(( له حوجره‌ی مزگه‌وته‌كانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی به‌یعه‌ت))
رۆژنامه نوسێكی ئه‌ڵمانی به‌ناوی ئیگال ئامیندان له رۆژنامه‌ی دێر شپیگلی ووڵاته‌كه‌ی بڵاوی كردبۆوه و ده‌ڵێ: دامه‌زراندنی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق ناگه‌ڕێته‌وه بۆ فتوا و پاڵنه‌ره ئاینیه‌كانی زانا گه‌وره‌كانی موسڵمانان، به‌ڵكو تاكه پاڵنه‌رو هۆكاری دامه‌زراندنی ئه‌م رێكخراوه سه‌ركرده‌و ژه‌نه‌راڵ و ئه‌فسه‌رانی هه‌واڵگری حزبی به‌عسی پێشووی عێراق بوون، كه له بنچینه‌دا كه‌سانی بێ باوه‌ر یان علمانی بوون نه‌ك ئیسلامی و جیهادی، چونكه ئه‌و سه‌ركرده به‌عسیانه دركیان به‌وه كردبوو دوای روخانی رژێمی سه‌دام ئیتر بانگه‌واز كردن بۆ ئه‌م حزبه هیچ بایه‌خێكی بۆ راكێشانی جه‌ماوه‌ر نابێت، به‌ڵام كاتێك بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئاینی توندرهویان راگه‌یاند هه‌زاران موسڵمان له ده‌وریان كۆبویه‌وه كه‌تا مردن ئاماده‌ی خۆ به‌خشین بوون له پێناو دروشمه‌كانی ئه‌م رێكخراوه جیهادیه.
دوای كوژرانی هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی جیهادی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادی و ئه‌بو حه‌مزه‌ی موهاجیری) زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌م رێكخراوه په‌رته‌وازه بوون و رایان كرد بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بۆیه رێكخروی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ره‌و پوكانه‌وه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه هه‌نگاوی نا، هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی تری به‌رهه‌ڵستكار بوێری ئه‌وه‌ی نابێت خۆی بكات به خاوه‌نی رێكخراوه‌كه، تا ئه‌وكاته‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌م رێكخراوه كه له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی دا پله‌و پایه‌ی سه‌ربازی هه‌بوو به‌ناوی( سمیر عبد حه‌مه‌د دلێمی) ناسراو به عقید حاجی به‌كر، ده‌ستی كرد به كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی رێكخراوه‌كه و تاراده‌یه‌ك خاوه‌نداریه‌تی گرته ئه‌ستۆی خۆی، حاجی به‌كر له‌ساڵی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابوردوو له شاری ئه‌نبار له‌دایك ببوو، ده‌رچووی كۆلێژی سه‌ربازی بوو، له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی چه‌ند پۆستێكی سه‌ربازی و هه‌واڵگری هه‌بوو، دوای روخانی ئه‌م رژێمه، ناوبراو له‌ساڵی 2005 په‌یوه‌ندی كردبوو به سه‌ركرده‌ی جیهادی ئه‌بو مصعب زرقاوی، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌ش دا هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی كۆنه ئه‌فسه‌رانی رژێمی به‌عسی ده‌دا بۆ كۆبونه‌وه‌یان له‌ده‌وری رێكخراوه‌كه‌ی زه‌رقاوی، پێشتر له ساڵی 2006 تا 2008 له لایه‌ن هێزی ئه‌مریكی ده‌ستگیر كراوه له زیندانه‌كانی بوكا و ئه‌بو غرێب به‌ندكراوه، حاجی به‌كر كه‌سایه‌تیه‌كی به هێز و كاریگه‌ر بووه له دانانی پلان وكاركردنی رێكخراوه‌یی و رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له په‌یوه‌ندی كردنی و رێكخستنی كۆنه ئه‌فسه‌ره‌كانی رژێمی پێشووی به‌عس. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌نگاوێكی نا بۆ رێكخستنه‌وه‌ی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حاجی به‌كر كه‌سایه‌تیه‌كی كاریگه‌ر و به‌هێزی بوو به‌ڵام به‌هۆی بیروباوه‌ره كۆنه‌كه‌ی و به‌عسی بوونی هیچ رێگایه‌ك نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته رابه‌ری بزوتنه‌وه‌یه‌كی جیهادی ئیسلامی، هه‌رخۆشی له‌م راستیه گه‌یشتبوو، به‌تایبه‌تیش له‌م ساته‌وه‌خته دا كۆنه به‌عسیه‌كان كه‌سانی نه‌خوازراو بوون له كۆمه‌ڵگای عێراقی دا، له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و خۆشی ئه‌وه‌نده باوه‌ڕی به جیهاد و بنیادنانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نه‌بوو چونكه پێشتر له پارتێكی سوشیالیزمی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك حزبی به‌عس كاری كردبوو.
