جیهادیه موهاجیره‌كان یاخود "چه‌كداره بیانیه‌كان " شتێكی تازه و نوێ نیه له ئه‌ده‌بیات و رووداوه‌كانی رابووردوی تایبه‌ت به شه‌ڕ و ململانێكانی ناوچه پڕ له كێشه‌كانی وه‌ك ئه‌فغانستان و سوریا و عێراق و ده‌ورووبه‌ری، زۆرجار و له پێشتریش ئه‌م جه‌نگاوه‌رانه هۆكاری سه‌ره‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی شه‌ره‌كان بوونه، به قازانجی گروپه جیهادیه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له وولاتاندا.
ئه‌وه‌ی له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و گروپه جیهادیه‌كانی تر بینیمان هه‌مان ئه‌و رێچكه كۆنه بوو كه له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی رابووردوو له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ی ئه‌لقاعیده ( ئوسامه‌بن لادن) به‌رهه‌م هێنرابوون له زۆرێك له‌و ووڵاتانه‌ی كه موسڵمانان لێی دووچاری شه‌ركردن ببوونه‌وه. ئیمرۆش دوای نزیكه‌ی سی ساڵ له‌م دیاریده‌یه، نه‌وه‌ی نوێی هه‌مان ئه‌و رێبازه رێچكه كۆنه‌كه‌ی خۆی گرته‌وه و سه‌ر له نوێ له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ركرده جیهادیه‌كان بانگه‌وازی جیهاد كردنی بۆ كرا، له سوریا‌و عێراق و هه‌زاران كه‌سی تێنووی ئه‌م رێبازه جیهادیه له ووڵاتانی جیهان خۆیان گه‌یانده سه‌ر ده‌ریای جه‌نگ و تێنوه‌تیان تێدا شكاند.
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیاریده‌یه بۆ جاری یه‌كه‌م له شه‌ڕی ئه‌فغانستان و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به‌یه‌كه‌مین و به‌رچاوترین جه‌نگی مێژویی داده‌نرێت بۆ جیهادیه‌كان كه زۆرترین جه‌نگاوه‌ری بیانی له ده‌وری ئاڵای جیهاده‌وه شه‌ری روسه‌كانیان ده‌كرد. له‌ساڵی 1979 كاتێك سوپای روسه‌كان هاتنه ناو خاكی ئه‌فغانستان هه‌رچی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانی پاكستان و به‌شێك له ووڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌بوو بانگه‌وازی جیهادیان راگه‌یاند بۆ هاندانی گه‌نجان تا بچنه ئه‌و ووڵاته و جیهاد بكه‌ن دژی روسه‌كان، هه‌ر به هه‌وڵی ئه‌و بانگه‌وازانه نزیكه‌ی (20،000) جه‌نگاوه‌ری جیهادی له زۆربه‌ی وولاتانی جیهانی روویان كرده ئه‌فغانستان. كاتێكیش شه‌ر كۆتایی هات زۆربه‌ی موجاهیده‌كان په‌رته‌وازه بوون یانیش گروپ و كۆمه‌ڵه‌ی جیهادیان له ووڵاته‌كانیان دامه‌زراند.
دوای ئه‌وه‌ش له ساڵی 1992 كاتێك سڕبه‌كانی بۆسنیا ره‌تیان كرده‌وه بچنه ژێر ئه‌و بریاره‌ی بۆسنیه‌كان دابوویان تا له سڕبیا جیا ببنه‌وه، شه‌رو ناكۆكی كه‌وته نێوان موسڵمانه بۆسنیه‌كان و سربه‌كان، له ئاكامدا سربه‌كان چه‌ندین تاوانی نامرۆڤانه‌یان دژی موسڵمانه‌كان ئه‌نجام دا. بۆیه ئه‌م رووداوانه هه‌لێكی زێرین بوو بۆ ئه‌و موجاهیدانه‌ی به شوێن گۆره‌پانێك دا ده‌گه‌ران تا هێزوو توانا كانیان لێ تاقی بكه‌نه‌وه به ناوی جیهاد كردن له‌پێناو خودا‌و ئاینی ئیسلام. هه‌ر دوای مانگێك له رووداوه‌كان ئوسامه بن لادن كه‌سێكی نارده ئه‌وێ به‌ناوی شێخ ئه‌بوعبدالعزیز(بارباروس) تا له رێگه‌ی رێكخراوێكی مرۆییه‌وه هاوكاری موسڵمانه‌كان بكات و ببێته پردێكی گواستنه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌ره موجاهیده‌كان بۆ ئه‌و ووڵاته تا شه‌ری سربه‌كان بكه‌ن، ساڵی 1993 له بیشاوه‌ری پاكستانه‌وه نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌سی گه‌یانده ئه‌وێ، كه زۆربه‌یان ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه بوون پێشتر شه‌ری رووسه‌كانیان كردبوو له ئه‌فغانستان.
ساڵی 1995 كاتێك رێكه‌وتنی ئاشتی مۆركرا له‌م ووڵاته بریار درا له ماوه‌ی سی رۆژ هه‌رچی موجاهیدی بیانیه ووڵاته‌كه به‌جێ بهێلێت، بۆیه به‌ناچاری له‌سه‌ر داوای بۆسنیه‌كان، موجاهیده شه‌ركه‌ره‌كان به‌ره‌و قه‌وقاز رۆیشتن.
