پێم وایە، نەتیجە و ئەزموونیش دەرخست، ئەم جوگرافیا تەنگە بەرەی کە کوردستانی تێداهەڵکەوتووە، پەیوەندیی دیبڵۆماسی وەک ئۆکسجینە بۆ مانەوەمان بە شێوەیەکی شکۆمەندانە، وە ئەمە هەر بۆ کورد راست نیە، بەڵکوو زۆر وڵات هەن، لە ناوچەکە و دوور تریش بە پشتیوانی ئەمەریکە و فەرەنسا وەک وڵات و قەوارە ماونەتەوە، با رەخنەمانیش لە زۆر قۆناغ لە سیاسەتی بەرژەوەندی خوازی ئەو دەوڵەتانە هەبوو بێت و زۆر جاریش زاڵمانە پشتیان تێکردووین و بە شوویی داوین وەلێ پاراستنی قەوارە سیاسیەکەمان لە زۆر قۆناغ کە دەوڵەتانی دەوروبەر بۆ لە ناوبردنی کۆک بوون ئەمەریکە بە بەیاننامەیەک سنووریی بۆ تەماحی دەوڵەتانی دژ بە کوردستان داناوە، فەرەنساش بە پشتیوانی و پێشوازیکردن و ناوبژیوانی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەرێمی لە تەماحی ئەوانی تر پاراست.
خۆمان گرنگین، وەلێ بەریتانیا سەت ساڵە واقێکی خوڵقاندووە، گەورەترە لە توانا و وزەکانی خۆمان بۆیە دەبێ ئاماژەکان ورتر بخۆینیەوە و باشتر خۆ ساز دەین بۆ قۆناغەکانی داهاتووی نزیک، کە ئەمەریکە وەک میحوەرێکی گرنگ رۆڵ لە ناوچەکە دەگێرێ و بەرژەوەندییەکانی فراوانتر دەکات لە ناوچەیەک کە ئاڵۆزییەکانی بە سەریعی رووداوی نوێ دەخوڵقێنێ، بۆیە دەبێ وەک ئەوانی تر تێبگەین کاتێک کە کوردستان لە روویی ئابووریی و سیاسی گەمارۆ درا و سەرباز دژی دەسکەوتەکان و قەواری کوردستان بە کارهێنرا، بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکە لە پشتیوانی کردنی نێچیرڤان بارزانی و کابینەکەی بەس بوو بۆ ستۆپکردن بە هێرشکاران، کە کورد کەمتر خۆ لە قەرەی خوێندنەوەی ئەو کۆدانە ئەدات، بۆیە بۆ جارێکی تر وەزیری دەرەوەی ئەمەریکە هیوا بۆ سەرکەوتنی نێچیرڤان بارزانی لە پۆستی ئایندەی وەک سەرۆکی هەرێم دەخوازێ، و فەرەنسا و سەرۆکەکەی بە پێشوازیکردن هەمان پەیامیان گەیاند روونە فەرەنسا سەقامگیری و یەکگرتوویی هەرێمێکی بە هێزی دەوێ، کە رۆڵی هەبێ لە جێبەجێکردنی ئەو نەخشەیە کە دەوڵەتە گەورەکان ئامانجیانە، لەمەشدا دەیان بەرژەوەندی حیاتی کوردستان گرێ ئەدا بەو رایەڵەنەوە کە ئەنجام دەبنە بەرژەوەندی هاوبەشی دوولایەنە.
ئاوەکردنەوەی دامەزراوی سەرۆکایەتی بۆ کوردستان زۆر گرنگ بوو پێگەی دیبڵۆماسی کوردستان بەرز دەکاتەوە، بۆ ناوخۆی هەرێمیش روانگە زۆر و جیا جیاکان کۆدەکاتەوە وەلێ لەوەش گرنگ تر کارکتەری دیبڵۆماسی و بە ئەزموون ئەو پۆستە بەرێوە دەبات کە کە تێگەیشتنی بۆ ناوخۆ و دەرەوە تێگەیشتنێکی کراوە و پراکتیکیە و زادەی هەل و مەرجەکەیە، دەریشکەوت لەوەشدا بۆناوخۆ نێچیرڤان بارزانی مەقبولترین سیاسی کوردە، لە ئاستی دەرەوەش ئەندازیاری پەیوەندیی هەرێم و جیهانە، لە ناوەندە جیا جیاکانیش کەسایەتیەکی گوێ لێگراوە وەک حەسەن عەلەوی گەورە بیرمەندیی عەرەبی ئێژێ ئاگریی بێ ئامانی سووتێنەر دەکوژێنێتەوە، کە زۆر جار بە ئاستێک گەیشتووە هیوایەک بۆ لێک گەیشتن نەماوە، وەلێ سەردانێکی نێچیرڤان بارزانی رەوشەکەی بۆ ئاست و دۆخێک گۆریوە کە زۆر جار لە دەرەوەی پێشبینی کردن بووە، بۆ ئەوەش نموونە زۆرن وەک لە ئاستی دەرەوە تورکیایی باوە کوشتەی کوردستانی کرد بە شەریکی ستراتیژی، ئێراق بە دنە و پشتیوانی بەریتانیا و حەلیفەکانی لەو دۆخەی شانزەی ئۆکتۆبەری ناچار بە ملدان کرد، کە هەم بڕە بوودجەش بنێرێ هەمیش دەرگە بە روویی گفتۆگۆدا بکاتەوە، لە ناوخۆش پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان پارتی و ئەوانی تری لە گرژیەوە دەگۆریی بۆ تەبایی و هاوکاریی و پێکەوە کارکردن، هەر کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی پەرلەمان و متمانەدان بە کابینەی نۆ دەلیلە، کە خەڵکی وا هەبوو گرەوی لەسەر دوو ئیداری وئاڵۆزی زیاتری نێوانی ئەم دوو حزبە دەکرد، بەسن بۆ تێگەیشتن لە کارکتەری سیاسیی نێچیرڤان بارزانی کە نەک تەنیا کورد دۆستانیش هیوا بۆ سەرکەوتنی دەخوازن، کە سەردانی ئەمرۆش بۆ فەرەنسا و ئەو پێشوازە سەرۆکانە دەرخەری ئەو زنجیرە سەرکەوتنانەن کە سەرۆک و سەرکردەکان بۆ میللەتەکانیان بە دەستی دەهێنن.