Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 00:18

ئایا سەرکەوتنی پارتی پارێزگارانی بریتانی دەبێتە هۆکاری دابەش بوونی شانشینی یەکگرتوو؟

فشارێکی زۆر لەسەر پارتی نەتەوەی سکۆتلەندی هەیە بۆ گشتپرسیەکی تر سەبارەت بە سەربەخۆیی
شێركۆ حه‌بیب
100%

هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایەی بریتانیا نەک هەر مەبەست سەرکەوتن وەرگرتنی دەسەڵات بوو، بەڵکو لەگەڵ ئەویش دا بریاری هاتنە دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا یەک لای دەبێتەوە، یا ئەنجامدانی گشتپرسییەکی تر بۆ ئەوەی بزانن زۆرینەوە لەگەڵ مانەوەن یا دژن، ئەمەش کێبرکێی بەهێزی هەردوو حزبی سەرەکی وڵات بوو، پارتی پارێزگاران، و پارتی کرێکاران، و حزبی لیبراڵ کە هەمان بۆ چوونی کرێکارەکانی هەبوو بۆ مانەوە لە یەکێتی ئەوروپا.

ئەو بابەتە کە بە (بریکسیت) ناودەبرێ زیاتر لە سێ سالە لە ئارادایە و سێ سەرۆک وەزیرانی گۆڕی، تەنانەت دەست لەکار کشانەوە چەندین وەزیری حزبی دەسەڵات و ناکۆکی نێوخۆی نێوانیان بەو هۆیەوە بەدی کرا، کەوای کرد چەند جار دەنگ دان بۆ هاتنە دەرەوە بەبێ رێککەوتن شکەست بێنێ لە ناو پەرلەمان، ئەوانە هۆکار بوون بۆ بریار دان لەسەر هەڵبژاردنی پێش وەختە، و رەزامەندی حزبەکانی نێو پەرلەمان بۆ ئەو هەڵبژاردنە هەر حزبە وا مەزندەی دەکرد کەوا سەرکەوتن بەدەست دینێ و بەزۆرینەی پەرلەمان ئەجندایەکانی تێدەپەرێنیت، بەتایبەتی هەردوو حزب، و تا رادەیەک حزبی لیبراڵ لەو باوەرە دابوون کەو کورسییەکانی پەرلەمانیان زێدە دەبێت، و دەبنە بەشێک لەو هاوکێشەکە، ئەوێش وا مەزندەیان دەکرد کەوا هەردوو حزبی پارێزگاران و کرێکاران ناتوانن زۆرینە بەدەست بێنن بۆیە دەبێ لەگەل ئەمان رێک بکەون، ئەمان لەگەڵ کرێکارەکان لەسەر مانەوەی لە یەکێتی ئەوروپا هاو را بوون ئەگەر چی بە شێوازی جیا، لە دوای سێ ساڵ لە مشت و مڕ، و دابەش بوون بەسەر دوو بەرە، پارتی پارێزگاران توانی سەرکەوتنێکی کەم وێنە بەدەست بێنی، ئەوانەی ئاماژەیان بەسەرکەوتنی پارێزگاران بوو لەو باوەرەدا نەبوون بەو شێوەیە بێت، بێگومان ئەم سەرکەوتنەش رێگای بۆ رابەی پارێزگاران واڵا کرد کەوا بەڵینەکەی بەجێ بهێنیت بە دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا لە کۆتای مانگی یەکەمی ساڵی ئایندە، ئەو سەرکەوتنەش دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆکارێک لەوانە روونی بۆ چوونەکانی بوریس جونسون رابەری حزبی پارێزگاران و سەرۆکی حکومەت، و دوور لە دڵە راوکێ راو بۆ چوونی جیاواز هەر لەسەرەتاوە ئەو بەیەکێک لە دارشتنی سەرسەختی ئەو بیرۆکە هەژمار دەکرێت، هەروەها لاوازی و ناروونی بۆ چوونی حزبی بەرامبەر و سەرۆکەکەیان، نەک هەر ئەوە بەڵکو لە دوا کۆنفرانس پارتی کرێکاران دژایەتی ئیسرائیلیان کرد ئەمەش دەنگی جولەکەکانی ئەو وڵاتەی لە دەست دا، نەبوونی یەک ریزی و تەبای لە نێوخودی ئەو حزبە و دژایەتی کردنی پلانەکانی جیرمی کۆربن، لە لایەکی دیکە پارێزگاران هۆکاری هاتنە دەرەوەیان لە ئەوروپا وا خستە روو کەوا ئەو برە پارە زۆرەی ساڵانە دەدرێتە یەکێتی ئەوروپا لە کەرتی تەندروستی و فێرکردن و پۆلیس و ئاسایش خەرجی دەکەن بەمەش دەتوانن زیارتر خزمەتی هاووڵاتیان بکەن، ئەم هۆکارەش لای هاووڵاتی بریتانی گرنگە کە ئەوان لە روانگەی حزبایەتی ناروانە بەرژەوەندییەکان بەڵکو بەپێچەوانەوە لە روانگەی وڵات و هاووڵاتی دەروانە بەرژەوەندییەکان، هەر ئەوەش هۆکار بوو کەوا بۆ یەکەم جار پارتی پارێزگاران سەرکەوتن بەدەست بێنێ لە ناوجەرگەی شارەکانی باکور کە بە پێگەو ناوچەی پارتی کرێکاران هەژمار دەکرا، بەڵام لیبرالیەکان نەیان توانی یەک کورسی زێدە بکەن بەڵکو بەپێچەوانەوە سەرۆکەکەیان کورسیەکەی لە دەست دا، ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ کەمی شارەزای و خۆ بەزڵ زانینی سەرۆکی ئەو حزبە.

