ئەوەی تا ئەمرۆ هەیە لە وڵاتی سوید نزیکەی ٥٠٠حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا، وە یەکەم حاڵەتی مردنیش تۆمارکراوە. بەڵام تائێستا هیچ ڕێوشوێنێکی وا بایەخدارنەگیراوەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، جگە لە دانانی دوو ژمارە تەلەفۆن بۆ پەیوەندی لە کاتی بونی پرسیار یان گومانکردن لە توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنە.
ههروهها ڕێنومایکردنی هاوڵاتیان نهكراوه کە لە ماڵەوە بمێنەوە ونەڕۆن بۆ کار لەکاتی بونی نیشانەکانی نەخۆشی کۆئەندمی هەناسە وەبونی تا.
وەڕێنمایکردنی هاوڵاتیان کە گەشت نەکەن بۆ ووڵاتانی ئیتاڵیەو چین وئێران وکۆریای باشوور. بۆ ووڵاتی سوید، کە ڕێژەی دانیشتوانەکەی نزیکەی دە ملیۆنە وەزیاتر لە دوو ملیۆنی دانیشتوان تەمەنیان لە سەروو ٦٥ ساڵیەوەیە کەمەترسی توشبونیان بەم ڤایرۆسە و نەخۆشکەوتنیان زۆرزیاترە لەچاوتەمەنەکانی تر،
ساڵانە ٢٠٠ بۆ٤٠٠ کەس بە نەخۆشی ئەنفلۆنزا ئەمرن. وڵاتی سوید بەو هەموو پێشکەوتوویەوە، کە وڵاتێکی پێشکەوتوی دنیایە لە هەموو ڕوویەکەوە، چ لە ڕووی زانستیی پزیشکی وە چ ئابورییەوە.بەڵام زۆر خەم ساردە بەرامبەربە هاوڵاتییەکانی، ئەگەر بەراوردی بکەین لەگەڵ هەرێمی کوردستان.. لێرەوە دەستخۆشیی لە حکومەتی هەرێم و دامەزراوەپەیوەندیدارەکانی دیکەی کوردستان دەکەم،
ههروهها دهستخۆشی له کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کە بەشەووڕۆژکار بۆپارستنی گیانی هاوڵاتیانی کوردستان كارئەکەن. هەروەها دەستخۆشیی لە ووشیاری و وریایی هاوڵاتیان دەکەم. خۆپاراستن باشترە لە جارەسەرکردن، بۆیە زۆرگرنگە هەموو لایەک لە ئاستی خۆیەوە بە هەستکردن بە بەرپرسیارتی گوێڕایەڵی ڕێنوماییەکانی دامودەزگاپەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان بن بۆڕوبەڕونەوەی ڤایرۆزی کۆرۆنە.
د.شوان كهریم : ستۆكۆڵم