باسی لێوه ده‌كه‌م.
كۆڕۆنا ده‌ستكردی مرۆڤه و به‌رهه‌مێكی بایۆته‌كنۆلۆژیكییه و ئامانج لێ سه‌پاندنی سیسته‌می نوێ جیهان له‌سه‌ر بنه‌مای گۆلۆبالیزمی نوێی پشت به‌ستوو به ته‌كنۆبایۆلۆژییه. ڤایرۆس ئه‌گه‌ر سرۆشتی بێت، جیاوازی له نێو ته‌مه‌نه‌كاندا ناكات و زیاتر چینێكی ته‌مه‌نی دیاری كۆمه‌ڵگه ناكاته ئامانج. كۆڕۆنا زیاتر چینی ساڵمه‌ند و به‌ته‌مه‌نه‌كانی جیهان ده‌كۆژێت زۆر كه‌م گه‌نج و كه‌م ته‌مه‌نه‌كان به هۆی كۆڕۆنایه‌وه گیانی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. به‌رپرسانی ئه‌مریكا، بریتانیا، ئیتالیا و ئیسپانیا به خۆڕایی باسیان له‌وه نه‌كردبوو كه زیاتر گرنگی به پاراستنی گه‌نجان ده‌ده‌ن و له به‌رامبه‌ر كۆڕۆنادا ده‌یانپارێزن. دیاره سیسته‌می نوێ جیهانی له هه‌بوونی رێژه‌یه‌كی زۆری كه‌سانی ساڵمه‌ند و به‌ته‌مه‌ن كه توانای كاركردن و به‌رهه‌م هێنانیان نه‌ماوه و ته‌نیا چینی مه‌سره‌فكه‌رن نیگه‌رانه و نایه‌وێت ئه‌و چینه مه‌سره‌فكه‌ره به‌خێو بكات، بۆیه ده‌یه‌وێت هه‌ر چۆنێك بێت له‌م چینه رزگار بێت.
ساڵانی 1990 دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت و له‌گه‌ڵ شه‌ڕی كه‌نداودا باس له سیسته‌می نوێ جیهانی و سه‌پاندنی ئه‌و سیسته‌مه به رێگه‌ی هێزی سه‌ربازی ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌م پڕۆژه سه‌ری نه‌گرت و ئه‌مجاره خاوه‌ن سه‌رمایه‌كانی جیهان كه 13 ماڵبه‌تی زۆر گه‌وره‌ن و سه‌ندوقی دراوی جیهانی، بانكه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، بریتانیا و ئه‌ورووپایان له كۆنترۆڵدایه و خاوه‌ن گه‌وره‌ترین لۆبی و كۆمپانیای ته‌كنۆلۆژیكین له جیهاندا و له‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاواز، به‌ره‌ی لایه‌نگری به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌ت وحاكمیه‌تی نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر وشكانی و ده‌ریایی و به‌ره‌ی گۆلۆبالیزم و لایه‌نگری سیسته‌می نوێ جیهانی یه‌ك بلۆكی و حاكمیه‌تی سه‌ر بۆشایی ئاسمان. به‌ره‌ی نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی پاره، شه‌ڕی دارایی و شه‌ڕی سه‌ربازی پڕۆژه‌كانی له جیهاندا جێبه‌جێ بكات كه‌چی به‌ره‌ی گۆلۆبالیزم ولایه‌نگری سیسته‌می نوێ جیهانی ده‌یه‌وێت به شه‌ڕی ته‌كنۆبایۆلۆژیكی پڕۆژه‌كانی جێبه‌جێ بكات و حاكمیه‌تی خۆی به‌سه‌ر بۆشایی ئاسمان، ده‌ریا و وشكانیدا بسه‌پێنێت.
