ساڵی 2018 له نێوان توركیا، رووسیا و ئێران‌دا رێككه‌وتنی سۆچی تایبه‌ت به دروست كردنی ناوچه‌ی بێ شه‌ڕ و ده‌رخستنی چه‌كی قوڕس و گرووپه چه‌كدارییه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌دا ئیمزا كرا. رووسیا و ئێران له رێككه‌وتنه‌كه‌دا داوایان له توركیا كردبوو ئۆپۆزسیۆنی میانه‌ڕۆ له جیهادییه توندڕه‌وه‌كان جیا بكاته‌وه و رێگری له ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سه‌ر سوپای سووریا و رووسیا بكات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته توركیا هێزێكی زۆری روانه‌ی ناوچه‌ی ئیدلێب كرد و 12 خاڵی چاودێری سه‌ربازی له ناوچه‌كه‌دا دروست كرد. دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك نه‌ته‌نیا ناوچه‌ی بێ شه‌ڕ دانه‌مه‌زرا و كۆتایی به هێرشی جیهادییه‌كان بۆ سه‌ر سووریا و رووسیا نه‌هات به‌ڵكو توركیا پێگه‌ی سه‌ربازی خۆی له ناوچه‌كه به‌هێزتر كرد و گرووپه جیهادییه‌كانیش له پاڵ خۆبه‌هێزكردندا به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان.
رووسیا و ئێران چه‌ندین جار هۆشداریان دایه توركیا به‌ڵام توركیا، پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بوو تا سووریا و رووسیای ناچار به ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره كرد. له ماوه‌ی 2 مانگی رابردوودا به هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سووریا و رووسیاوه، به‌شێكی یه‌كجار زۆری پارێزگای ئیدلێب به تایبه‌تی حه‌له‌ب، سه‌راقیب و هه‌ر دوو رێگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی ئیم 5 و ئیم 4 كه‌وتنه‌وه ده‌ستی رژیمی سووریا.
هه‌روه‌ها سوپای سووریا دووجار هێرشی كرده سه‌ر سوپای توركیا و به گشتی 13 سه‌ربازی توركیا كوژران و زیاتر له 30 سه‌ربازیش بریندار بوون و 7 خاڵی چاودێری سه‌ربازی توركیایش كه‌وتنه بن كۆنترۆڵ و ده‌ورپێچی سوپای ئه‌سه‌ده‌وه.
توركیا هه‌ڕه‌شه له سوپای ئه‌سه‌د ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر تا كۆتایی مانگی شوبات بۆ سنووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خاڵه چاودێرییه‌كان نه‌كێشێته‌وه ئه‌وا سوپای توركیا به زۆری هێز ناچار به كێشانه‌وه‌ی ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا ئه‌سه‌د سووربوونی خۆی له‌سه‌ر به‌رده‌وام كردنی ئۆپه‌راسیۆن و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه راگه‌یاند.
رووسیایش هوشداری ده‌داته توركیا و ده‌ڵێت: هێرش كردنه سه‌ر ئه‌سه‌د خراپترین سیناریۆیه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له دوایین لێدوانی خۆیدا باسی له‌وه كردووه كه هه‌بوونی هێزی سه‌ربازی توركی و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی قۆراڵی توركیا له سووریا بۆ ئێمه قابیلی قه‌بووڵ نییه، سووریا به‌رگری له خۆی و سه‌روه‌ری خاكی خۆی ده‌كات، توركیا رێككه‌وتنی سۆچی جێبه‌جێ نه‌كرد و به‌رده‌وام له بواری لۆجستیكیدا هاوكاری گرووپه جیهادییه‌كانی كرد.
رووسیا و توركیا یه‌كتر به پێشێل كردنی رێككه‌وتنی سۆچی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی ئاستانا كه تایبه‌ته به پڕۆسه‌ی سیاسی سووریا له یه‌كتر ده‌كه‌ن.
توركیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رۆژانه هێز ده‌نێرێته ناوچه‌ی ئیدلێب و له پاڵ ئه‌مه‌یشدا توركیا داوای له ناتۆ و ئه‌مریكا كردووه له شه‌ڕی دژی به‌شار ئه‌سه‌د له ئیدلێب پشتیوانی له توركیا بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ڵامی توركیای داوه‌ته‌وه و باسی له‌وه كردووه كه ئه‌مریكا ناتوانێت له رووی سه‌ربازییه‌وه پشتگیری له ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌و جۆره بكات. ناتۆیش وه‌ڵامی توركیای داوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی ئه‌م شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنانه ناكه‌ونه چوارچێوه‌ی ماده‌ی 5ی په‌یمانی ناتۆ بۆیه ناتوانن پشتگیری له توركیا بكه‌ن.
