. یونس حه‌مه‌د - ئۆسلۆ ساڵی ۱۹۹۰به بڕیارێکی هه‌واڵگری ونهێنی سووپای عێڕاق که سه‌دام حسێن سه‌رکردایه‌تی ده‌کرد کوێتی داگیرکرد ، دوای ئه‌مه له‌یه‌ک نزیکبوونه‌وه‌یه‌ک نێوان عه‌ره‌ب وئیسڕائیل دروست بوو ،دانیشتنی مه‌درید دواتر ڕێکه‌وتنی ئۆسلۆی لێکه‌وته‌وه ، پاش ئه‌م ڕێکه‌وتنه ئاستی دیپلۆماسی و بازرگانی و میدیایی ئاراسته‌یه‌کی تازه بابه‌تی به‌خۆیه‌وه بینی ، به‌واتای له نه‌وه‌ته‌کانه‌وه تا ئه‌مڕۆ ئیسڕائیل و عه‌ره‌ب تێگه‌یشتنیان په‌یدا کردووه ئه‌گه‌ر چی نهێنیه ،به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و خاڵی پۆزه‌تیڤ هه‌نگاو ده‌نێت ..
کوێت دوای شه‌ش مانگ له داگیرکاری ڕزگارکرا ، بڕگه‌ی حه‌وته‌م به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی به ناو عێڕاق سپێندرا ، که یه‌کێکه له تووندترین به‌ڵگه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا ، به‌وه کاره‌که ڕانه‌وه‌ستا له مارسی ۲۰۰۳ دائه‌مریکا بڕیاری ڕووخانی سه‌دامی دا به‌مه‌ش قۆناخه‌که گۆڕانی تێکه‌وت ، چو‌نکه دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م یه‌که‌م جاربوو سه‌رۆکێک به شێوه‌یه‌ی سه‌دام بڕۆخێت ، ئه‌گه‌ر هه‌ندێک بگه‌ڕێننه‌وه دواوه له ۱۱ ی سیپته‌مبه‌ری ۲۰۰۱ئه‌مریکا دووچاری گه‌وره‌ترین کاری تیرۆرستی بۆوه ،که گوورزێکی گه‌وره‌ی له سیسته‌می سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مریکادا ، ئه‌مریکا له سیاسه‌تی نهێنی وهه‌واڵگری چووه ده‌ره‌وه‌ی ڕووداوه‌کان .
دوای ڕووخانی سه‌دام سیسته‌می شیعه‌ی کرده باڵا ده‌ست له ناوچه‌که دا ئه‌گه‌ر چی پێشتر له سه‌ره‌تای هه‌شتاکانه‌وه دژی ئێران و هاوئاوازه‌کانی بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌مریکای دوو هه‌زاره‌کان وبه‌مه‌به‌ستی زیاتر ململانێی ناوچه‌که ئێرانی کرده پێشه‌نگ چ به نهێنی یان به ئاشکرا پاڵپشتی یان سیاسه‌تی ( خۆ گێل) کردنی له‌گه‌ڵ ئێران په‌یڕه‌و ده‌کرد ، تاگه‌یشته قۆناخی ئه‌وه‌ی ئێران تووانی هێزی خۆی له چه‌ند پایته‌ختێکی عه‌ره‌بی بدۆزێته‌وه، به‌مه‌ش سعودیه و ته‌واوی عه‌ره‌ب وهه‌روها ئیسڕائیلیشی نیگه‌ران کرد.. ئه‌مریکا باکی به‌وه نه‌بوو سه‌ره‌تا ئێران چۆن هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کات ، چو‌نکه پلانه‌که داڕێژراوبوو ،چ به‌یرووت و شام پێشتر خرابوونه به‌رده‌ستی ئێران .
ئینجا به‌غدا و سه‌نعا و تاڕاده‌یه‌کیش دۆحه هاتنه سه‌ر هێڵی تاران ،به واتایه‌کی دیکه ئه‌مریکا تووانی یارییه‌که به باشی ئه‌نجام بدات وهه‌ڵیبسه‌نگێنێت و ئێرانی خزانده ناو یارییه‌ک که به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌تووانێت لێی ده‌ربازی ببێت، چو‌نکه ئاسان نیه چوار پایته‌خت بخه‌یه سه‌ر ڕکێڤی خۆت که ته‌واوی هاوڵاتیانی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه جگه له ڕژێمه‌کان دژایه‌تیت بکه‌ن .
سه‌باره‌ت به عێڕاقیش له دوای ۲۰۰۳ وه سیسته‌می شیعه بووه حوکمڕانی له به‌غدا هه‌ر له‌گه‌ڵ بوونی شیعه به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به به‌رچاو و ئاگاداری ئه‌مریکا پێشکه‌ش به ئێران کرا ، ئه‌مه‌ش بۆ زۆران که‌س و ده‌وڵه‌ت وه‌چه‌رخانێکی نوێبوو، به‌ڵام وه‌ک له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێ‌کرد ، ئه‌مریکا به پلان و به‌رنامه ئه‌مه‌ی دانابوو ، پرسی ئابلوقه‌ی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران و داخستنی گه‌رووی هورمز گوورزێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوبوو به پله‌ی یه‌ک بۆ ئێران که پێشتر به نیازی ( هیلالی شیعی) بوو ، به‌ڵام که هیلاله‌که گه‌یشته شه‌نگال ( ستۆپی) پێکرا ، ۹۰% شکستیهێنا ، ئێران زۆر به هه‌ڕه‌مه‌کی خۆی خزانده نێو پرس وململانێیه‌ک که له ئاستیدانه‌بوو ، چو‌نکه ململانێی مێژوو و جوگرافیای ناوچه‌که زۆر له ده‌وڵه‌تان گه‌وره‌تره ،به‌تایبه‌ت که ئێران دوای ڕابه‌رایه‌تی شاه دووچاری چه‌ندین کێشه بۆته‌وه به‌رانبه‌ر عه‌ره‌ب له لایه‌ک و ڕۆژئاواییه‌کان و ئه‌مریکا له‌لایه‌کی دیکه‌وه .
