هه‌ر له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان له ناوه‌ڕاستی چله‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ، به‌شێکی یه‌کجار زۆر له گه‌لی کورد به‌پیری چوون ، ئه‌گه‌ر چی تازه دامه‌زراندنی خۆی ڕاگه‌یاندبوو ، به‌ڵام به‌خێرایه‌کی چاوڕواننه‌کراو متمانه‌ی له‌نێو ته‌واوی کوردستان په‌یدا کرد، هه‌ر زوو چینی ڕۆشه‌نبیر وهه‌ژار و جوتیار وکرێکار بوونه پاڵپشت ، دواتر یه‌ک له‌دوای یه‌کدا چین وتوێژه‌کانی دیکه کۆمه‌ڵگا هاتنه ڕیزی ، ئه‌وه‌بوو له ئاستی جه‌ماوه‌رییدا بووه هێزی یه‌که‌می گۆڕه‌پانی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی وجڤاکی ،نه‌وه‌ک به‌ته‌نیا له باشووردا ، به‌ڵکو له به‌ش وپارچه‌کانی دیکه‌شدا جه‌ماوه‌ر له ده‌وری کۆبۆوه .
سیاسه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌رده‌وام سیاسه‌تێکی حه‌کیم وسه‌رده‌میانه‌یه، شوێن و زه‌مه‌ن و سه‌رده‌م گرینگی تایبه‌تی خۆی بۆ سیاسه‌تی پارتی هه‌یه ، هه‌ر بۆیه‌شه به‌رده‌وام گه‌لی کوردستان نه‌وه‌ک به ته‌نیا گه‌لی کورد ،به‌ڵکو پێکهاته‌کانیش متمانه‌ی ته‌واویان به سیسته‌م وسیاسه‌تی دیمۆکراتخوازانه‌ی هه‌یه ، گوونجاندن له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی جیهان به‌شێکی گرینگه له پێناسه‌کردنی ژیانی سه‌رده‌میانه ، له‌کاتی دامه‌زراندنیه‌وه تاوه‌کو ئه‌مڕۆ هیچ کات ته‌نها وه‌ک لایه‌نێکی سیاسی کلاسیک هه‌ڵسووکه‌وتی نه‌کردووه ، به‌ڵکو ژیانی جڤاکی به‌رده‌وام وه‌ک پرێنسیپ کاری پێکردووه ، له شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زندا ، پارتی سه‌رکردایه‌تی گه‌وره‌ترین شۆڕشی چه‌کداری کرد.جگه له‌مانه‌ش شۆڕش وه‌ک ده‌سه‌ڵات و حکومڕان و ئاستی فه‌رمانگه فه‌رمییه‌کان له‌گه‌ڵ ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکدا ده‌جوولایه‌وه وهه‌ڵسووکه‌وتی ده‌کرد.
پارتی خاوه‌ن مێژوویه‌کی پاک و بێگه‌رده له سوونگه‌یی هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌ت سیاسه‌ته‌کانی شڕۆڤه ده‌کات ، پارتی له ئۆتۆنۆمی یه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد به کرده‌وه سه‌لماندی ،به‌کردار ڕێگایی نه‌دا فیدڕاڵی شکست بێنێت ، له‌هه‌موو مه‌زن وپڕ به‌هاتر خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه ، له‌مه‌شیان بۆ جیهانی سه‌لماند که ده‌نگی کورد له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییه.. گونجاندن و پارتی مێژوو به‌یه‌که‌وه کۆیانده‌کاته‌وه، سیاسه‌ت له‌هه‌ر شوێنێکی جیهاندا نه‌خشه‌ی بۆ دابڕێژێت به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه پارتی تووانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌یه ، چونکه گونجاندن له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه‌کان سیاسه‌تێکی حه‌کیمانه بووه که بارزانی نه‌مر بنچینه و بناخه‌یه‌کی ڕاست ودرووستی بۆ داناوه ، به‌هه‌مان شێوازدا سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ری هه‌نگاو ده‌نێت .
پارتی چ وه‌ک لایه‌نی سیاسی وچ وه‌ک لایه‌نه‌کی جڤاکی کورده‌واری ڕه‌گی داکووتاوه ، ڕۆژ له دوای ڕۆژدا به متمانه و به‌هێزتر ده‌بێت.. پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئه‌گه‌ر چی زۆر جاران له‌لایه‌ن نه‌یارانییه‌وه دووچاری فشاری تووند بۆته‌وه ، به‌ڵام پشت ئه‌ستوور به پله یه‌ک جه‌ماوه‌ره‌که‌ی و دووه‌میش به‌و سیاسه‌ته حه‌کیم وگونجاندنه تووانیویه‌تی هه‌موو فشار و پیلانه‌کان پووچه‌ڵ بکاته‌وه ، زۆر به‌ڵگه‌ی زیندوو هه‌نه ، که چۆن نه‌یارانی که چه‌ند به‌هێز وبه‌توانابن ، به‌ڵام به‌رانبه‌ر به پارتی دواجار دووچاری شکست دێن .
دۆستانی ڕاسته‌قینه‌ی کورد هه‌میشه چاویان له‌وه‌یه که پارتی دیمۆکراتی کوردستان وه‌ک هێما وسیمبول نه‌خشه ڕێگای سه‌رده‌میانه بۆ پرسه ڕه‌واکه‌ی ڕابکێشێت ، له به‌رانبه‌ردا دووژمنانیش به‌رده‌وام ئاماژه وحیسابی تایبه‌تی بۆ ده‌که‌ن ، هه‌میشه‌ش پیلانی دووژمنکارانه‌ی بۆ داده‌نێن ، به‌ڵام پیلانه‌کان هه‌رهه‌مووی ده‌چنه زبڵدانی مێژوو ، پارتی به‌سه‌رکه‌وتوویی لێی ده‌رباز ده‌بێت ، به‌ڵێ پارتی به شانازییه‌وه ده‌ڕوانێته مێژوووه‌که‌ی ، ئێستاش مامه‌ڵه‌ی گوونجاندن وسه‌رده‌میانه یه ، هه‌رده‌م به گه‌شبینییه‌وه سه‌یری دوا ڕۆژ وئاینده‌ی کورد وکوردستان ده‌کات.