هه‌ر دوێنێ بوو داعش سه‌ری هه‌ڵدا.... له‌یادمانه زۆربه‌ی رۆژنامه و میدیای جیهانی و ناوخۆیی و شرۆڤه‌كاران زۆرتر له ئه‌وانیش حكومه‌تی عێراقی و لایه‌نه شیعه‌كان، به به‌ڵگه‌وه ئه‌و راستیه‌یان خسته به‌رچاوی جیهان كه توركیا به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ یارمه‌تی وهاریكاری هه‌مه جۆری ئه‌م رێكخراوه ده‌كات.
له لایه‌ك به‌هۆی هاوسنوریه‌وه له‌گه‌ڵ سوریا له‌لایه‌كی تریش له دژی شیعه و حكومه‌تی عێراقه‌وه له پێشه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه بووه بۆ هاوكاریكردنی داعش، هاوكاریه‌كان ته‌نها لۆجستی نه‌بوون، بگره ئه‌ردۆگان ده‌رگای ووڵاته‌كه‌ی خسته سه‌ر پشت تا چه‌كدارانی ئه‌م رێكخراوه به ئاره‌زووی خۆیان هاتوچۆ بكه‌ن و زیاتر له چل هه‌زار بیانی له سی ووڵاتی جیهانه‌وه له رێگه‌ی توركیاوه بچنه سوریا و ببن به چه‌كداری رێكخراوی داعش .
له رووی ئابوریشه‌وه توركیا هه‌وڵی زۆری دا بۆ بوژاندنه‌وه‌و سه‌رخستنی ئه‌م رێكخراوه، ئه‌ویش به هۆی كرینی نه‌وت لێیان و مامه‌ڵه و بازرگانی كردن له‌گه‌ڵیان. ئه‌مه جگه له‌كڕینی هه‌موو كه‌رسته و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانی ناو سنوری خه‌لافه‌تی داعش. ماوه‌یه‌ك له‌راگه‌یاندنه جیهانیه‌كان هه‌واڵی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی توركیا و داعش زۆر بڵاو بۆوه، به‌تایبه‌تیش له و ساتانه‌ی كه روسیا خۆی خزانده نێو شه‌ره‌كه‌وه بۆ پارێزگاری له رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د. روسیا زۆر به‌ئاشكرا ئه‌م بابه‌ته‌ی ووروژاند كه توركیا به‌هۆی كرینی نه‌وت درێژه به‌مانه‌وه‌ی داعش و هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستیه‌كانی تری ناوچه‌كه ده‌دات. ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ی توركیا‌و داعش وا به‌گه‌وره‌یی و به‌زه‌قی سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن روسیاوه ئاشكرا كران، چونكه ته‌نها روسیا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ چاودێری داعش و توركیای ده‌كرد. ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا( ئیگۆر كۆناشه‌نكۆف) رایگه‌یاند كه روسیا زۆر به‌ووردی ئه‌م راستیه‌ی ئاشكرا كردوه كه چۆن توركیا نه‌وت له داعش ده‌كڕێت و چۆن تانكه‌ره‌كانی ده‌چنه نێو خاكی توركیاوه، هه‌ربۆیه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: ( ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا واده‌زانێت ئه‌م به‌ڵگانه‌ی ئێمه له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی داعش به توركیا ناره‌وایه، پێیان ده‌ڵێین ده‌توانن له رێگه‌ی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان چاودێریئه‌و شوێنانه بكه‌ن، بزانن كه‌چۆن داعش نه‌وته‌كه‌ی ده‌فرۆشێت و به‌كێی ده‌دات و كڕیاره‌كانی كێن و تانكه‌ره‌كانیان به‌ره‌و كوێ ده‌رۆن).