خاڵی هه‌ره سه‌رنجڕاكیش په‌یوه‌ست به كۆڕۆنا ئه‌وه‌یه كه سێ رۆژ دوای تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌می نوێ گه‌یاندنی گی 5 یه‌كه‌م هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنایش له وهانی چین بڵاو كرایه‌وه. ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ له نێوان كۆڕۆنا و سیسته‌می نوێ گه‌یاندنی گی5دا هه‌یه. هه‌ندێ له بایۆته‌كنۆلۆژیسته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گی5 هۆكاری سه‌ره‌كی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنایه، بۆیه لایه‌نگرانی شاژنی بریتانیا له‌و وڵاته هێرشی سه‌ر بۆرجه‌كانی سیسته‌می گه‌یاندنی گی 5یان كرد، به‌ڵام هێرشه‌كان به خێرایی و به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی پۆلیس و هیچ هێزێكی سه‌ربازی به‌ڵام به هۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نهێنییه‌وه راوه‌ستێنران.
خاڵی گرنگ كه ده‌سه‌لمێنێت كۆڕۆنا ده‌ستكرده، چۆنێتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌یه له‌سه‌ر هێڵێكی گه‌یاندنی مێژوویی كه هێڵی ئه‌وریشمه. چین، ئێران، رووسیا و توركیا، ئه‌م وڵاتانه پێشتر له‌سه‌ر رێگای هه‌وریشم بوون، رێگای هه‌وریشمیش كاتی خۆی وه‌كو شاده‌ماری ئابووری جیهان بووه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ گیرۆده‌ی كۆڕۆنان و ئابوورییه‌كانیان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن. ئه‌م وڵاتانه له به‌رامبه‌ر پڕۆژه‌ی گۆلۆبالیزم پڕۆژه‌یه‌كیان به ناوی پڕۆژه‌ی ئه‌ڤراسیان ئاماده كردبوو و ده‌یانه‌وێت بلۆكێكی نوێ به ناوی بلۆكی ئه‌ڤراسیان دابمه‌زرێنن. به‌ڵام كۆڕۆنا وای له ئابوورییه‌كانیان كرد كه سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه‌یان ئه‌سته‌م بێت.
هه‌روه‌ها سیسته‌می گۆلۆبالیزمی نوێ له به‌رامبه‌ر وڵاتانی به‌رهه‌مێنه‌ری نه‌وت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه زۆربه‌ی زۆریان وڵاتی خاوه‌ن نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌ت بوون، كۆڕۆنای وه‌كو چه‌كێك بۆ لاواز كردنی ئابوورییه‌كانیان بكار هات و به‌های نه‌وت به شێوه‌یه‌كی بێ هه‌مپا رووی له دابه‌زین كرد و وای لێهات ئاو له نه‌وت گرانتر بێت. بێجگه له‌مه‌یش سیسته‌می نوێ و پێشه‌نگانی ئه‌و سیسته‌مه وایان كرد كه ناكۆكی گه‌وره بكه‌وێته نێوان رووسیا و سعوودییه كه دوو وڵاتی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتن. مه‌به‌ست له‌م كێشانه‌یش لاوازكردنی ئابووری ئه‌و وڵاتانه و نه‌هێشتنی سه‌رچاوه‌ی داهاتیانه.
ئیتالیایش به هۆی نزیكی له‌م وڵاتانه‌و هه‌بوونی سنووری ده‌ریایی فراوان له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌كو ده‌روازه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌ورووپا داده‌نرێت، بۆیه تووشی كۆڕۆنا كرا. بریتانیا كه دوژمنی سه‌ره‌سه‌ختی گۆلۆبالیزمی نوێیه كرایه ئامانجی كۆڕۆنا، به‌ڵام له راستیدا زه‌مینه‌ی هێرش كردنه سه‌ر بریتانیا پێشتر خۆش كرابوو، به ناچار كردنی بریتانیا بۆ ده‌ركه‌وتن له یه‌كێتی ئه‌ورووپا، بریتانیا به ته‌نیا مایه‌وه، هێزی دارایی له ده‌ست دا و ئه‌مه‌یش وایكرد كه له كاتی كۆڕۆنادا ئه‌ورووپا نه‌توانێت یارمه‌تی بریتانیا بدات و به‌مجۆره رووبه‌رووی زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره‌تر بوویه‌وه.