ئه‌م هۆكارانه وای كرد حاجی به‌كر به‌دوای كه‌سێك دا بگه‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م رێكخراوه بكات كه ئاكارو ره‌وشتی ئاینی به هێزی تێدا بێت وله به‌ر چاوی خه‌ڵكی دا به كه‌سایه‌تی خواناس ناسرابێت.
به‌ڵام میكانیزمی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تیه بۆ حاجی به‌كر كارێكی ئاسان نه‌بوو ، بۆهۆی راوه‌دونان و چاودێریه‌كانی سه‌ریان له لایه‌ن هه‌واڵگری ئه‌مریكیه‌كانه‌وه، كه‌چی ئه‌و له‌گه‌ڵ دوو سه‌ركرده‌ی تری رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كه پێشتر ئه‌فسه‌ری رژێمی به‌عسی بوون به‌ناوه‌كانی ئه‌بو عه‌لی ئه‌نباری ومازن نه‌یری كۆڵیان نه‌دا له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیه كاریزمایه بۆ رابهرابهرایهتی كردنیان، دوای هه‌وڵێكی زۆریان بریاریان دا داوا له ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بكه‌ن رابه‌رایه‌تی ئه‌م رێكخراوه وه‌رگرێت، چونكه ئه‌و تاكه كه‌سایه‌تی موسڵمان و ووتار خوێنی گونجاو بوو كه له رێكخراوه‌كه‌وه نزیك بێت و كاری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كردبێ.
ئه‌بو به‌كر به‌غدادی كهناوه راسته‌قینه‌كه‌ی ( ئیبراهیم عواد سامرائی بدری) بوو، ساڵی 1971 له سامرا له هۆزی به‌دری، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاینی له دایك بووه له ته‌مه‌نی (18) ساڵیه‌وه شاری سامرای جێ هێشتوه و هاتۆته به‌غدا بۆ خوێندنی زانكۆ كه توانی بروانامه‌ی به‌كالۆریوس و، ماسته‌ر و پاشانیش له ساڵی 2000 دكتۆرای ته‌واو كردوه له بواری زانستی ئیسلام، له‌گه‌ره‌كی (تۆبچی) شاری به‌غدا بۆماوه‌ی چوارده ساڵ ووتارخوێنی مزگه‌وتێك بووه.
له‌دوای هاتنی هێزی ئه‌مریكا بۆ عێراق له 2003 بوو به ئه‌ندامی رێكخراوێكی جیهادی به‌ناوی (جماعه اهل السنه والجماعه) كه شێخ عبدالله العانی سه‌ركرده‌یان بوو.
پاشان بۆ ماوه‌ی ساڵێك له زیندانی بوكا به‌ند كرابوو، له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌بو عومه‌ریش كاری نهێنی بۆ رێكخراوه كه ده‌كرد، له مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانیش ووتاری توندی هه‌بوو دژ به ئه‌مریكیه‌كان.