دوای ماوه‌یه‌ك ئینجا سایتی ویلیكس كۆمه‌لێك به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگی له نێوان داعش وتوركیا بڵاو كرده‌وه، به‌ڵگه نامه‌كان زۆربه‌یان تایبه‌ت بوون به كڕینی نه‌وتی داعش له‌لایه‌ن توركیاوه، كه به‌هاكه‌ی له نێوان ٣٥٠ تا ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بوو. كلیلی راسته‌وخۆی ئه‌م بازرگانیه‌ی نێوان داعش و توركیا به‌سه‌رپه‌رشتی زاواكه‌ی ئه‌ردۆگان كه ناوی ( به‌رات ئالبیراك) به‌رێوه ده‌برا. به‌رات له رێگای كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی به‌ناوی ( پاوه‌رانس) نه‌وتی له داعش ده‌كڕی، ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه كه ژماره‌یان ده‌گه‌یشته‌٥٧٠٠٠ هه‌زار به‌ڵگه‌نامه، كه باس له چۆنیه‌تی كرینی نه‌وت و ئاڵ‌و گۆری بازرگانی و په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كانی نێوان توركیا و داعش ده‌كرد له‌ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی داعش.
له‌م ساته‌وه‌خته‌دا هێشتا توركیا ملكه‌چی روسیا نه‌ببوو، بۆیه روسیا هه‌موو نهێنیه شاراوه‌كانی ئه‌م په‌یوه‌ندی و بازرگانیانه‌ی ئاشكرا ده‌كرد كه له نێوان توركیا‌و داعش به‌رێوه ده‌چوو، چه‌ند جارێكیش فرۆكه جه‌نگیه‌كانی روسیا هێرشیان كرده سه‌ر كاروانی تانكه‌ره‌كانی نه‌وت كه له سوریاوه به‌ره‌و توركیا ده‌رۆیشتن.
له‌دوای كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی توركیا ئه‌فسه‌رێكی هه‌ڵهاتووی سوپای ئه‌م ووڵاته به‌ناوی (ئه‌لمت قهوه‌جی) كه رایكردبوو بۆ ووڵاتی یۆنان، كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ خۆی بردبوو، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه تایبه‌ت بوون به په‌یوه‌ندی و یارمه‌تی و دروستكردنی رێكخراوی داعش.كه له‌لایه‌ن خودی ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیاوه به‌ئاشكرا باس له په‌یوه‌ندی نهێنی نێوان توركیا‌و داعش ده‌كات، هه‌روا باس له چۆنیه‌تی هاتووچۆی چه‌كدارانی داعش بۆ توركیا ده‌كات له‌گه‌ل فرۆشتن و دابین كردنی چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی وكه‌ره‌سته‌ی دروست كردنی چه‌كی كیمیاوی بۆ داعش.
ئه‌گه‌رچی له‌و سه‌رده‌مه بگره ئێستاش رێكخراوی داعش به‌سه‌ر سه‌خترین دوژمنی ئاشتی وئاسایشی جیهان و ناوچه‌كه ده‌ژمێردرا، كه تێدا سه‌دان هه‌زار مرۆڤی كرده قوربانی، كه‌چی توركیا به رۆژی روناك و زۆر بێ باكانه خه‌ریكی بازرگانی و په‌یوه‌ندی به‌ستن بوو له‌گه‌ڵیان بێ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانی دژی داعش كه نزیكه‌ی شه‌ست ووڵات تێدا ئه‌ندام بوون بۆیه‌ك جاریش توركیا له‌م كرده‌وانه‌ی ئاگادار بكه‌نه‌وه یاخود رێگای لێ بگرن.
