رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق (داعش) وێنه‌یه‌كی درندهترله ئه‌وانه‌ی پێش خۆی، به‌تایبه‌تیش له ئه‌لقاعیده كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كۆمه‌ڵێك كرده‌وه‌ی جیهادی توندی نیشانی جیهان دا و خۆی وه‌ك خاوه‌ن دیدگایه‌كی ئه‌وپه‌ری توندره‌وانه نمایش كرد. داعش وه‌ك رێبازێكی سه‌له‌فی جیهادی له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر رێچكه‌و رێبازی ئه‌لقاعیده له‌دایك بوو، به‌ڵام دواتر سه‌ركرده گه‌نجه جیهادیه‌كانی وه‌ك زه‌رقاوی و ئه‌یوب میسری و دوایش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ته‌وژمی توندرهویهكانی ئه‌م رێبازه‌یان خێراتر كرد و گه‌یاندیانه كۆتا پله و ته‌نانه‌ت ده‌ستیان له كوشتن و درندایه‌تی به‌رامبه‌ر به موسڵمانانیش هه‌ڵنه‌گرت، كه‌چی ئه‌لقاعیده به‌دایكی ئه‌وان داده‌نرێ نه‌كه‌وته ئه‌م جۆره جه‌نگانه‌وه و دژ به كوشتنی موسڵمانان وتهكفیركردنیان بوو، له‌به‌رامبه‌ر دا داعش شه‌ری هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌كرد كه دژی بوون و موسڵمانانیش له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه بوون.
داعش پێی وابوو ده‌بێ موسڵمانی راسته‌قینه جیهادی بێت و جیهاد كردنیش نابێ به‌شێوازی به‌زه‌یی یانه جێ به جێ بكرێت، ئینجا گرنگ نیه كێ و چه‌ند كه‌س ده‌بنه قوربانی یان له‌سه‌ر خاكی موسڵمانان بێ یان خاكی بێ باوه‌ره‌كان، كه‌چی رێكخراوی ئه‌لقاعیده ئه‌م بۆچون و تێروانینه‌ی ئه‌وانیان پێ زیاده‌رۆیی بوو له رێبازی سه‌له‌فیه‌تی جیهادی، به‌ڵكو پێیان وابوو سه‌له‌فیه‌تی جیهادی كلاسیك باشترین رێبازه كه ده‌بێ موسڵمانان په‌یره‌وی بكه‌ن ئه‌ویش ته‌نها به‌ئامانج گرتنی دوژمنه‌كانی ئاینی ئیسلامه نه‌ك نه‌یاره‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان و خه‌ڵكی سڤیل، هه‌روا ئه‌وان پێیان وابوو به هه‌ر هۆكارێكی جیاوازی بیر‌و بۆچون نابێت كوشتن وبرینی و خوێن حه‌لال كردنی موسڵمانان ئه‌نجام بدرێت.
به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێ جار ئاستی به‌رزی توندره‌وی كرده‌وه‌كانی داعش بۆ سه‌ركرده‌و چه‌كداره‌كانی خۆشیان نامۆ بووه، به‌تایبه‌تیش كوشتنی موسڵمانان و ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وت و شه‌ری ئاین و تایفهگهریانهی ئه‌م رێكخراوه. داعش ئه‌نجومه‌نێكی شورای دامه‌زراندبوو بۆ بریار ده‌ركردن، كه‌چی به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خه‌لیفه ئه‌وه‌نده كوێ به‌م شورایه نه‌ده‌درا، بۆیه هه‌ر بریارێك له‌لایه‌ن خه‌لیفه‌وه دهركرابایهوه، بێ دوودڵی ده‌بوایه هه‌مووان ملكه‌چی فه‌رمان وتاعهتهكانی ئه‌وبن، هه‌ر ئه‌م شێوازه‌ی به‌رێوه چوونی داعش وای كردبوو كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفت په‌نگ بخواته‌وه له ریزه‌كانی چهكدارانیان و بێ ئه‌وه‌ی هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌م ریَكخراوه زاتی ئه‌وه‌ش باس كردنیشی هه‌بێ، یاخود بریاره‌كانی خه‌لیفه ره‌ت بكاته‌وه، ئه‌م جۆره سیاسه‌ت كردنه‌ی سه‌ركرده جیهادیه‌كان پێشتریش بوونی هه‌بوو له نێوان سه‌ركرده‌ی گروپه جیهادیه‌كان، بۆ نمونه كاتێك زه‌رقاوی له به‌غدا ساڵی 2003 له ژێر ناوی ئه‌لقاعیده ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردبوو و به‌یعه‌ت و ملكه‌چی بۆ بن لادن راگه‌یاندبوو كه‌ده‌بوایه ملكه‌چی ته‌واوی فه‌رمانه‌كانی ئه‌وان بێت ، به‌ڵام هیچ كات كوێی به ئامۆژگاری و فه‌رمانه‌كانی ئه‌وانه‌وه نه‌ده‌دا و هه‌میشه ململانێ و گرفتی گه‌وره له‌نێوانیان هه‌بوو.
ئێستا دوای كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش و هاتنه سهركارهی خه‌لیفه‌ی نوێ ئه‌بو ئیبراهیم هاشمی، ئاماژه‌كان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه كێشه‌و ململانێ ناوخۆییه‌كان له داهاتوودا به‌رۆكی ئه‌م رێكخراوه به‌رناده‌ن و بزوتنه‌وه‌ی جیهادی له عێراق و سوریا به‌سه‌ركردایه‌تی داعش ده‌رزی گه‌وره‌ی تێده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تیش بارودۆخی ناوه‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوه به‌رگه‌ی ناكوكی و ململانێی ئه‌میرو سه‌ركرده‌كانیان ناگرێت، بۆیه ده‌كرێ ئه‌م ئاماژانه به‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر داهاتووی ریَكخراوی داعش دابنرێ، كه دوای شه‌ش رۆژ له كوژرانی خه‌لیفه بینیمان له نێوان چه‌كدارانی ئه‌م رێكخراوه له ناوچه‌كانی نێوان تكریت و كه‌ركوك روویدا و كوژراوی لێكهوتهوه، هه‌رچه‌نده ره‌نگه كێشه‌كه په‌یوه‌ست نه‌بێت به ئایدلۆژیا و بیر‌و باوه‌رو دانانی خه‌لیفه‌ی تازه به‌ڵام وا پێده‌چێت كێشه‌كه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كۆنه قینی نێوان سه‌ركرده‌كانی داعش بێت كه پێشتر له‌سه‌رده‌می به‌غدادی جورئه‌تی یه‌كلاكردنه‌وه‌یان نه‌بوو بێت.