Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 16:22

خۆپیشاندانەکانی عێراق، کۆتا ھەنگاو بۆ ساغبوونەوەی ململانێکان

دوورخستنەوەی حیزبی دەعوەی ئیسلامی لە ترۆپكی دەسەڵات لە عێراق، گورزێكی زۆر بەھێز بوو
بەغدا
100%

لە دوای داگیركردنی كوێت لەلایەن (سەدام حوسێن) سەرۆكی پێشووتری عێراق و ھەڵمەتی گەردەلوولی بیابان و چاوپۆشی لە دووبارە گرتنەوەی دەسەڵات لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، یەكێك لە ھۆكارەكان بۆ ئەم ئاڵۆگۆڕە لە ھەڵوێستەكانی ئەمەریكا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ململانێ شاراوەیەی كە لە نێوان ئەمەریكا و ئێراندا ھەبوو سەبارەت بە دواڕۆژی ئەوەی كێ دەسەڵات لە عێراق دەگرێتە دەست.

 

بە تایبەتی پاش پرۆسەی ئازادكردنی عێراق، بەمەبەست یاخود بێ مەبەست بێ لەبەر دژایەتیی سوننەكان بۆ ھێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا، وڵاتانی سوننەی ناوچەكە ھیچ ڕۆڵێكیان پێ نەدرابوو، بەڵام  لە كۆتا ھەنگاوەكانی ئەمەریكادا پێدانی ڕۆڵ بوو بە  بە وڵاتانی سووننە بە تایبەتی ئوردن و سعوودیە لە عێراق، پێدانی بەشێكی نەوتی كەركوكیش بە ئوردن و بڕیاری سعوودیە بە كردنەوەی دەروازەی سنووری لەگەڵ عێراق و ڕۆیشتن بەو ئاراستەیەی وەبەرھێنانێكی زۆر لە عێراق بكات، ڕاستەوخۆ بە مانای كەمكردنەووی ڕۆڵی ئێرانە لە عێراق، چڕبوونەوەی خۆپیشاندانەكانی ئەم جارە ڕاستەوخۆ لە دوای سەردانەكەی (عادل عەبدولمەھدی) سەرۆكوەزیران بۆ سعوودیە، باشترین بەڵگەن بۆ ئەم بۆچوونە.

 

لە گفتوگۆكانی پێكھێنانی كابینەكەی (عادل عەبدولمەھدی) ھەموو ھەنگاوەكان بەو ئاراستەیە بوون كە ئەو كەسەی دەبێتە سەرۆكوەزیرانی داھاتوو، لە دەرەوەی حیزبی دەعوە بێت، بۆیە دوورخستنەوەی حیزبی دەعوەی ئیسلامی لە ترۆپكی دەسەڵات لە عێراق، گورزێكی زۆر بەھێز بوو لە ئیمتیدادی ئێران لەم وڵاتەدا درا، بەو ھۆكارەی ئەم حیزبە بڕوای تەواوی بە ویلایەتی فەقیھ و كاریگەری راستەوخۆیان ھەبوو لە كەمكردنەوەی ڕۆڵی ئەمەریكا لە عێراق، بۆیە ناكرێ ئەو ئەگەرە دوور بخەینەوە كە ئەم خۆپیشاندانە كودەتایەك بێ بۆ سەر حكومەت لەلایەن حیزبە ھاوپەیمانەكانی ئێرانەوە، بە تایبەتی دوای نزیكبوونەوەی سەدر لە ئێران ئەم ئەگەرە زۆر نزیكتر دەكاتەوە.

 

بۆردوومانی راستەوخۆی پێگە و بنكە سەربازییەكانی حەشدی شەعبی نزیك لە  ئێران لە عێراق و لێدوانی سەرۆكوەزێرانی عێراقیش، كە دانی نا بەوەی لەلایەن فڕۆكە ئیسڕائیلییەكانەوە بۆردوومانەكان ئەنجام دراون، گورزێكی تر بوو لە پێگەی ئێران درا لە عێراق، بەو ھۆكارەی تاكو ئێستا ئاسمانی عێراق لە ژێر كۆنتڕۆڵی ئەمەریكادایە، كەوابێ ڕەزامەندی بۆ لێدانی حەشدی شەعبی ھەبووە، كاردانەوەی ئێرانیش بەرامبەر ئەم ھەنگاوەی ئەمەریكا خێرا بووە، بۆیە مانۆڕێكی دەستپێكرد بۆ نزیككردنەوەی لایەنە ھاوپەیمانەكانی لە عێراق و كردنەوەی دەروازەی قائمی نێوان عێراقسووریا، كە ھەنگاوێكی تری ئێرانە بە ئاراستەی ڕێكخستنەوەی جموجۆڵی میلشیاكانی نزیك لەو وڵاتە، بۆ ئەوەی بتوانن باشتر لە نێوان ھەردوو وڵاتدا جووڵە بكەن بۆ ھەموو ئەگەرەكان.

 

ھەوڵەكان بۆ نزیككردنەوەی ھەولێر و بەغدا لە رێگەی ڕێككەوتن لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢٠، ئاساییكردنەوەی ڕەوشی ناوچە كوردستانییەكان، جدییەتی ئەمەریكا و ھاوپەیمانەكانی دەردەخات بۆ چارەسەركردنی گشت كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و ھەولێر، ئەمەش بە دڵنیاییەوە ئەنجامەكەی كوردستانێكی بەھێز و سەرۆكوەزیرانێكی بەھێزە لە عێراقدا، گومانیش هەڵناگرێت كە ئەمە لە بەرژەوەندیی ئێران و ھاوپەیمانەكانیدا نییە، بۆیە ھاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی عێراق، جموجۆڵی ھاوكارەكانیان دەستی پێكردووە لە كوردستان، بە جۆرێك ھەندێك لەوانە داوای كشانەوە لە حكومەت و ھەندێكی تریش داوای خۆپیشاندان دەكەن لە پارێزگاكانی ھەرێم.

 

جیاوازییەكی بەرچاوی ئەمجارە، نەبوونی فتوای مەرجەعییەت بوو بۆ پاڵپشتی لە خۆپیشاندانەكان، كە لە لایەك دەستی حكومەتی كراوە كردووە بۆ بەكارھێبانی گشت ڕێگاكان بە كوشتنی خۆپیشاندەرەكانیشەوە، لە لایەكی ترەوە ئەو ئەگەرە بەھێز دەكات كە مەرجەعییەت لەوە گەیشتووە كە بەرزبوونەوەی ناڕەزایەتییەكان جگە لەوەی لە ژێر كاریگەریی دەرەوەی سنوورەكانە، بۆ تەسفییەی حیساباتی نێوان وڵاتانی بەرژەوەندیخوازیشە، كە عێراق وەك گۆڕەپانێك بەكاردەھێنن بۆ ئەم مەبەستە، بۆیە مەرجەعییەت نایەوێت عێراق ببێتە قوربانیی ململانێكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.