بۆیه هه‌رسێ كۆنه ئه‌فسه‌ری سه‌رده‌می به‌عس ( عقید حاجی به‌كر و مازن نه‌یری و ئه‌بو محمه‌د عدنان) دوای چاوپێكه‌وتنیان به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی داوایان لێ كرد سه‌ركردایه‌تی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌م ته‌نگژه‌یه ده‌رباز بكات، سه‌ره‌تا ئه‌و به داوایه‌كه‌یان رازی نابێت و خۆی له ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ته نا بینێت، به‌ڵام حاجی به‌كر په‌یمانی پێده‌دات كه ئه‌میرایه‌تی ئه‌و ته‌نها بۆ رازی كردنی خه‌ڵكه و كاره‌كانی رێكخراو له ئه‌ستۆی خۆیان ده‌بێت، بۆیه ئه‌ویش به داواكه‌یان رازی ده‌بێت و ده‌بێته ئه‌میری ده‌وڵه‌تی عێراقی ئیسلامی، دوای ده‌ست به‌كار بوونی ئه‌م ستافه تازه‌یه بۆ رێكخراوه‌كه بریار ده‌ده‌ن هه‌یكه‌لی كاره‌كانیان به‌م شێوه‌یه دابرێژن:
(په‌یكه‌ری رێكخراوی داعش به‌ده‌ستنوسی عقید حاجی به‌كر)
1- ئه‌بو به‌كر به‌غدادی كه رابه‌رو ئه‌میری ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه ده‌ست ده‌كات به په‌یوه‌ندی و په‌یام ناردن بۆ سه‌ركرده‌و پیاوانی جیهادی له ووڵاتان بۆ پاڵپشتی له‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه.
2- حاجی به‌كر رۆڵی ده‌بێ له یاریده‌ده‌ری ئه‌میر وپه‌یوه‌ندی كردن به كۆنه ئه‌فسه‌ره‌كانی رژێمی پێشوو بۆ ناو رێكخراوه‌كه‌یان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی رایان كردبوو بۆ سوریا و ئوردون.
3- مازن نه‌یری به‌رپرسیاریه‌تی دامه‌زراندنی شانه‌ی چه‌كداری و نهێنی و دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری بۆ پاراستنی ئاسایشی سه‌ركرده‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی وه‌رگرت، چونكه به هۆی ئاشكرابوون و كوژرانی سه‌ركرده‌كانی ئه‌م رێكخراوه له رابوردوو بیریان له‌وه كرده‌وه به‌ر له هه‌ر كارێك ده‌بێ نهێنی و زانیاریه‌كانیان پارێز راو بێت ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی شانه‌یه‌كی هه‌واڵگری به هێز به‌هێزه‌وه فه‌راهم دێت.
4- ئه‌بو محه‌مه‌د عدنانی، ناوه راسته‌قینه‌كه‌ی ( ته‌ها صبحی فه‌لاح)به‌هۆی ئاشكرابوونیهوه پێشتر رای كردبوو بۆ سوریا به‌ڵام له‌سه‌ر داوای حاجی به‌كر گه‌رایه‌وه عێراق و كۆمه‌ڵێك چه‌كداریشی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا بوو، ئه‌و له رابوردو كه‌سایه‌تیه‌كی به هێزی رێكخراوی ئه‌لقاعیده بوو، چه‌ندین به‌رپرسیاریه‌تی پێ سپێردرا.به‌ڵام له 30/8/2016 كوژرا، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ی سه‌ركرده‌كانی تر له 31/3/2005 له‌لایه‌ن هێزه ئه‌مریكیه‌كان خرابووه زیندان و تا ساڵ 2010 به‌ند كراوه.
دوای دابه‌شكردنی كاره‌كان په‌یتا په‌یتا خه‌ڵكی جیهادی وكۆنه به‌عسیه‌كان هاتنه ریزی رێكخراوه‌كه كه زۆربه‌یان پله‌داری سوپای پێشووی عێراق بوون، له‌وانه‌ش ئیبراهیم جه‌نابی پێشتر پله‌ی عمید بوو، وئه‌بو موسلیم توركمانی پله‌ی عقید، و فازیل عیساوی ئه‌فسه‌ر بوو له سوپای عێراق و وه‌زیر بوو له سه‌رده‌می ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادی له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، وه عاصی محمود عبید پله‌ی عقیدی سه‌ربازی هه‌بوو، نبیل معینی و محمود جه‌نابی و عبدالله جبوری كۆنه ئه‌فسه‌ر بوون له سوپای پێشووی عێراق.