دوینێ لووتكه‌ی ناتۆ به به‌شداری سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ له له‌نده‌ن كۆتایی پێهات. هه‌ر كه‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه له لووتكه‌ی ناتۆدا كێشه و گرفتی زۆر گه‌وره سه‌ر هه‌ڵبدات و ناتۆ به‌بێ هیچ بڕیار و راسپارده‌یه‌ك كۆتایی به لووتكه‌كه‌ی بهێنێت. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ناتۆدا نه‌ته‌نیا هیچ كێشه و گرفتێك رووی نه‌دا به‌ڵكو به یه‌كده‌نگی بڕیاری زیادتركردنی بوودجه‌ی به‌رگری ناتۆ درا.
هه‌روه‌ها پلانی پاراستنی وڵاتانی بالتیك له به‌رامبه‌ر رووسیا، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا توركیا ئه‌و بڕیاره له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ناتۆ یه‌په‌گه به تیرۆریست له قه‌ڵه‌م نادات ڤیتۆ بكات. به‌ڵام پلانه‌كه به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا، یه‌په‌گه‌یش به تیرۆریست له قه‌ڵه‌م نه‌درا و توركیا ناچار بوو ده‌ستبه‌رداری هێڵه سووره‌كانی خۆی بێت.
سێ خاڵی گرنگی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ناتۆ بریتین له (زیادكردنی بوودجه‌ی به‌رگری ناتۆ) ( ناچاركردنی توركیا بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له هێڵه سووره‌كانی) و( یه‌كده‌نگی ئه‌ندامانی ناتۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌په‌گه رێكخراوێكی تیرۆریستی نییه).
بێگۆمان ناتۆ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ره‌ژوه‌ندی هاوبه‌ش و پیوانی یه‌كمان بۆ هه‌موومان و هه‌موومان بۆ یه‌كمان كار ده‌كات. هۆكاری ئه‌وه‌ی كه كێشه‌كانی ناتۆ له نێو لووتكه‌كه‌دا وه‌لاوه نراو و به شێوه‌ی هاوده‌نگ بڕیار له‌سه‌ر زیاد كردنی بوودجه‌ی به‌رگری ناتۆ درا، دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. ناتۆ به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه كه به نیازه ئه‌نجامیان بدات. یه‌كێك له‌و پڕۆژانه، به‌رته‌سك كردنی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له كاروباری وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
ناوه‌ندی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش حاڵی حازر له بازنه‌ی به‌غدا و تاران‌دا ده‌سووڕێته‌وه. ئێران به‌غدا وه‌كو وه‌لایه‌تێكی سه‌ربه خۆی ده‌زانێت و له‌وێیه‌وه پلان بۆ شوێنه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو یه‌مه‌ن، سووریا، لوبنان و فه‌له‌ستین داده‌نێت. تێكچوونی ئه‌مجاره‌ی دۆخی به‌غدایش هه‌ر بۆ ئه‌م هۆكاره ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئێران كه هه‌ستی كرد حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌بێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كانی، سواری شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق بوو كه بۆ دامه‌زراندن و دابین كردنی ژیانێكی خۆش ده‌ستیان پێكردبوو.
ئێران و هاوده‌ستانی وایانكرد كه ژماره‌یه‌كی زۆر خۆپیشانده‌ر بكۆژرێن و ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌یش بریندار بكرێن و له كۆتاییدا سه‌رۆكوه‌زیری عێراقیش ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه. ئێران تا راده‌یه‌ك گه‌یشته ئه‌نجام، چونكه پێ وایه دوای عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌توانێت كه‌سێكی شیعه‌ی سه‌ربه ئێران و له كۆنترۆڵی ئێران‌دا ده‌كرێته سه‌رۆكوه‌زیری عێراق و بازنه‌كه بۆ ئێران به‌رفراوانتر ده‌كات. به‌ڵام له پشته‌وه پلانی گه‌وره‌تر هه‌یه.
ئه‌گه‌ر پرسی ئێران و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه‌بووبا، ره‌نگه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ناتۆدا بڕیار و راسپارده‌ی دیكه ده‌ركرابان. ئه‌مریكا به نیازه ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ری ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به یه‌كجاری نه‌هێلێت، ئه‌مریكا به ته‌نیا ناتوانێت ئه‌م كاره بكات و نایه‌وێت وه‌كو سه‌رده‌می شه‌ڕی سه‌دامیش له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی دیكه ئه‌م كاره بكات. به‌ڵكو ده‌یه‌وێت له چوارچێوه‌ی بازنه‌ی ناتۆدا كاریگه‌ری ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له ناو ببات. هه‌ر بۆیه، رازی بووه بوودجه‌ی به‌رگری ناتۆ زیادتر بكرێت و ناتۆیش بڕیاری زیاتركردنی بازنه‌ی شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له دژی هه‌ر جۆره تیرۆر ( تیرۆری رێكخراوه‌یی و ده‌وڵه‌تی) زیاتر بكات.
له به‌ر هه‌بوونی پلانی ئه‌مریكا بۆ لاواز كردنی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له رێگه‌ی ناتۆیه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ناتۆدا به هیچ شێوه‌یه‌ك باس له كڕینی ئیس 400 ی رووسیا له لایه‌ن توركیاوه نه‌كرا. چونكه ناتۆ ده‌یه‌وێت جارێ توركیا له خۆی دوور نه‌خاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی ده‌ست پێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، توركیا پشتی ئێران نه‌گرێت و نه‌كه‌وێته به‌ره‌ی رووسیا و ئێران له دژی ناتۆ. هه‌ر بۆیه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌به‌ر قه‌یرانی ئیس 400 گوشار نه‌خرایه سه‌ر توركیا.
