ناكرێت وا به سووك و سانایى به سه‌ر ئه‌و رۆڵه‌دا تێپه‌ڕین كه ئه‌كته‌رێكى وه‌ك ( شه‌ماڵى عه‌به ره‌ش) له نمایشى ( باوك) له نووسینى ( سترانبیرگ ) و وه‌رگێڕانى ( دلاوه‌ر قه‌ره‌داغى) و ده‌رهێنانى ( سدیق عه‌زیز) بینى، ئه‌گه‌ر له سه‌رى نه‌وه‌ستین و به وردى و به دیدێكى ره‌خنه‌ییانه تێى نه‌ڕوانین، به‌و ناوه‌ى ئه‌و نواندنه له دوو جه‌مسه‌ره‌وه بایه‌خى تایبه‌تى خۆیان هه‌بوو، چ وه‌ك وه‌رچه‌رخانێكى نوێ له ره‌وتى هونه‌ریى شه‌ماڵى عه‌به ره‌ش له ماوه‌ى زێتر له چل ساڵى كارى هونه‌رى دا له بوارى دراما‌و شانۆدا، چ له ئاستى نواندن له سه‌رده‌مى نوێ ى شانۆى كوردى و ئاسته‌نگه‌كانى نواندن و داهێنانى ئه‌كته‌ر.
بینه‌ر دواى بینینى نمایشه‌كه،پێویستى به‌وه هه‌یه بزانێت ئاخۆ فاكته‌ره‌كانى ئه‌و گۆڕانكارییانه چین له تێپه‌ڕاندنى ئه‌كته‌رێك له قاوغێكى ته‌قلیدى گشتى، به‌ره‌و قۆناغێكى تر‌ى نا ته‌قلیدى، له نواندندا ؟
ئایا سه‌رچاوه‌ى ئه‌و تێپه‌ڕاندنه سینۆگرافیاى جه‌سته‌ى ئه‌كته‌رو ده‌نگ و ئیلقاو پێرفۆرمانسى ئه‌كته‌ره بۆ راگرتنى ریتمى نمایش و به هاوسه‌نگ راگرتنى ره‌گه‌زى وروژاندن لاى بینه‌ر، یاخود كاریگه‌رى ده‌رهێنه‌ره به‌سه‌ر ئه‌كته‌رو ستایل و فۆرمى ده‌رهێنانى؟
به‌ڵام ره‌هه‌ندێكى لۆژیكى و ره‌هایه كه چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ى ده‌رهێنه‌ر كاریگه‌ریى خۆى به‌سه‌ر ئاستى نواندنى ئه‌كته‌ردا به جێ بێڵێ، ناتوانێت ئه‌كته‌رێك دروست بكات له سنوورى ده‌سه‌ڵات و توانستى جه‌سته‌یى خۆى تێیپه‌ڕێنێ و بیكات به ئه‌كته‌رێكى داهێنه‌ر (ئه‌گه‌ر) ئه‌كته‌ره‌كه خۆى خاوه‌نى خه‌یاڵ و پێرفۆرمانسى تایبه‌تى خۆى نه‌بێت و ئازاد نه‌بێت له به‌رجه‌سته كردنى توانسته‌كانى خۆى له شانۆدا، هه‌ر ئه‌وه‌شه واى كردووه توانستى ئه‌كته‌ره‌كان له یه‌ك نمایش و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌ك ده‌رهێنه‌ردا، یه‌كێك جیاوازى هه‌بێت له گه‌ڵ ئه‌وى تردا ..
بۆیه ئه‌و نواندنه‌ى شه‌ماڵى عه‌به ره‌ش له( باوك) دا ئه‌نجامى دا، به پله‌ى یه‌كه‌م موڵكى ئه‌زموونیى تایبه‌تى خۆى بووه له گه‌ڵ نواندندا، به‌ڵام زۆر زه‌مینه‌ى تر هه‌بوون یاریده‌ده‌ر بوون بۆ شه‌ماڵ، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ئه‌و رۆڵه به‌شێوه‌یه‌ك به‌رجه‌سته بكات، ببێته خاڵێكى وه‌رچه‌رخان له ژیانى هونه‌ریى ئه‌ودا له‌وانه:
1.شه‌ماڵ عه‌به ره‌ش له‌و ته‌مه‌نه‌ى ئێستاى دا و به‌و روخساره سپی ره‌نگه، له رووى فۆرمه‌وه روخسارێكى درامایى هه‌یه بۆ رۆڵى كاراكته‌ره به‌ته‌مه‌نه‌كان، كه پێویستى به ئارایشت نه‌بێت، سیمایه‌ك له هێمنى و دنیا بینى پێوه دیار بێت، زۆر له ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانى جیهان چه‌شنى ( ئه‌نتۆنى كوین) سوودییان له‌و قۆناغه‌ى ته‌مه‌ن وه‌رگرتووه بۆ هه‌ندێ رۆڵى گرنگ له كه‌سایه‌تیه جیهانییه‌كانى وه‌ك (زۆربا) و (عومه‌ر موختار) كه ره‌نگه ئه‌كته‌رێكى تر چه‌ند لێوه‌شاوه بێت، نه‌توانێت ببێت به ئه‌لته‌رناتیفى (ئه‌نتۆنى كوین) به هۆى ته‌مه‌ن و سیماى درامییانه‌ى.