دوای ئه‌م رووداوانه شه‌رو ململانێكانی شیشان وێستگه‌یه‌كی تری كۆبونه‌وه‌ی موجاهیده‌كان ده‌بێت، كه له نێوان ساڵانی 1994 تا 1996 سوپای روسیا سنوره‌كانی ئه‌م وولاته‌ی به‌زاندبوو، نزیكه‌ی (700) جه‌نگاوه‌ری بیانی روویان له‌م ووڵاته كرد بۆ شه‌ركردن دژی سوپای داگیر كه‌ری روسی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی موفتی شیشانی ( ئه‌حمه‌د قه‌دیرۆف) بانگه‌وازی موسڵمانانی جیهانی كرد بۆ جیهاد كردن دژی به سوپای روسیا.
ئه‌م جه‌نگه سه‌ره‌تایه‌كی كاریگه‌ر بوو بۆ موجاهیده بیانیه‌كان كه لێره‌وه له‌شكرێكی جیهادی خاوه‌ن ئه‌زموونی شه‌ركه‌ر كه ماوه‌ی نۆ ساڵ له ژێر كاریگه‌رترین زه‌برو زه‌نگی ووڵاتێكی وه‌ك یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به‌رگه‌ی گرت، هه‌ر له‌م جه‌نگه‌دا كه‌رسته‌یه‌كی به‌هێز بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌گه‌ڵ موسڵمانان له ووڵاتان هاته به‌رهه‌م، كه كۆمه‌ڵێك جه‌نگاوه‌ری به‌ئه‌زموون بوون شان به‌شانی چه‌كدارانی ئه‌لقاعیده‌و ئه‌فغانیه‌كان شه‌ریان كرد له‌گه‌وڵ به‌هێز ترین سوپای جیهانه‌وه.
جه‌نگاوه‌رانی بیانی یان ( المقاتلین الاجانب) به تێگه‌یشتنێكی تازه ونوێ ده‌ژمێردێت له ئه‌ده‌بیاتی نێوده‌وڵه‌تی، به‌رله‌مه ووڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مریكا و به‌ریتانیاش به‌م چه‌كدارانه‌یان ده‌گوت ( المجاهدین الاسلامیین) به‌تایبه‌تی له‌شه‌ری دژ به سوپای سوڤیه‌ت له ساڵ 1979تا1989به‌كاریان ده‌هێنان له ئه‌فغانستان.
له جه‌نگه خوێناویه‌كانی داعش له سوریا‌و عێراق به‌هه‌زاران جه‌نگاوه‌ری بیانی بۆ جیهادكردن بوونه سه‌ربازی ئه‌م رێكخراوه، به‌ڵام یه‌ك شت له ئه‌وانه‌ی پێش خۆی جیای ده‌كردنه‌وه ئه‌ویش شوناسی هه‌مه‌جۆری ئه‌م جه‌نگاوه‌رانه بوو، كه هه‌ر موسڵمان نه‌بوون له ریزی موجاهیده‌كان به‌ڵكو خه‌ڵكی ووڵاتان و نا موسڵمانیش باوه‌ریان به جیهادی داعش هێنا. دوای روخانی ئه‌م خه‌لافه‌ته‌ش له سوریا و عێراق هه‌زاره‌ها چه‌كداری بیانی كه له ریزه‌كانی داعش دابوون به‌شی زۆریان چاره‌نوسیان به‌ره‌و رێچكه‌یه‌كی تاریكی نادیار به ووڵاتانی پڕ له كێشه‌و ماملانێ رۆیشت، ئه‌مه ئه‌و چاره‌نوسه نادیاره‌بوو كه هه‌رله‌سه‌ره‌تای هاتنیان رووبه‌رووی ئه‌و بیانیانه ده‌بۆوه كه به ووته‌ی خۆیان به‌مه‌به‌ستی (جیهاد له پێناوی خودا )ده‌هاتنه ریزی داعش و به‌ره‌ی نوسره. كاتێكیش كۆتایی به خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش هات، ئه‌وه‌ی ده‌ربازی بوو ته‌نها چه‌كداره ناوه‌خۆییه‌كان و عه‌ره‌به‌كان بوون نه‌ك ئه‌و بیانیانه‌ی كه هه‌زاران كیلۆمه‌تریان بڕی بوو له پێناوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، بۆیه زۆربه‌یان له چاوه‌روانی مردنێكی به‌ئازار و چاره‌نوسێكی پڕ له مه‌ینه‌تی نادیار له دوای په‌نجه‌ره‌كانی زیندانی هه‌سه‌ده و عێراق مانه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و پرسیاری چاودێران بوو ئه‌وه بوو چه‌كداره بیانیه‌كان ئه‌و رێژه زۆره‌یان له شه‌ره‌كاندا نه‌كوژرابوون، كه پێشتر هه‌بوون له گۆره‌پانی شه‌ره‌كاندا ، ئه‌م پرسیاره زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكرد، كه‌له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو له خه‌می چاره‌نوسی هاووڵاتیانی خۆیان ئاگاداربن، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسیانه‌وه بوو له كاتی گه‌رانه‌وه‌یان بۆ نێو كۆمه‌ڵگای ووڵاته‌كانیان.