دوای سەرکەوتنی و نەمانی هیچ بەربەستێک لەبەردەم سەرۆک وەزیران بۆ هاتنە دەرەوەی بریتانیا لە یەکیتی ئەوروپا تەنانەت ئەگەر چەند ئەندام پەرلەمانێک لێی یاخی بوون کاریگەرێکی ئەو تۆ نابێ، و دەتوانێ پلانەکەی بە ئاسانی تێپەرێنێت، بەڵام ئایا ئەم دەرچوونە لە یەکێتی ئەوروپا شانشینی یەکگرتوو بە یەکگرتوو دەهێلیتەوە؟، ئایا ئەو بەڵینانە جێ بەجێ دەکرێت بە زیاتر بایەخ دان بە کەرتەکانی تەندروستی و پۆلیس و خوێندن، ئایا بارودۆخی بازاری نێوخۆی بریتانیا چ گۆرانگاری بەسەر دادێت؟.

پێش هەموو شتێک سکۆتلەندییەکان جارێکی دیکە خەریکی خۆ ئامادە کردنن بۆ گشت پرسیەکی دیکەی سەربەخۆی، دوای ئەوەی حزبەکەی خاتوو نیکۆل سترجین سەرۆکی پارتی نیشتمانی سکۆتلەندی زۆرینەی کوردسییەکانی پەرلەمانی بەدەست هێنا، و خاتوو سترجین بەڵێنی ئەوەی بە دەنگدرانی دابوو کە گشتپرسیەکی نوێ بکرێت بۆ هاتنە دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا و هەروەها سەربەخۆی سکۆتلەندا، چونكه‌ چوونە دەرەوەی بریتانیا مانای چوونە دەرەوەی سکۆتلەندا کە دژی خواستی ئەوانە، ئەم بابەتەش زیاتر گرفت دروست دەکات لە نێوان لەندەن و سکۆتلەندا، و پەیوەندییەکان زیاتر ئاڵۆز دەکات تەنانەت خاتوو سترجین ئاماژەی بەوە کرد کەوا جونسون دەسەڵاتی هاتنە دەرەوەی ئینگلتەرای هەیە لە یەکێتی ئەوروپا، و دەبێ مل کەچی ئەوە بێت کەوا منیش مافی ئەوەم پێدراوە کە ئایندەیەکی ئارام بۆ سکۆتگەندا دابین بکەم.

لە رووی سیاسیەوە سکۆتگەندا و ئینگلتەرا دەبنە دوو وڵاتی جیاواز، و لە ئێستادا فشارێکی زۆر لەسەر پارتی نەتەوەی سکۆتلەندی هەیە بۆ گشتپرسیەکی تر سەبارەت بە سەربەخۆی بەتایبەتی دوای ئەوەی ٢٠ کورسیان زێدە کرد لە پەرلەمانی بریتانی بەمەش ٤٦ ئەندام پەرلەمنایان دەبێت، بەم دەنگانەش داوای گشتپرسی دووەم دەکەن بۆ سەربەخۆی سکۆتلەندا کەوا دژی بریکسیتنن، ئەم هەنگاوەش لە لایەن جونسون دژایەتی دەکرێت.

ئەگەری زۆرە کەوا ئەو سەرکەوتنەی جونسون ببێتە هۆی پارچە پارچە بوونی ئەو شانشینە یەکگرتووە، کە لە ساڵی ١٧٠٧ پێک هات، و ساڵی ١٩٢٢ ئەو سنورەی ئیستا جێگیر کرا، کە لە چوار هەرێم پێک هاتووە، ئینگلتەرا، ویلز، سکۆتلەندا، و ئیرلەندای باکوور، دوای ئەوەی پارتی نەتەوەی سکۆتلەندی ٤٦ کورسی بەدەست هێنا لە کۆی ٥٩ کۆرسی کە بۆ سکۆتلەندا تەرخان کراوە، خاتوو سترجین ئەوەی راگەیاند کەوا لەلایەن میللەتەوە ئەو مافەی پێدراوە کە گشتپرسی ئەنجام بدات لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ سەربەخۆی.

هەڵبەتە ئەم رووداوانەی بریتانیا کاریگەری دەبێت لەسەر دۆخی خودی نێوخۆی ئەو وڵاتە و ئەوروپا و جیهان، لەسەر ئاستی نێوخۆ کۆمەڵێک کۆمپانی و شارەزا و پسپۆر و کرێکار مافی مانەوەیان لە بریتانیا نامێنێت، درەنگی گەیشتنی شتومەک وەک خواردن و گەلوپەلی پێداویستی رۆژانە کە لە دەرەوەی بریتانیا هاوردە دەکرێت بەهۆی گومرک، لە لایەکی دیکەوە پاڵپشتی ئەمریکا بۆ دەرچوونی بریتانیا لە ئەکێتی ئەوروپا، دڵە راوکێ لای ئەوروپییەکان دروست دەکات کەوا بریتانیا دەبێتە بازارێکی ئەمریکی و جگە لە مەترسیە سیاسییەکان و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەوروپا لە رووی ئابووری و سیاسی، ئەم ترس و دڵە راوکێیانە لە ئایندەیەکی نزیک روون تر دەبێت.

 

جیهان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.