له‌گه‌ڵ به‌رپابوونى سیسته‌مى جیهانگیرى به تایبه‌ت دواى نه‌وه‌ته‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا، جیهان له ڕووى ته‌كنالۆژیا سیسته‌مێكى خێراترى له‌وانى پێشووتردا بینى ، ئامراز وهۆیه‌كانى گه‌یاندن خێراتر به‌رچاوكه‌وتن ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كوردستانیش له‌و سیسته‌مه نوێیه‌ى جیهاندا( گڵوباڵ ئیزشن) بێ به‌ش نه‌بوو ، له كۆتایى نه‌وه‌ته‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا كوردستان گه‌وره‌ترین شۆڕشى میدیایى به خۆوه دێت ئه‌ویش دامه‌زراندنى كه‌ناڵى سه‌ته‌لایه‌تى كوردستان له ١٧/١/١٩٩٩ كه له‌سه‌ر ڕاسپارده و ڕێنماییه‌كانى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى ئه‌م شۆڕشه میدیاییه به‌رپاكرا .
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كوردستان تیفى وه‌ك یه‌كه‌م كه‌ناڵى ئاسمانى له‌سه‌ر خاكى كوردستان به‌رنامه‌كانى بۆ سه‌رتاسه‌رى جیهان په‌خشكرد و هه‌ر چ هه‌واڵ و بابه‌ت وڕێپۆرتاژ به‌شێوه‌یه‌كى ڕاستگۆیى وبابه‌تى وزانستیانه ده‌خسته به‌رچاوى بینه‌رى كوردستانیان له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا ، له‌هه‌مووشى گرینگتر په‌یامى نه‌ته‌وه‌یى ونیشتیمانى وه‌ك پڕێنسیپ كردبووه له پێشینه‌ى كارى ڕۆژانه‌ى به‌مه‌ش توانى له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا متمانه و ڕاستگۆیى له‌لایه‌ن كوردستانیانه‌وه به‌ده‌ست بێنێت كه تائێستا ئه‌و متمانه‌یه له ناخى بینه‌رى كوردستانى چ له ناوه‌وه یاخوود له ده‌ره‌ودا به زیندویى ماوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ڕێگاو ڕێبازى بارزانى نه‌مر به‌رجه‌سته بووه .
خاڵه پۆزه‌تیڤ و باڵكێشه‌كانى كوردستان تیفى كه له نێو كوردستانیاندا به كه‌ناڵى دایك ناوزه‌ند ده‌كرێ تووانیویه‌تى ڕورى جوانى كوردستان به ئه‌رێنی نیشان بدات ، له ڕووى داڕشتنى زمانه‌وانیدا وبه‌رجه‌سته‌كردنى ڕێزمانێكى ته‌ندرووست بۆ ووشه وزمانى كوردى وێڕاى وه‌ك زمانحاڵى چینى كورده‌وارى ڕه‌سه‌ن خۆى وێنا ده‌كات ، تاگه‌یشتۆته قۆناخێك كه هه‌میشه ناوه‌كه‌ى بۆته جێگاى بایه‌خ ومتمانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان ،ئه‌گه‌ر چى له‌م ساڵانه‌ى دواییدا زۆرترین كه‌ناڵى ئاسمانى و لۆكاڵى و له‌گه‌ڵ هۆیه‌كانى دیكه‌ى ڕاگه‌یاندن ومیدیایى به‌ربڵاوبوون، به‌ڵام كوردستان تیفى هه‌ر له‌پێشه‌نگ مایه‌وه، چونكه ئه‌و ڕاستگۆیى و متمانه‌ى له‌سه‌رتاوه له‌لاى خه‌ڵكه‌وه به‌ده‌ستى هێناوه تائێستا بوون و به‌رده‌وامى هه‌یه ،.
ئازادى ڕاده‌ربڕین یه‌كێكه له خه‌سڵه‌ته گرینگه‌كانى كه‌ناڵى دایك ، له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه بۆ سه‌رجه‌م كوردستانیان ده‌رگاى خۆى واڵكردووه تا په‌یام و مه‌به‌سته‌کانیان به ڕوونى بگه‌ێنن .ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌کرێت كه یه‌كه‌م كه‌ناڵ بووه له كوردستان كه تۆڕێكى به فراوانى په‌یامنێرانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌كار خستووه و هه‌واڵ وچالاكییه‌كانى ڕه‌وه‌ندی كوردستانى به ڕاستگۆیانه گواستۆته‌وه ..
كوردستان تیفى هه‌میشه وه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك بۆ به‌رپاكردن وهۆشیارى بیرى نه‌ته‌وه‌یى ونیشتیمانى كارى كردووه و له‌م پێناوه‌دا چه‌ندین قوتابى پێڕاگه‌یاندووه كه بوونه‌ته جێگاى بایه‌خ ومتمانه ، پیرۆزه ٢١ مین ساڵیادى كه‌ناڵى سه‌ته‌لایه‌تى كوردستان كه‌ناڵى دایك و بیرى پاكى نه‌ته‌وه‌یى ونیشتیمانى .