Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 16:44

ببە بە بامبو

بامبو فێرمان دەکات، ھەستان و بەرزی بەرئەنجامی: پشوودرێژی، بەردەوامی، خۆڕاگری و خاکەڕاییە !
ئەحمەد حاجی
100%

درەختی بامبو کە زیاتر لە ھەزار جۆری ھەیە. تێیدایە بەوە ناسراوە، پێنج ساڵی پێدەچێت تا لە خاک دێتەدەر، دوای ئەوە بە خێرایەکی سەرسوڕھێنەر گەشە دەکات. ( ڕۆژی  (بستێک) تا دەگاتە چل مەتر ). 

داری بامبو لە گیانیدا ھێماکانی (سیمبۆل) وەک دلێری، پشوودرێژی، نەرمیگەری (تواضع، خاکەڕایی)،بەرگەگرتن و خۆڕاگری  (استقامت) لە خۆ دەگرێت.

لە ناو چینیان ( کەلتووری چین ) گەشەی بەرچاوی ئەو ڕووەکە وەک ئاماژەیەکی باش (بەختیاری تا سەر) نابینرێت ! ( ئاخر ھەرشتێک گەیشتە ئەوپەڕی، دەست پێدەکات ھەڵوەری ).
ھەر بۆیە لە نیگار و تابلۆکانیاندا، بەرزی ھەڵچوونەکە (درێژی گەشەی دارەکە) ناخەنەڕوو.

گەشە ( خۆشگوزەرانی - رەفاھیەت ) وەک چۆن ئەگەری ڕمانی ھەیە، ئاواش ھەمیشە مایەی دڵ پێبەستن نیە.

لە گەڵ ئەوەدا، ھەبوونی  بامبوی زۆر ھۆکاری بەیەکەوە گرێدان، لە ھەمانکاتدا جێگیربوونی ( استقرار ) خاکە.
وەک چۆن یەکێتی خەڵکی دەبێتە ھێز، ئاسایش و دڵنیایی.

دانە دانە بوونەوەری ئەم سروشتە پڕ لە ژیریە، ئاوێنەیە بۆ دیتنی حەقیقەت ( ڕاستی ).
وانەیەکە، مامۆستاکەی ھەمووشتێکزان و ھەڵەنەکەرە. ئەوە خودایە !

بامبو فێرمان دەکات، ھەستان و بەرزی بەرئەنجامی: پشوودرێژی، بەردەوامی، خۆڕاگری و خاکەڕاییە !
بە ھەمان شێوە، ھەوڵ و کاری شێلگیرانەیە بە ڕێگای درووست، ئینسان دەگێنێتە بڵندی.

ئەی مڕۆڤ نیگەرانی داڕمانی درووستکراوەکان مەبە ! سەرنج بدە سەر پێکھێنەری خودی حەقیقەتەکە.

لە خۆشیدا بنەما و بەھا ڕاستەقینەکان مەدۆڕێنە ! 
لە دژواریشدا چاو لە سەر ھیوا و دەرفەتی ھەستانەوە ھەڵمەگرە.


 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.