Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 08:51

کۆڕۆنا لەڕوانگەی سیاسیدا !

جگە له زاری پزیشک و پیاوانی تەندروستی قسە وباسەکانی کۆڕۆنا بووە وێردی سەر زمانی سەرجەم چین و توێژەکان
یونس حه‌مه‌د
#16
100%

 له ناوەڕاستی مانگی دیسەمبەری ساڵی ٢٠١٩ ، له شاری ( وەهان)ی چیینی نەخۆشی ئەنفلۆنزای ( کڕۆنا) سەری هەڵدا ، ئەگەرچی سەرەتا زۆر به بایەخەوە ئەم ئەنفلۆنزاییه به هەند وەرنەگیرا،بەڵام دواتر هەر زوو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی به تایبەت پەیمانگا تەندرووستیەکانی جیهان سەبارەت بەم نەخۆشییه هاتنه دەنگ ، سنوورەکانی تێپەڕاند ، له ( وەهانەوە) بۆ ( قوم) ،له پاشاندا بەبێ هیچ پاسەپۆڕت و سانسورێک سنووری دەوڵەتانی یەک لەدوای یەک بەزاند ، سەرجەم کیشوەرەکان ئەم ڤایرۆسەیان لێ نیشت ، له ئاستی تەندرووستی و بەرەنگاربوونەوەی ناخۆشییەکان تێپەڕی .

جگە له زاری پزیشک و پیاوانی تەندروستی قسە وباسەکانی ( کڕۆنا) بووە وێردی سەر زمانی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی له دەزگاکانی میدیایی و تیڤی و شوێنە گشتیەکاندا زۆربەی ئاخفتن وباسەکان بەشی شێری ( کڕۆنا)ی له خۆ گرتبوو ، له ئاستێکی تردا ،دەبینین پیاوانی سیاسی یان له ڕوانگەی سیاسیشدا ئەم پەتایه له زۆربەی بۆنەکاندا قسە و باسی لێوەکرا ، کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی سەرۆک و بەرپرسانی دەوڵەتان بەر لەوەی باس له گیرووگرفتە سیاسی و ئابووری و جەنگ بکەن ئاماژەی یەکەمیان چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ( کڕۆنا)بووە ، ئەگەر چەند هەنگاوێک بەرەو دواوە هەنگاوبنێین دەبینن لەم ماوەیەی دواییدا مرۆڤ ئەگەر جاران تەندرووستی خۆی بەهەر هۆیەک بێت فەرامۆش کردبێت ، بەڵام بۆ ( کڕۆنا) شتێکی دیکه بوو ، هۆکارەکانی میدیایی به تایبەت ( سۆسیال میدیا) گرینگی هەبوو .

ئەوەی زۆر گرینگە زیاتر ئاماژەی پێوەبکەین ڕوانگە سیاسییەکەیه که ئەم ئەمجارەیان ڕوانگەی تەندرووستی بەسەری زاڵبوو ، هەمیشە بەتایبەت له سەدەی بیست و بیست ویەکدا مرۆڤ وا لێڕاهاتووە که پرسە سیاسییەکان بخاتە سەر پرسەکانی دیکه ئەگەرچی لەم چەند ساڵانەی دواییدا پرسی ئابووریش پرسێکی پڕ بایەخ بوو ، بەڵام هەمیشە نەدەگەیشتە پرس وئاستی سیاسی ،چونکه هەموو ئاماژەکان بەوە سەرچاوەی گرتووە ، ئەگەر پرسە سیاسیەکان یەکلابێتەوە یان ئارامی سیاسی هەبێت پرسی ئابووری چارەسەری ئاسانه ،بەتایبەت بۆ بازاڕەکانی نەوت وکانزاکان ،یان پیشەسازی و کشتووکاڵی ، که له توانای مرۆڤدایه ئاڵووگۆڕی پێ بکات یان مامەڵەی ڕۆژانەی پێ هەڵسووڕێنێت ..

دوای هاتنی ( کڕۆنا) و داگیرکردنی جیهان پێوویستە لە دوا ڕۆژ و ئایندەدا بەتەنیا پرسەکانی ئابووری و بازاڕی نەچنه سەر مێزی گفتووگانى بازرگانان و پياوانى کار ، یاخوود پرسه‌ سياسيه‌كانى ڕابردوو و ئێستاى جيهان نه‌بنه جێگاى هه‌موو دانيشتن وگفتووگۆكان ، به‌ڵكو ته‌ندروستى و ساخله‌مى پێوويسته له داهاتوودا ببێته ژماره‌ يه‌ك له هه‌موو وگفتووگۆ و پێشهاته‌كاندا

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.