له كێبه‌ڕكێ ئاڵۆزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌كان له سوریا، ئایا كورد له كوێوه‌ی سیاسه‌ت و كارتی یاریه‌كانی ووڵاتان بووه. ئایا رووداو‌و پێشهاته خێراكان و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌كانی زۆر‌و بۆری جه‌مسه‌ره نه‌یاره‌كان له سوریا روشێكی مه‌ترسیداره بۆ كورد، كه ره‌نگه ده‌ربازبوون لێی له‌م قۆناغه ئاسان نه‌بێ،؟ له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م رووداوانه‌ی به‌سه‌ر كورد له رۆژئاوا هاتوون، به‌شێكی ره‌نگه خۆی لێی به‌رپرسیاربێت، به‌هۆی كۆمه‌ڵیك كێشه‌ی ناوه‌خۆیی و هه‌رێمایه‌تیه‌وه، كه‌له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابوردوو نه‌یتوانی چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه یان خۆی لێ ده‌رباز بكات به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، ده‌كرێ به‌شێكی به‌هۆی نه‌بوونی سه‌ركرده‌ی كاریزما‌و لێهاتووی سیاسی بوو بێت، تا بتوانێت سیاسه‌تێگی گونجاو له‌ئاست بارودۆخه‌كه دابرێژێت یان داكۆكی له كورد و مافه ره‌واكانی بكات به شێوه‌ی دبلۆماسی.
كورد به‌و تێڕوانیه‌ی بۆ رۆڵی قاره‌مانانه‌ی له شه‌ری دژ به دعش كه هه‌یبوو، لای وابوو ئیتر ئه‌و قۆناغه مه‌ترسیدارانه‌ی سه‌ركوت كردنی تێپه‌راندوه و بۆته ژماره‌یه‌كی دیار‌و به‌رچاو له رۆژئاوا‌و ناوچه‌كه كه به جۆرێك هیچ ووڵاتێك سیاسه‌تی پێ ناكرێ له‌ناوچه‌كه ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوبه‌شی نه‌بێ، ده‌شێ ئه‌مه بیركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه بێت بۆ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكان به‌تایبه‌تیش له‌به‌رامبه‌ر هاوبه‌شێكی وه‌ك ئه‌مریكا، چه‌نكه ئه‌م ووڵاته گره‌و له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری سیاسی ده‌كات، كه هه‌میشه گۆران هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، كه پێناچێ كورد له رۆژئاوا خۆی بۆ ئه‌و ئه‌گه‌رانه ئاماده‌و ساز كردبێ.
سه‌رده‌می پۆست داعش بۆ كورد پڕ كێشه‌و له ده‌ست دانی خاكی زیاتر پێوه دیار بوو، به‌تایبه‌تی دوای كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بارودۆخی كورد خراپتر ده‌بێ له رۆژئاوا، نه‌ك ئه‌وه‌ی كورد پێی وابوو ئیتر جیهان ئازایه‌تی و فیداكاری ئه‌وان له یاد نه‌كات و هیواكانی زیاتر دێته دی، چونكه هه‌ر زوو دوژمنانی كورد وبه هاوكاری و پاڵپشتی هاوپه‌یمانه‌كانی كورد كه‌وتنه پیلان گێران بۆ كه‌م كردنه‌وه یان گه‌مارودانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌خوێنی زیاتر له یانزه هه‌زار شه‌هید هاتبووه به‌رهه‌م له رۆژئاوا.
توركیا خه‌ریكه بۆ حیساباتی كۆن و چاوچنۆكیه‌كانی ده‌سه‌ڵات و نه‌وت به‌پیلانگێری نێو ده‌وڵه‌تی خۆی ده‌خزێنێته رۆژئاوای كوردستان، كه هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌وته‌كه‌یه‌تی كه له‌وپانتایه‌یه ده‌كه‌وێته ئه‌و 35كم كه مه‌به‌ستیه‌تی داگیری بكات، كه بره‌كه‌ی 70% له‌سه‌دی نه‌وتی هه‌موو رۆژئاوای كوردستانه.
ئه‌وه‌ی رووده‌دات من به پێچه‌وانه‌ی پێشهات و مه‌زنده‌كان نابینم هه‌رچه‌نده ئاسان نیه مرۆڤ بتوانێ له‌م رۆژگاره‌دا پێشبینی بۆ رووداوی وا خێرا بكات، چونكه له‌دیوێك دا ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده له رۆژئاوا سیاسه‌تێكی دارێژراوی ستراتیژی و سه‌قام گیر نه‌بوو بۆ داهاتووی گه‌له‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سوریا و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ توركیاش وه‌ك ئه‌وه‌ی كوردی باشور له دوای راپه‌رینی ساڵی 1991 وه په‌یره‌ویان كرد، له دیوێكی تریش دا خۆبه‌ستانه‌وه‌ی یه‌په‌گه به قه‌ندیله‌وه گه‌وره‌ترین گورزی كوشنده‌بوو بۆ سه‌ر دڵی رۆژ ئاوا، كه‌ئه‌مه‌شیان به رۆژی روناك له‌چه‌ند ساڵی رابوردوو بینی مان به‌تایبه‌تیش به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه و ئاڵاكانی په‌كه‌كه وسه‌رۆكه‌كه‌ی. سیاسه‌تێكی پێچه‌وانه بوو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ره‌واكان به شێوازی دیبلۆماسیانه، ئینجا بابه‌تی رێگه گرتن له به‌شداری كردن له‌سیاسه‌ت و پارێزگاری له ووڵات له‌لایه‌ن حزبه‌كانی تری رۆژئاوا، هۆكارێكی تری ئه‌و سیاسه‌ته گۆشه‌گیركردنه‌یه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یه‌په‌گه به‌سه‌ر ئه‌وانی تری چه‌سپاند به‌تایبه‌تیش ئه‌و له‌شكره گه‌وره‌یه‌ی كه له گه‌نجانی كوردی ئه‌وێ دامه‌زرابوو له هه‌رێمی كوردستان مه‌شقی سه‌ربازیان پێده‌كرا به‌ناوی له‌شكری رۆژ.
له‌لایه‌كی تره‌وه چۆن ئه‌مریكا به‌رایی چاوه‌كانی هات به هه‌ڵكردنی ئاڵای روسه‌كان له سه‌ر باره‌گاكانی خۆی له رۆژئاوا، ره‌نجی چه‌ند ساڵه‌ی دابه ئه‌وان له سوریا، ئایا به‌رژه‌وه‌ندی و هیواكانی كورد هه‌نده گه‌وره‌و مه‌ترسیدارن تا زلهێزوكان سازشی وا له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن. واتاكه‌ی هه‌رچی بێت من وایده‌بینم دۆڕانێكی سیاسی ئه‌مریكیایه له‌ناوچه‌كه له به‌رامبه‌ر روسیادا، هه‌رچه‌نده به‌گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌رله‌نوێ بۆ رۆژئاوا هیچ له‌بابه‌ته‌كه ناگۆرێ .