لێره‌دا پرس و پرسیار درووست ده‌بێت ئایا چۆن کاتی خۆی به سه‌دام کرا که (جله‌ویان بۆی شۆڕ) کرد ، به‌مشێوه‌یه ئێران تێکه‌وت .. له سه‌رووبه‌ندی به ناو شۆڕشه‌کانی عه‌ره‌بیدا که به‌چه‌ند قۆناخێک به‌رپابوو پایته‌خته‌کان زۆر به ئاسانی ڕووخان کاهیره ،توونس ، ته‌ڕابلس ، سه‌نعا ، دواتر خه‌رتووم و جه‌زائیر ، به‌ڵام شام ( دیمسکۆس) ڕووخانه‌که‌ی دواخرا ، ئه‌مه‌ش زانستێکی تێدا هه‌بوو ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ره‌تا ئێرانیان هێنا بۆ نێو گێژاوی سووریا ، به‌ڵام دواتر وایانکرد توورکیاش بێته لایه‌نێکی سه‌ره‌کی له‌م ململانێیه‌دا ، ئه‌وه‌بوو ڕێگه‌درا ده‌ستێوه‌ردان و داگیرکاری ئه‌نجام بدات ، تاڕاده‌یه‌ک ئه‌گه‌ر چی بۆ تورکه‌کان له ئاستی چاوه‌ڕوانی نه‌بوو،چو‌نکه کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دژی توورکیا یه‌ک ده‌نگی نوواند ،به‌مه‌ش ئه‌مریکا و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا چه‌ندین ( چۆله‌که‌یان به بردێک کووشت) ، تورکیا هاته نێو گێژاویه‌ک که تووانانی به‌ره‌نگاری نیه به تایبه‌ت له ڕووی سیاسه‌تدا به هۆکاری ئه‌وه‌ی له هیچ مێژوویه‌کدا وه‌ک ئه‌مڕۆ توورکیا دووژمنی به‌م شێوه زۆره‌ی بۆ په‌یدانه‌بووه، خاڵێکی دیکه‌ش توورکیا بۆی ئاشکرابوو که ساڵی ۲‌۰۲۳ یان پێش ئه‌م مێژووه گۆڕنکارییه‌کان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن بۆیه له ململانێکانی سووریادا چاوی هیچی نه‌دیت جگه له شه‌ڕ دژ به کورد ، به‌مه‌ش به هه‌مان شێوه‌ی ئێران توورکیا بووه ده‌وڵه‌تێک که هاوڵاتیانی وه‌ک هاوڵاتیانی وڵاتانی سێیه‌م سه‌یربکرێن که پێشتر هه‌وڵی چوونی بۆ نێو یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌دا.
تورکیا به‌رله‌وه‌ی پێناسه و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ سیاسه‌تی خۆی بکات دووچاری شکستێکی یه‌کجار گه‌وره‌بوو که ده‌ربازبوونی ئه‌سته‌مه.. خۆنیشاندانه‌کانی عێڕاق ئه‌گه‌ر چی هه‌ڕه‌مه‌کی پێوه دیاره،چو‌نکه که‌س خۆی به خاوه‌نی نازانی ،موقته‌ده سه‌ده‌ر به ڕێنمایی ئێران ده‌یه‌وێت ببێته خاوه‌نی ،به‌ڵام پرسه‌که زۆر له‌وه گه‌وره‌تره له‌مه‌شیان چ ئێران ویان عێڕاق یان هاوئاوه‌زه‌کانیان قوربانی یه‌که‌می ڕووداوه‌کانن ، زۆر به ڕوونی عێڕاق ده‌ستووری پێشێل کرد ، له ۱٦ ی ئۆکتۆبه‌ری ۲۰۱۷وه‌ک ڕژێمه‌کانی جاران هێرشی کرده سه‌ر کورد ، ئه‌وه‌ی بۆی کرا کردی ، ئه‌گه‌ر هه‌ندێک بۆ مێژووی نێوان ۲۰۰۳ و ۲۰۱۷ بگه‌ڕێننه‌وه ده‌بینرێت سه‌رۆک بارزانی تێگه‌یشتنێکی باشی بۆ ڕه‌وشه‌که هه‌بوو ، هه‌ر بۆیه سه‌رکردایه‌تی ڕیفڕاندۆمێکی سه‌رکه‌وتووی کرد .. کۆی بابه‌ته‌کان پێمان ده‌ڵێن ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێ ده‌نێته قۆناخێکی نوێوه ، به ڕای چاو‌دێر و پسپۆڕان چ ناوچه‌یی یان جیهانی کورد ده‌بێته فاکتۆرێکی گرینگی پێشهاته‌کان ، چو‌نکه کورد زۆر کارتی به‌ده‌سته‌وه‌یه گرینگ‌ترین ئه‌و کارتانه ده‌نگی میله‌ته که له ۲٥/۹/۲۰۱۷ له ڕیفڕاندۆمێکی یاسایی و ئاسایی‌دا بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان تۆماری کرد، هه‌روه‌ها پێشێلی به‌رده‌وامی ده‌وڵه‌تی به ناو عێڕاق دژ به گه‌لی کوردستان.