توركیا كه په‌یوه‌ندی سه‌ربازی، ئابووری و ستراتیژی به‌هێزی له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌یه، نایه‌وێت له‌به‌ر ئه‌سه‌د و دۆخی ئیدلێب ئه‌و په‌یوه‌ندییانه تێك بدات به تایبه‌تی له كاته ساتێك‌دا كه په‌یوندی نێوان توركیا و ئه‌مریكایش وه‌كو جاران باش نین.
توركیا ئه‌گه‌ر گڵۆپی سه‌روزی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ هه‌ڵبكرێت ئه‌وا ده‌توانێت هێرشی سه‌ر ئه‌سه‌د بكات و رووبه‌رووی رووسیا ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م گڵۆپه سه‌وزه به ئاسانی بۆ توركیا هه‌ڵناكرێـت.
رۆژی سێ شه‌ممه دوایین كۆبوونه‌وه‌ی رووسیا و توركیا له‌سه‌ر ئیدلێب ئه‌نجامدرا و به‌بێ گه‌یشتنه هیچ رێككه‌وتنێك كۆتایی هات، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رووسیا پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ توركیا كردووه كه رێككه‌وتنی ئادانا نوێ بكاته‌وه و له‌سه‌ر سنووری خۆی به قووڵایی 7 كلیۆمه‌تره له نێو خاكی سووریادا ناوچه‌ی ئارام دروست بكات به‌ڵام توركیا داوای قووڵایی 30 كیلۆمه‌تره‌ی كردووه و رووسیایش ئه‌مه‌ی قه‌بووڵ نه‌كردووه.
دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی رووسیا و توركیا به‌رامبه‌ر به یه‌كتر توندتر و هه‌ڕه‌شه‌ئامێزانه‌ته‌ر بوون، رووسیا ده‌ڵێت ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر به‌رگریكردن له به‌ره‌ژوه‌ندی و هاوپه‌یمانانی خۆمان و توركیایش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن ده‌كات و سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رۆژی چوارشه‌ممه گوتبووی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ دژی سووریا پرسی كاته و له هه‌ر كاته ساتێك‌دا ده‌ست پێ ده‌كات.
1- ئیدلێب بۆ بۆ توركیا گرنگه و توركیا پێداگری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی خۆی له ئیدلێب ده‌كات. توركیا چۆن پاساوی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی خۆی به‌كار هێنا و له باكووری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای سووریا شه‌ڕی دژی كوردی كرد و به‌شێك له ناوچه كوردییه‌كانی له‌گه‌ڵ گرووپه جیهادییه‌كان داگیركرد بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له پڕۆژه‌ی گه‌یشتنی كورد بۆ سه‌ر ده‌ریا بكات، به‌مجۆره‌یش پاساوی ئاسایشی نیشتمانی خۆی و پرسی ئاواره و كۆچبه‌ران به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئیدلێب بمێنێته‌وه, چونكه مانه‌وه‌ی توركیا له ئیدلێب له‌لایه‌ك ده‌بێته هۆكاری به‌هێزبوونی توركیا و باڵی توركیا له كاتی دیالۆگی پڕۆسه‌ی سیاسی سووریادا و له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌یه‌وێت به داگیركردنی ئیدلێبیش گوشار بخاته سه‌ر ئه‌مریكا و رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی به‌حری سپی له به‌رامبه‌ر زێده‌ڕه‌وییه‌كانی توركیا بێده‌نگ بن.
هه‌روه‌ها توركیا ده‌یه‌وێت به داگیركردنی ئیدلێب گرووپه چه‌كدارییه توندڕه‌وه‌كان به یه‌كجاری بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه و هه‌ر كات كه ویستی له شوێنی مه‌به‌ست به‌كاریان بهێنێت وه‌كو چۆن به‌شێكیانی بۆ پشتگیریكردن له حكوومه‌تی ئه‌خوانی فه‌یاز سیراج له لیبیا روانه‌ی لیبیا كردووه، بۆیه توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌گه‌ر له سه‌نته‌ری ئیدلێبیش نه‌بێت له به‌رزاییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی خۆی به‌رده‌وام بكات.
2- ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕی سه‌ربازی له نێوان سوپای ئه‌سه‌د و توركیادا: ئه‌م شه‌ڕه روو ده‌دات به‌ڵام شه‌ڕێكی مامناوه‌ند ده‌بێت، چونكه توركیا توانای رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی رووسیای نییه و رووسیایش به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری به‌ره‌ژوه‌ندییه‌كانی خۆی له سووریا نابێت چونكه ده‌ستبه‌رداربوونی رووسیا له به‌ره‌ژوه‌ندییه‌كانی له سووریا به مانای لاوازبوونی پێگه‌ی رووسیایه له به‌حری سپی، كه رووسیا ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌بووڵ ناكات و له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیشی له‌سه‌ر به‌هێزتركردنی پێگه‌ی خۆی له ده‌ریا سپی رێككه‌وتنی كردووه و یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌ی كه رووسیا سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به توركیا له سووریا گۆڕاوه رێككه‌وتنی نێوان رووسیا و ئیسرائیله.
3- كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ئیدلێب له لایه‌ن سووریاوه: كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ئیدلێب له لایه‌ن سوپای سووریاوه به مانای كۆتایی هاتنی سه‌رده‌می گرووپه جیهادییه‌كان و ئیسلامی رادیكاڵه له سووریا كه ئه‌مه‌یش شكه‌ستێكی گه‌وره بۆ توركیا و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ رووسیا، ئێران و سووریا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ئیدلێب له لایه‌ن سوپای سووریاوه به مانای كۆتایی هاتنی سیاسه‌تی دژه كوردی، توركیایه له سووریا، چونكه دوای ئیدلێب، سوپای ئه‌سه‌د روو له عه‌فرین ده‌كات و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر عه‌فرین، هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیكیش له رۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات ئۆپه‌راسیۆنی ئازاد كردنه‌وه‌ی گرێ سپی و سه‌رێ كانی ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و دواجار هه‌م ئه‌مریكا و هه‌م رووسیا گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر توركیا زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ده‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی له سووریا. چونكه رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا له‌سه‌ر سووریا ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا له باكووری سووریا و رووسیایش له باشووری سووریا بمێنێت و دێره زۆر و به‌شێك له ره‌قا كه ناوچه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی وزه‌ن له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له به‌رامبه‌ر عه‌فرین و راده‌ست كردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی كریدۆری وزه‌ی كوردییه‌وه راده‌ستی ئه‌مریكا بكرێنه‌وه.
4- كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ئیدلێب له لایه‌ن سوپای سووریاوه بۆ كورد باشه چونكه رژیمی ئه‌سه‌د ناتوانێت وه‌كو پێش ساڵی 2011 بگه‌ڕێته‌وه ناوچه كوردییه‌كان و ئۆتۆریته‌ی خۆی به‌سه‌ر كورددا بسه‌پێنێـت، هه‌روه‌ها كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ئیدلێب ده‌بێته سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی شكه‌ست خواردنی توركیا له باكووری سووریا و رۆژئاوای كوردستان و ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌ت بۆ كورد ده‌ره‌خسێنێت كه به یه‌ك ده‌نگی و یه‌كگرتوویی بتوانن ده‌ستكه‌وته‌كانیان زیاتر بكه‌ن و بیانپارێزن.
5- نه ئه‌مریكا و نه ناتۆ ئاماده نین له شه‌ڕی توركیا دژی به‌شار ئه‌سه‌ددا له رووی مه‌یدانییه‌وه پشتگیری له توركیا بكه‌ن، ئه‌مه‌یش وا له توركیا ده‌كات كه له ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی شه‌ڕێكی له‌و جۆره‌دا توانای به‌كار هێنانی هێزی زیاتری به تایبه‌تی هێزی ئاسمانی نه‌بێت چونكه رووسیا ئاسمانی سووریا بۆ توركیا داده‌خات و ئه‌مه‌یش كارئاسانی بۆ شكه‌ست خواردنی توركیا ده‌كات و به‌مجۆره په‌یوه‌ندی ستراتیژیكی، ئابووری و سه‌ربازی نێوان توركیا و رووسیا تێك ده‌چن و توركیا دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باوه‌شی ئه‌مریكا و ناتۆ، خۆ دوور خستنه‌وه‌ی توركیا له رووسیا یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ناتۆ و ئه‌مریكایه.