له‌به‌رده‌م زۆرێك له قوتابى ولاوانى جیهانى عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسى سه‌رۆكى كۆمارى میسڕى عه‌ره‌بى ووتارێكى بۆ ئه‌و جمه لاوه‌ى ئاماده‌بوو پێشكه‌شكرد ، ووتاره‌كه له زۆر ڕووه‌وه ئاسایى بوو ، به‌ڵام بۆ كورد گرینگ و چاوه‌ڕواننه‌كراوبوو.
ئه‌گه‌ر چی له په‌نجا و شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا تاڕاده‌یه‌ك میسڕ و سه‌رۆكى ئه‌و سه‌رده‌م جه‌مال عه‌بدولناسڕ هاوسۆزبوون له‌گه‌ڵ پرسى ڕه‌واى كورد، كه‌چى هاوسۆزییه‌كه له چوارچێوه‌یه‌كى سنووردار و عێڕاقێكى یه‌كگرتووبوو ، ئه‌و كات عه‌بدولناسر هه‌میشه و به‌رده‌وام جه‌ختى له‌وه ده‌كرده‌وه كه پێوویسته مافى كورد زیاتر له ئۆتۆنۆمى تێنه‌په‌ڕێندرێ، چونكه عه‌بدولناسڕ كه‌سایه‌تییه‌كى (عرووبى) وه‌ك خۆیان جاران ئاماژه‌یان پێ ده‌كرد دژى كۆڵۆنیزمى جیهانى خه‌بات بۆ یه‌كێتى و یه‌كگرتوویى گه‌ل وخاكى عه‌ره‌ب ده‌كات ..
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێننه‌وه مێژووى سه‌د ساڵه‌ى عه‌ره‌ب به تایبه‌ت دواى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ته ده‌ستكرده‌كانى عه‌ره‌بى ده‌بینین تاڕاده‌یه‌ك میسڕ و وڵاتانى كه‌نداو ئه‌و دژایه‌تیه‌ى كورد پرسه‌كه‌ى وه‌ك پرسى یه‌كه‌م نابینن ، نه‌رمترن له وڵاتانى ده‌وروبه‌رى كوردستان یان هه‌ندێك وڵاتانى دیكه..قسه و باس و ئاخافتنى ئه‌مجاره‌ى عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسى وه‌چه‌رخانێكى یه‌كجار گرینگ و نوێ بوو، چونكه دواى خوالێخۆشبوو( موعه‌ممه‌ر قه‌زافى) سه‌رۆكى پێشووترى لیبیا ئه‌وه جارى یه‌كه‌مه سه‌رۆكێكى عه‌ره‌ب به‌مشێوه‌یه به‌ڕاستگۆیی و بابه‌تیانه باس له كورد و پرسه‌كه‌ى دا بكات .
له‌هه‌مووى ڕاشكاوانه‌تر باس له دابه‌شكردنى كوردستان به‌سه‌ر وڵاتاندا ئه‌مه جۆرێكه ئه‌گه‌ر گریمان لێدوانه‌كه زیاتر دژ به توركیا بێت كه ناكۆكییه‌كى مێژوویى له نێوان یاندا هه‌یه ، باسى له واقیعێكى سه‌د ساڵه‌ى كرد پڕ له‌نه‌هامه‌تى كرد كه گه‌لى كورد پێوه‌ى ده‌ناڵێنێت ئه‌ویش دابه‌شكردنى كوردستانه به‌سه‌ر چه‌ندین وڵات و قه‌واره‌ى ده‌ستكرد .
زارى ده‌مى ئه‌لسیسى وه‌چه‌رخانێكى گرینگه پێوویسته كورد زیاتر له‌سه‌رى هه‌نگاو بنێت و ئه‌م ده‌رفه‌ته به شێوه‌یه‌كى بابه‌تیانه بقۆزێته‌وه و كه‌سانى به‌ئه‌زموون و خاوه‌ن بڕیار بكاته نوێنه‌ر یان ئه‌وه‌تا درووستكردنى پردێكى به‌هێز له په‌یوه‌ندى نێوان كوردستان و میسڕ بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كان له ئاستى دیپلۆماسى و وێڕاى ئه‌وه‌ى له ئاستى كۆمه‌ڵاتیشدا قۆناخ له دواى قۆناخ‌دا په‌یوه‌ندییه‌كان پته‌و و باشتر بكرێن ، كه بێگوومان سوومه‌ندى یه‌كه‌م له‌م په‌یوه‌ندییانه گه‌لى كوردستانه ، چونكه ئێستا واخه‌ریكه به تایبه‌ت دواى سه‌ركه‌وتنى پڕۆسه‌ی ریفڕاندۆمى باشوورى كوردستان له ۲٥/۹/۲۰۱۷ كرانه‌وه‌یه‌كى پۆزه‌تیڤ بۆ پرسى كورد ده‌بینرێت .
جا لێره‌دا وا پێوویسته قسه و لێكدانه‌وه‌كانى سه‌رۆكى گه‌ورترین وڵاتى عه‌ره‌بى چ له ڕووى دانیشتوواندا یان له ڕووكه‌شى سیاسى و دیپلۆماسیدا به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت ، به‌مه‌ش ده‌توانین هه‌نگاو به هه‌نگاو زیاتر له جیهانى وڵاتانى مه‌زن نزیك ببینه‌وه نه‌خاسمه ده‌وڵه‌تێكى به ئه‌زموونى وه‌ك كۆمارى میسڕى عه‌ره‌بى كه مێژووى له‌گه‌ڵ ژیاندا هه‌یه ، هه‌میشه شه‌ڕى مان ونه‌مانى بۆ پێشخستنى گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ى كردووه.