Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 08:30

کۆڕۆنا لەدیدی کیسنجەر دا

خاڵە گرینگەکه که ناوبراو ئاماژەی پێکرد هەرەس هێنانی دەوڵەتانه
یونس حه‌مه‌د
100%

هێنرى ئه‌لفرێد كیسنجه‌ر97 ساڵان گەورەترین سیاسەتمەداری له ژیان ماوی ئەو سەردەمەدا، هەموو ژیانی له یاریگا سیاسیەکانی جیهانی بەسەربردووە ، ڕۆڵی کاریگەری له ژینگه سیاسی زۆربەی ناوچەکاندا هەبووە ، بەشداری له جەنگ و ئاشتیدا کردووە ،هەرکات ناوی هاتە سەرزاران هەڵوەستە لەسەر قسە و بیر و باسەکانی دەکرێت ، چونکه له ژیانیدا وەک کەسێکی شارەزا دەرکەوتووە، هەر که گووتی بەخۆڕایی نیه دەبێت بابەتێکی له پشتدا بێت .

کەم دەجولێتەوە، بەڵام جولانەوەکانی کاریگەرن ، کەم لێدوان دەدات ، لێ لێدوانەکانی جێگای بایەخن ، باش مرۆڤ دەخوێنێتەوە و باشیش هەڵوەستە لەسەر گەلان دەکات ، لەسیاستەدا هەم لەگەڵ شەڕە و هەمیش دەستی بۆ ئاشتی واڵا دەکات و لەم سوونگەدا ساڵی 1973خەڵاتی بۆ ئاشتی وەرگرت، ئه‌و كات وه‌رگرتنى ئه‌م خه‌ڵاته بۆ ئه‌و مشتوومڕ و مقۆمقۆى زۆرى به‌دواى خۆى هێنا، له ئاییندا جوولەکەیە و له نەتەوەی ئەڵمانە و له ڕووی ژیان ومێژووەوە ئەمریکیەکی دڵسۆزە بۆ گەلەکەی ، جەنگاوەر و ئابووری ناس ، لەکەم حاڵەتەدا ئەگەر بزانێت زۆر گرینگ نیه قسەی نابێت ، بەڵام بەپێچەوانەوە هەرکات بزانێت حاڵەتەکان ترسناکن قسە ولێدوانی هەیه.

هەر سەرۆکێکی ئەمریکایی چ کۆماری یان دیمۆکراتی لە ( فلتەر)ی ئەو تێناپەڕن ، ڕاوێژی پێ دەکەن هەر کات بڕیاریدا قسەکانی جێ به جێ دەکرێت ، له هەموو پرسێکی گرینگدا دیدی خۆی دەخاتە ڕوو چ دیپلۆماسی یا سیاسی و ئابووری و تا دەگاتە شەڕ و ئاشتی ،له دوایین دیدی خۆیدا بەرانبەر قەیرانی ئەمڕۆی جیهانی که له نێوەندەکانی تەندرووستیدا به ( کۆڤید19) ناسراوە ،بەڵام لەسەر زاران و ڕاگەیاندکاران به ( کۆڕۆنا) ناوزەند دەکرێت ، ئاخافتنی خۆی هەبوو، هینری کیسنجەر که له نێوان ساڵانی 1973-1977سەرۆکی یەکەمی دیپلۆماسیی گەورەترین وەڵاتانی جیهانی بوو واتا وەزیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، له دیدارێکی ڕۆژنامەی ( وول ستریت ژۆڕناڵ)دا دیدی خۆی لەم پرسە تەندرووستیەی جیهاندا خستە ڕوو که بە بابەتێکی درێژ خایەن و مەترسیدار بۆ جیهانی داهاتوو ناوزه‌ندی کرد

ئەگەر چی ناوبراو کەسێکی تەندرووست زان نیه ،بەڵام له بەشێکی ژیانیدا دکتۆڕای له ستراتیژی دەروونی هەیه ، بەواتا زانستەکانی ئەو کەسایەتیە بە شارەزاییەوە دەری دەخات که تووانای ئەوەی هەیه قسەی بۆ ئەم پرسە هەبێت ! ، دیدی کیسنجر لەم دیدارەدا بۆ ( کۆڕۆنا) له ڕووی تەندرووستیەوە ئەرێنی بوو ، بەو واتایەی مرۆڤ له کۆتاییدا به تەندرووستیەکی باش لێی دەربازی دەبێت ، بەڵام نەرێنیەکەی دیکەی که سیاسەتمەدارە جیهانیە بۆی دەچێت دەروونی مرۆڤه که دەڕووخێت .

هەروەها له ڕووی ئابووریشەوە جیهان دەگاتە ئاستێک که شەڵژانیەک دەخاتە نێو وڵاتان ، خاڵە گرینگەکه که ناوبراو ئاماژەی پێکرد هەرەس هێنانی دەوڵەتانه که له ڕووی قەیرانەکاندا دووچاری هەرەس دەبن وەک ئەوەی له پەتای ( کۆڕۆنا) دووچاری هاتن،کیسنجەری خاوەن ئەزموون ڕووی له سیاسەتمەدارانی جیهان کرد ، که دەبێت له داهاتوودا به باشی بڕوانن و له ئاستی قه‌یرانەکاندا بن ، ئەگەرنا داهاتوو و ئایندەیەکی باش چاوەڕوانیان ناکات .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.