Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 08:40

راکردن لە بەرپرسیاریەتی

خەڵکی ھەرێمی کوردستان وشیاربن لەوەی حکوومەت لەسێ لایەنی سەرەکی پارتی، یەکێتی، گۆڕان پێک ھاتووە
100%

دوای بەشداری بزۆتنەوەی گۆڕان لە کابینەی پێشووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیداری رۆژنامەڤانی چوومە شاری سلێمانی و لە وەڵامی پرسیارێکی بەندەدا ھەلسۆڕاوێکی باڵای گۆڕان پێی گوتم ئەگەر حکوومەت بەدڵی ئێمە نەبێت رووی تۆپخانەکەمان دەکەینەوە ھەولێر، مەبەست لێی حەملەی راگەیاندنی کەناڵە تاقانەکەیانبو دژی حکوومەت و پارتی، دواجار ھەر واشیانکرد، ئێستایش بەشێک لە گۆڕان و یەکێتی دەیانەوێ لەبەرپرسیاریەتی رابکەن و ھەموو کێشەیەکی بەردەم کابینەی حکوومەت بخەنە سەر پارتی و تیمی پارتی لە نێو حکوومەتدا، بەتایبەتی ئەگەر بڕیاری دەستکاری مووچە یان ھەر بڕیارێک ھاوشێوە بدرێت بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت و کەمبوونەوەی داھاتی ھەرێما کوردستان.

بێگومان دەستکاری مووچە بەھەر بیانوویەک جێگەی ئەسەفە، چونکە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان ھێشتا تاڵاوی رۆژە رەشەکانی شەڕی داعش تەچێژن و باوەرناکەم کەسێک ئەو ھەموو نەھامەتیەی بەسەر ئێمەدا لەیادی بکات، چونکە بەغدا بە بڕیارێکی سیاسی مووچە و بودجەی خەڵکی کوردستانی بڕی و شەڕی داعشی بەسەرداھاتوو نرخی نەوتیش بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بڕیاری پاشەکەوتی مووچە قورسترین بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانبو لە کابینەی رابردوو، بەڵام ناچاریش بوون لەدەرکردنی، بەداخەوە ئێستا ھەرێمی کوردستان سەرەڕای ھەندێ تێبینی لەسەر ئەدای حکوومەت و جێ بەجێنەکردنی یاسای چاکسازی، بەڵام نکۆڵی لەوە ناکرێت حکوومەت کەوتووتە ژێر بارگرانیەک کە دەرچوون لێی باجی قورسی دەوێت، لەگەل ئەوەشدا ھەندێ پەرلەمانتاری گۆڕان و یەکێتی لە عێراق و کوردستان دەیانەوێ ھەرلە ئێستاوە موزایەدە بەوە بکەن پارتی دەیەوێ دەستکاری مووچە بکات، لە راستی دا پێویستە خەڵکی ھەرێمی کوردستان وشیاربن لەوەی حکوومەت لەسێ لایەنی سەرەکی پارتی، یەکێتی، گۆڕان پێک ھاتووە.

پێموایە ئەگەر خوانە خواستە رەوشەکە بگاتە ئەو ئاستە حکوومەت بڕیارێکی وەھا دەربکات، پێویستە تیمی پارتی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمجارە شارەزایانەتر مامەلە لەگەل رەوشەکە بکات و رێگە نەدات وەک جاری پێشوو بۆ بەدەست ھێنانی سۆزی شەقام و موزایەدەی سیاسی پارتی بەتەنیا لە مەیدانەکە بەجێی بێڵن نوێنەرانی ھەرلایەنێک بەشی خۆی بەرپرسیاری ھەلگرێت وەک چوون پارتی بەرپرسیارە لە دەستکەوت و کەم و کورتیەکانی حکوومەت، واتە ھەریەک بە قەبارەی خۆی بەرپرسبێت و لە رێگەی نوێنەرانی فەرمیی لایەنە بەشدارەکانی حکوومەت بەرچاو روونی بدرێتە خەڵکی کوردستان لەبارەی پڕۆپاگندەی ھەندێ نوێنەرەکانیان.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.