بێگومان ئه‌كته‌ر له‌و قۆناغه‌دا هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات سوود له ئه‌زموونى رابووردووى ئه‌و ته‌مه‌نه وه‌رگرێ و له رۆڵێكى لێوه‌شاوه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تى خۆى به‌رجه‌سته‌ى بكات، یان زۆرێك له همومى تایبه‌تى خۆى له ناو ئه‌و كاراكته‌ره‌دا بدۆزێته‌وه و بیه‌وێت ئه‌و همومه‌ى خۆى له‌و ده‌رفه‌ته‌دا له كار اكته‌ره‌دا به‌رجه‌سته بكات ..
شه‌ماڵ له‌و نمایشه‌دا به دوو فۆرم نواندنى ئه‌نجام دا، له یه‌كه‌مدا وه‌ك ئیمبراتۆرێكى به ده‌سه‌ڵات و به‌هێز و خاوه‌ن بڕیار له ناو كۆشكدا، كه ریتمى نواندنه‌كه‌ى فۆرمێكى ئاسایى هه‌بوو، له رووى جه‌سته‌ییه‌وه هاوسه‌نگ بوو، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌واوى نواندنه‌كه له سه‌ره‌تاى نمایش تا كۆتایى به‌و فۆرمه بڕۆیشتایه، ئه‌وه شه‌ماڵ وه‌ك هه‌ر ئه‌كته‌رێكى دیكه‌ى ئاسایى نمایشه‌كه ده‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام له‌قۆناغى دواى شكست هێنانه ده‌روونییه‌كه‌ى، فۆرم و ریتمى نمایش كردنى، شێوازێكى دیكه‌ى وه‌رگرت، كه له‌رووى جه‌سته‌ییه‌وه هاوكوف بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته ده‌روونییه ئاڵۆزییه‌ى به هۆى ته‌وژمه‌كانى گومان و كاریگه‌رییه‌كانى له سه‌ر ته‌ندروستى دروست بوون، ئه‌و حاڵه‌ته جوانییه‌كى به فۆرمى نواندنه‌كه به‌خشى و ریتمى نواندنى لاى ئه‌كته‌ر به‌رز كرده‌وه و ئاستى وروژاندنى بینه‌ریشى له‌گه‌ڵ خۆیدا بڵند كرد.
بۆیه بینه‌ر به ئاسانى د‌رك به‌وه ده‌كات كه ستاتیكاى نواندن له قۆناغى دووه‌مدا زۆر كاریگه‌رترو سه‌رنج راكێشتر بوو له وه‌ى یه‌كه‌م .
2. كاراكته‌ر له هه‌ندێ نمایشدا ده‌بێته فاكته‌رى سه‌ره‌كى بۆ ده‌ركه‌وتنى ئه‌كته‌رو سروش به‌خشین به ئه‌كته‌ر، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت وه‌ك پێویست ئه‌و كاراكته‌ره سه‌ره‌كییه به‌رجه‌سته بكات، كه پاڵه‌وانى نمایش و داینه‌مۆى هاوسه‌نگ راگرتنیه‌تى.
بۆ نموونه زۆرینه‌ى كاراكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى شكسپیر چه‌شنى هاملێت و ئۆتیللۆو لیر پاشا‌و رۆمیۆ جولێت و ماكبێس، كاراكته‌ر فاكته‌رى سه‌ركه‌وتنیانه، ئه‌و كاراكته‌رانه بوونه‌ته سروش و ئیلهام بۆ ئه‌كته‌رێكى وه‌ك (لۆرانس ئۆلیڤیه) تا ببێت به‌و ئه‌كته‌ره جیهانییه، شه‌ماڵ له‌گه‌ڵ كاراكته‌رى ( ئه‌دۆلیف) ى كابتن هاوسۆزییه‌كى زۆرى پێوه دیار بوو، تێگه‌یشتنێكى ته‌واوى هه‌بوو له كه‌سایه‌تى و له رووى ده‌روونى و هزرى و رۆشنبیریى و سایكۆلۆژییه‌تى ئه‌و كاراكته‌ره، ئه‌و تێگه‌یشتنه شه‌ماڵى كردبوو، به وێنه‌یه‌كى كۆپى كراوى كه‌سایه‌تى ئه‌و .
