به‌شي يه‌كه‌م
بۆ میله‌تی مه‌زن ئه‌فسانه‌ی مه‌زن گوترا، هیچ شارستانیه‌تێك بێ ئه‌فسانه نه‌بووه و هیچ ئهفسانهیهكیش بێ شارستانیه‌ت نیه ،نازانین ئایا ئه‌فسانه داهێنه‌ری شارستانیه مه‌زنه‌كانه یا شارستانیه‌ته مه‌زنه‌كان ئه‌فسانه‌یان داهێناوه .
یه‌كه‌م ئه‌فسانه‌ی ئاڵا له مێژووی مرۆڤایه‌تی
ئهتنیكێكی قه‌وقاسی به ناوی گه‌لی راسنا پالهوانێكی میلیان هه‌بوو ناوی(مارج ) بوو پیاوێكی ئازا و بێڕكابه‌ر، خۆشه‌ویستی هه‌مووان بوو ، له شه‌رێكدا به ته‌نیا روبه‌ڕوی دوژمنه‌كانی ده‌بێته‌وه شه‌رێكی مهردانهدهكات ، كه هه‌والی ئه‌و شه‌ڕه ده‌گاته قه‌ومه‌كه‌ی به هاواریه‌وه دێن ، به‌ڵام كه ئه‌وان گه‌یشتن شهرتهواو بووه پالهوانهكه كوژرابوو! لاشه‌یان پارچه پارچه كرد بوو چه‌ندین لاشه‌ی دوژمنانیش له‌و مه‌یدانه كه‌وتبوون، ئه‌وانیش كراسه خوێناویه‌كه‌ی مارجی شه‌هید و پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان به سه‌ری رمێكهوه به‌ست و رۆیشتن بۆ شه‌ری بكوژانی (مارج) و تۆله‌ی پالهوانهكهیان بكه‌نه‌وه .
كراسه‌كه به نێو قه‌ومه‌كه داده‌گێڕن، ده‌بێته رهمزو تهوتهمهی گه‌لی (راسنا) ئه‌و كراسه خوێناویه‌ى (مارجی) شه‌هید ته‌وحیدی گه‌لی (راسنا) ی كرد ، له قهوقاسه كوچهكهیان ده‌ست پێده‌كا تا ده‌گه‌نه خاكی رۆما له هه‌رێمی (ئیترۆری)لیترۆسكی ئیتالیا ئیتر، ئه‌و كات بۆیه‌ی سۆر نه‌دۆزرابوه‌وه هه‌ر زۆمه و كۆمه‌لیكی له‌و گه‌له خامێكی سپی له ره‌نگی به‌فر و سور له‌ره‌نگی خوێنی (مارج) به خوێنی خۆیان سوریان ده‌كرد و له پێشی سوپا و كۆچه‌كه‌یان ده‌رۆیشت بوو به ئالا و ره‌مز و هیمای سه‌روه‌ری هه‌موو پیرۆزیه‌كانی گه‌لی لیترۆسكی به سیغه‌ی ئهگریكی له سه‌رووی قه‌وقاسیا كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌ناتۆلیا ئاسیای بچوك -اناچول - له وێوه بۆ دورگه‌كانی ئیتالیا له هه‌رێمی ئیترۆری ئیتالیا نیشته جێ بوون .
ئهگریكهكان پیان ده‌گۆتن (تۆرنیهكان) دوای شارستانیتهكهیان به‌ناوی ئهترۆسكی ناو بانگی ده‌ركرد ئه‌وان زۆر كۆنترن له رۆمانیه‌كان كه رۆمانیه‌كان میراتگری شارستانیه‌تی ئهترۆسكیهكانن ، ئهترۆسكیهكان یه‌كه‌م شارستانیه‌ت و دهولهتداریان دامه‌زراند له رۆژئاوا ئه‌و به‌ری ده‌ریاكان شاری رۆمایان بونیاد نا، له ساڵی - 750 پ ز - رۆمانیه‌كان توانیان بیان شكێنن ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتیان هه‌رما تا سالی 396 پ ز ئیستاش ناوچه‌ی توسكانای له ئیتالیاى كۆن هه‌ر به و ناوه‌یه .