چینی سه‌رمایه‌داری جیهان كه له 7 بنه‌ماڵه له 13 بنه‌ماڵه سه‌رمایه‌داره‌كانی جیهان پێكهاتووه و به چینی گۆلۆبالیزم و عه‌قڵی پانتایی (زه‌یره‌كی بایۆته‌كنۆلۆژیكی) ده‌ناسرێت، خاوه‌ن پڕۆژه‌ی گۆلۆبالیزمی نوێیه. گۆلۆبالیزمی نوێ پڕۆژه‌یه‌كه كه ده‌یه‌وێت جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی جیهان بكاته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنیكی، خۆی له هێزكای كاری كه‌م سوود و كه‌م ده‌ستكه‌وتی به‌ڵام پڕ مه‌سره‌فی مرۆڤ رزگار بكات و له جیاتی ئه‌و هێزه، هێزی كه‌م مه‌سره‌ف به‌ڵام پڕ ده‌ستكه‌وتی رۆبۆت به‌كار بهێنێت.
سیسته‌می نوێ جیهان كه من پێ ده‌ڵێم گۆلۆبالیزمی بایۆته‌كنیكی، سنووره‌كان بێ واته ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتی نه‌وه‌ده‌وڵه‌ته‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌م نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌تانه ده‌خاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه و ئه‌وانه‌یش له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا خۆڕاگری بكه‌ن له‌ناو ده‌برێن، شه‌ڕ له جیهاندا چی دیكه به تۆپ، تانك و فڕۆكه ناكات به‌ڵكو به ته‌كنۆلۆژیكی و چه‌كی بایۆته‌كنۆلۆژیكی ده‌كات، سه‌رمایه و دارایی جیهان له ده‌ستی سه‌ندوقی دراوی جیهانی یا بانكه ناوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی زل هێز نامێنێت به‌ڵكو له یه‌ك ده‌ست یا له یه‌ك ناوه‌نددا كۆنترۆڵ ده‌كرێت، ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی كۆ كردنه‌وه‌ی زانیاری و داتا له سایه‌ی سیسته‌می نوێ گه‌یاندنی گی5 داده‌مه‌زرێت و هه‌موو زانیاری و داتاكان له‌وێ كۆ ده‌كرێنه‌وه و به‌كار ده‌هێنرێن، له جیاتی هێزی كاری مرۆڤ و زیره‌كی مرۆڤی پڕ مه‌سره‌ف، هێزی كاری كه‌م مه‌سره‌فی رۆبۆت، three-dimensional printers نووسه‌ره سێ جانبییه‌كان، زیره‌كی ته‌كنۆلۆژیكی كه به زیره‌كی پانتایی ده‌ناسرێت به‌كار ده‌هێنرێن. به‌مجۆره گۆلۆبالیزمی بایۆتكنۆلۆژیكی ده‌یه‌وێت ژماره‌ی دانیشتوان به تایبه‌تی چینی ساڵمه‌ند كه توانای كاركردنی نه‌ماوه و ته‌نیا مه‌سره‌فكه‌ر و به‌كار هێنه‌ره كه‌م بكاته‌وه و پشت به هێزی به‌رهه‌م هێنانی ته‌كنۆلۆژیكی ببه‌ستێت. به پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می پێشوویج جیهان كه سیسته‌می نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌ته، سیسته‌می نوێ زیاترگرنگی به كۆنترۆڵ كردنی بۆشایی ئاسمان ده‌دات چونكه كۆنترۆڵ كردنی ئاسمان له رێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه و سه‌پاندنی حاكمیه‌ت به‌سه‌ر بۆشایی ئاسماندا زه‌مینه بۆ ئه‌وه‌ی كه حاكمیه‌ت به ئاسانی له‌سه‌ر وشكانی و ده‌ریایی بسه‌پێنرێت خۆش ده‌كات.