(جان دوندار و ئه‌رده‌م گویل) دوو رۆژنامه نووسی توركی بوون كه له رۆژنامه‌ی جمهوریه‌ت كاریان ده‌كرد، كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی زیندوویان بڵاوكرده‌وه كه چۆن میتی توركی هاوكاری سه‌ربازی به‌ڕێگای كامیۆنه‌وه ده‌نێرنه سه‌ر سنور‌و ده‌یده‌ن به رێكخراوی داعش. ئه‌م دوو رۆژنامه‌نووسه وێنه‌ی هه‌موو كامیۆنه‌كانیان گرتبوو، ته‌نانه‌ت توانبوویان گفتووگۆ له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كانیش بكه‌ن و ووته‌كانیان وه‌ربگرن له چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌كانه له توركیاوه بۆ داعش. به‌ڵام حكومه‌تی توركیا زۆر به‌توندی به‌رپه‌رچی ئه‌م رۆژنامه نووسانه‌ی دایه‌وه. ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه حكومه‌تی توركیای زۆر ته‌نگاو كرد به‌جۆرێك ئه‌ردۆگان خۆی داوای دادگایی ئه‌م دوو رۆژنامه‌نووسه‌ی كرد، گوایه ئه‌م كامیۆنانه هه‌ڵگری خوارده‌مه‌نی بوونه بۆ توركمانه‌كان نه‌ك چه‌ك.
توركیا هه‌رچۆنێك دووفاقیانه كاری كردبێت نه‌یتوانیوه ئه‌وه بشارێته‌وه كه پشت و په‌نای یه‌كه‌می رێكخراوی داعش بووه. هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ش بوو ئه‌مریكا ورۆژئاوای وا لێ كرد كه ببن به دۆستی نزیك ویارمه‌تی ده‌ری شیعه و یه‌په‌گه له‌سوریا وگه‌لی كورد دژی په‌لاماره‌كانی داعش.
ئیمرۆ دوای پێج ساڵ له شه‌ری دژ به‌داعش كه تاكه هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوه و تاكه هێزی نزیك له ئه‌مریكا ته‌نها كورد بووه له سوریا، كه‌چی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رێگای به دۆست و پاڵپشته گه‌وره‌كه‌ی خه‌لافه‌تی داعش دا تا ئه‌و خاكه داگیر بكات كه پێشتر داعش نه‌یتوانی داگیری بكات، ئینجا هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه لای كورد ده‌ستگیركران ئه‌مریكا داوا ده‌كات به توركیا بسپێرن بۆ دادگایی كردنیان.
كاتێك توركیا له 22/1/2018عه‌فرینی داگیر كرد بێگومان نیازی بوو پێشره‌ویه‌كانی بگه‌ینێته منبج و كۆبانی و ئه‌ولاتریش، به‌ڵام دوای دوو رۆژ به پاڵه‌په‌ستۆی رۆژئاوا و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ترامپ بۆ ئه‌رردۆگان هێرشه‌كه وه‌ستێندرا، ئیمرۆش سه‌ره‌رای ناسه‌نگی هێز له نێوان كورد‌و توركیا به‌ڵام كورد هه‌وڵی به‌رگری كردن ده‌دات دژ به هێرشی سوپای توركیا، و به‌دڵنیاییه‌وه ره‌نگه له‌رووی سه‌ربازیه‌وه توركیا ده‌ستكه‌وتی ببێ له‌م جه‌نگه‌دا، به‌ڵام له‌رووی سیاسی و دیبلۆماسیه‌وه سه‌ده‌یه‌ك ده‌گه‌رێته‌وه دواوه، ناوچه‌كه‌ش به‌ره‌و شه‌رێكی قورسی ره‌نگه یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌رێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ترامپ ئاماژه‌یه‌كی كورتی پێدا له ووتاره‌كه‌ی كه رێگه‌ی داوه توركیا ئه‌و شه‌ڕه یه‌كلابكاته‌وه كه سه‌دان ساڵه له‌ناوچه‌كه رووده‌دات. له‌دیوێكی تریش ئاسه‌واری ئه‌م جه‌نگه دوور نیه تێك قژانێكی نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه به‌رامبه‌ر به توركه‌كان لێبكه‌وێته‌وه، كه‌ره‌نگه ئاكامه‌كه‌ی شه‌ڕێكی كوشنده‌ی ناوخۆیی ناوچه‌كه بگرێته‌وه تا چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك دووكه‌ڵی ئه‌م ئاگره خامۆش نه‌بێته‌وه.