- ئه‌فسانه‌ی مه‌زن میله‌تی مه‌زنی ده‌وێ - بیابانه‌كانی اعرابی اشد الكفر پڕه له كراسی خوێناوی مارجهكانی ئیمه ئافره‌ته سبایا و انفالهكانی ئیمه ، مندال و پیر و كالی ئیمه ، ئه‌م هه‌موو كراسانه نه‌یان توانی هه‌ر سوزیشمان بجولینی تهوحیدمان بكات – هیشتا بۆ موچه و تهبعیهت هاور ده‌كه‌ن وه‌رنه‌وه موچه‌مان بده‌نێ ده‌وله‌تمان ناوێ – هێشتا ئه‌وانه‌ی به ناو كوردستانین ئالای ئینكشاری عوسمانیان كردووه به تاجی سه‌ریان – پێتان بلێم نیشانا گەوهەر کێیە ؟ ! انكشاریه ینیجری ( الجنود الجدد) لە دەورانی سولگان ئۆرغانی یەکەم ( ١٣٢٤ز ) بریاردرا مندالە دیلەکانی جەنگ لە خەلکی - اهلی زیمە مسیحیه دیله‌كان- پەوەردەی ئیسلامی بکرێن ، کە کاریان شەر بێ ، درانە دەست حاجی محمدی بەگتاش دامەزرێنەری گەریقەتی بەگتاشی شیعە مەزهەب لە نێو قەلەم رەوی دەولەتی سونە مەزهەبی عوسمانی ، ئەوانە دەناسران بە کورەکانی حاجی بەگتاش كوره‌كانی مامۆ حاجی ، بەگتاشی - وەلای یەکەم بۆ سولتان کە باوکی روحیان بوو دوای بۆ ئیسلام و دەولەتی عوسمانی،
.
تا سەردەمی سولتان سەلیم قەدەغەبوو زواج بکەن لە دوای ئەو رێگەدرا لە ٣٥ سالەگی زواج بکەن ،کەچی هێستا سولتانەکانی په‌که‌که رێگەیان نەداوە ، زواج بكه‌ن -قەدەغەبوو پەیوەندی بە خانەوادەکانیان بکەن ، ئالایان کەسک و سور و زەرد بوو دروشمیان هەرسێ رەنگ بوو لە کۆتای سەدەی پازدەمدا مێژوو نوسان دەلێن : انکشاریە ( من اقوا الوحدات العسكریه فی العالم و عمود الفقری لجیش العپمانی ) زیاتر لە سەد شەری گەورەی جیهانیان ئەنجامدا بە سەرکەوتوی تا بن فەرەنسا و نەمسا رۆیشتن قوستەنتەنیەیان گرت کردیان بە ئیسلام بۆل مدینە اسلام ، په‌كه‌كه‌ی ینیچهری گوندیكیش له توركیا له باكوری كوردستان پێنه‌گیراوه ، دوای بوونە بەلا بە سەر بۆ دەولەتی عوسمانی ، لە ١٥ حوزەیرانی ١٨٢٦ ز، له ( الواقعە الخیریە ) به بریاری سلگانی عوسمانی قه‌تلوعام كران به یه‌ك رۆژ ته‌نیا له ئه‌ستنبول شەش هەزارکەسیان لێ کوژران ، کۆتایان پێ هات ، سور ئالای پاسه‌وانانی سلطانهكان و زه‌رد ئالای سوپای پیاده‌ی ئینكشاری و كه‌سك ئالای كارمه‌ندانی یه‌كه كارگێریه‌كانی ده‌وله‌تی عپمانی - ده‌وله‌تی توركیا سوره‌كه‌ی كرد به ئالای خۆیان هیلالیكیان بۆ زیاد كرد په‌كه‌كه‌ش ئهستێرهیهكیان بۆ زیاد كرد .
ئێمه‌ش جوانترين ئالامان هه‌يه له رۆژههلاتي ناڤين به رێكتري شێوه گوزاريشي له كوردستان و رۆژههلاتي ناڤين كردووه كه شوێني ژياني كورده له كوردستاني كۆن سۆبارتۆ له ههزارهي پێنجي به‌ر له زاينهوه تا ئه‌مرۆ ته‌عبيره له رووي ئهتنيكي و تۆبۆگرافي تهسمياتي جوگرافي و ئهنترۆپۆلۆژي چاند و رۆشنبيري ئينسان شوناسي ئه‌وانه‌ي له ژێريشيهوه ن ئه‌وه‌نده‌ي بۆ خۆيان كارده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده بۆ ئالا ناكه‌ن - به دواي سهرهتايهكي تازه - - بعد الله بك نقسم يا راية الشمسي في الوطن الشمسي –
يوسف برادۆستي پيرمام 2019-08-05