هه‌روه‌ها له سووریایش ناتۆ و ئه‌مریكا پێویستییه‌كی یه‌كجار زۆریان به یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده هه‌یه بۆ هاوسه‌نگ كردنی ئێران، ملیشاكانی سه‌ربه ئێران و شه‌ڕی داعش. بۆیه ناتۆیش وه‌كو فاكته‌ر و كارتێكی سه‌ربازی ده‌ستی خۆی و وه‌كو هاوپه‌یمانێكی نافه‌رمی خۆی به‌رگری له یه‌په‌گه و هه‌ده‌سه كرد و نه‌یخسته نێو لیستی تیرۆره‌وه. چونكه ئه‌مریكا ناتۆ ده‌یانه‌وێت له چه‌ند لایه‌وه به شێوه‌ی هاوكات هه‌وڵ بۆ بنڕكردنی ده‌ستوه‌ردانی و هه‌ژموونی ئێران له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه بكه‌ن. له سووریا به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆكاری لاوازبوونی پێگه و ده‌سه‌ڵاتی ئێران و ملیشاكانی ئێران له سووریا.
هه‌روه‌ها له عێراقیش ئه‌مریكا و ناتۆ گوشاره‌كانیان له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی كۆنفیدرالی ئه‌تنیكی و جۆگرافی به مه‌رجی پاراستنی پێكهاته‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و داخستنی رێگا و ده‌رگاكانی هاتوچۆی هیلالی شیعه به پێشه‌نگی و سه‌ركردایه‌تی ئێران زیاتر ده‌كه‌ن و حكوومه‌تێكی لاوازی ناوه‌ندی و سێ حكوومه‌تی دی فاكتۆی هه‌رێمی بۆنیاد ده‌نێن. بێگۆمان جێبه‌جێكردنی ئه‌م نه‌خشه‌یه له عێراق به‌بێ شه‌ڕێكی ناوخۆیی نابێت، بۆیه عێراق له عه‌ره‌فه‌ی شه‌ڕێكی ناوخۆیی له نێوان شیعه‌كاندایه.
له‌م دۆخه شڵه‌ژاوه‌دا دۆخی كوردستانیش جێگای تێڕامانه. بێگۆمان ئه‌گه‌ر كورد یه‌ك ده‌نگ و یه‌كڕێز نه‌بن، جێبه‌جێكردنی پلانی ریشه‌كێش كردنی هه‌ژموونی ئێران به باشی جێبه‌جێ ناكرێت. بۆیه ئه‌مریكا هه‌ر زوو ده‌ستی به هه‌وڵدان بۆ تۆكمه كردنی یه‌كده‌نگی و یه‌كڕێزی كورد كردووه. له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه سه‌ركردایه‌تی كوردستان كه ئاگاداری ئه‌م پڕۆژه‌یه، هه‌ر زوو هاته خۆ و ده‌ستی به هه‌وڵدان بۆ پێكانی دوو ئامانج یه یه‌ك تیر كرد.
دیدار و گفتوگۆكانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان هه‌م بۆ به‌هێزكردنی یه‌كده‌نگی كورد به‌رامبه‌ر به دۆخی ناوخۆیی عێراق به تایبه‌تی له پرسی بوودجه، گۆڕینی ده‌ستوور و دیاركردنی سه‌رۆكوه‌زیری نوێ و هه‌م بۆ یه‌كده‌نگ بوونی كورده بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه كه له ناوچه‌كه‌دا ده‌كرێن. بێجگه له‌مه‌یش هه‌وڵدانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ دروستكردنی سوپایه‌كی یه‌كگرتووی نیشتمانی له هێزی پێشمه‌رگه و نه‌هێشتنی پێشمه‌رگه‌ی حزبی، به‌شێكی گرنگی دیكه‌ی پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكا و ناتۆیه بۆ بۆنیادنانی داهاتووی ناوچه‌كه، چونكه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێشمه‌رگه تاقه هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی هێزی جیهانییه.
ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه زۆر نزیكه و نیشانه‌كانی ده‌ستپێكردنیش ده‌ركه‌وتن، بۆ نموونه رۆژێك دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ، رۆژنامه باوه‌ڕپێكراوه جیهانییه‌كان وه‌كو وال ستریت جۆڕناڵ، نیویۆرك تایمز، هائارتێز و ئاژانسی رویته‌رز بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مریكا بڕیاری ناردنی 14 هه‌زار سه‌رباز و ژماره‌یه‌كی زۆر ناوی جه‌نگی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داوه. ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه دێت كه ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا بڵاویكردبوویه‌وه كه له ئێران جموجوولی سه‌ربازی بینراوه و ئێران مووشه‌ك و هێزی به شێوه‌ی نهێنی روانه‌ی عێراق كردووه و ئه‌مه‌یش نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مریكای له به‌رامبه‌ر ئێران و هێرشی چاوه‌ڕوانكراوی ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا زیاتر كردووه.
ئه‌رده‌لان هه‌ورامی