3. تێكسته‌كه‌ى سترانبیرگ ـ به تایبه‌تى كاراكته‌رى ئه‌دۆلیف ـ ى كابتن و زانا‌و نووسه‌رو توێژه‌ر و رووداوه نیمچه تراژیدییه‌كانى ناو تێكسته‌كه، زه‌مینه‌یه‌كى له بار بوو بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌كته‌ر سۆزێك له گه‌ڵ كه‌سایه‌تى و رووداوه واقعیه‌كانى په‌یدا بكا، ئه‌و سۆزه وزه‌و ده‌سه‌ڵاتێكى زێترى پێ ببه‌خشێت، به تایبه‌ت له دوایین دیمه‌نه‌كانى كۆتایى دا، كه قۆناغى راده‌ست بوون بوو، به چاره‌نووسێكى تاڵى چاوه‌ڕوان نه‌كراوو به سه‌ردا سه‌پێتدراو، له ده‌ره‌وه‌ى ویست و ده‌سه‌ڵاتى خۆى، كه له‌لاى ئه‌و له خه‌ون ده‌چوو..
له هه‌مان كاتیش‌دا چۆن كاراكته‌ر كاریگه‌رى ده‌روونى به سه‌ر ئه‌كته‌ره‌وه هه‌بوو بۆ په‌لكێش كردنى به‌ره‌و داهێنان، به هه‌مان شێًوه كاراكته‌ر هه‌مان ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بوو به سه‌ر حاڵه‌تى سایكۆلۆژى بینه‌ریش، بۆ ئه‌وه‌ى كارلێك كردنى له گه‌ڵ كاراكته‌ره‌كه ببێته كارلێك كردنێكى فیزیكى و ده‌روونى بۆ ئاوێته بوون له گه‌ڵ نمایش، كه‌واته سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى و بنه‌ڕه‌تى بۆ په‌یوه‌ندى نێوان نمایش و بینه‌ر ئه‌كته‌ر بوو، بۆ وێنا كردنى كاراكته‌رێكى به‌هێز.
4.ئه‌م ئه‌زموونه نوێیه‌ى شه‌ماڵ عه‌به ره‌ش ـ ده‌رفه‌تێك بوو بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ساڵانێكى زۆرى بێ ده‌نگى له‌گه‌ڵ شانۆدا له كوردستان، ئه‌و خه‌ونه‌ى گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆ‌و پڕ كردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه و ئاوێزان بوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نواندندا، شه‌ماڵى خسته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى قورس، كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا به‌رجه‌سته بكات و ده‌رفه‌ته‌كه وه‌ك پێویست بقۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مه ببێته شوناسێك بۆ ئه‌و ..
كه‌واته شه‌ماڵى عه‌به ره‌ش وه‌ك ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى نمایش ـ له چه‌ند گۆشه‌یه‌كه‌وه بوونى خۆى له نمایشه‌كه‌دا به‌رز راگرت:
1.فاكته‌رى سه‌ره‌كى راگرتنى ریتمى نمایش بوو به هۆى به‌هاوسه‌نگ راگرتنى نواندن، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتى ئه‌كته‌ر نیشان ده‌دا بۆ به ئه‌لته‌رناتیف بوونى فه‌راغى سینۆگرافیاو هه‌ندێ لایه‌نى تر‌ى ستاتیكاى شانۆیى، یاخود بۆ پڕ كردنه‌وه‌ى گرفته‌كانى ده‌رهێنان.
2. سه‌رچاوه‌ى وروژاندنى بینه‌ر بوو، بۆ چێژ وه‌رگرتن له‌نواندن و فۆرمى نمایش، له پاڵ كۆمه‌ڵه ئه‌كته‌رێكى دیكه‌ى به توانا، كه زۆرێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆیان له یه‌كتر وه‌رده‌گرت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌كته‌ر له نمایشه‌كه‌دا ببێته سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى راگرتنى ریتم و چێژى شانۆیى.
3.ئه‌و نواندنه‌ى شه‌ماڵى عه‌به ره‌ش له باوك دا به‌رجه‌سته‌ى كرد، كاریگه‌رى ئه‌رێنیانه‌ى به سه‌ر به‌رز كرنه‌وه‌ى ئاستى نواندنى ئه‌كته‌رى كورد به جێ هێشت و ئاستى نواندنى له شانۆى كوردى به‌ره‌و قۆناغێكى تر ته‌كان پێدا.