ئەگەر پەڕلەمانی عێڕاق دەنگ لە سەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ بدا لە ژێر هەر ناونیشان و بەهەر بیانویێک بێت،ئەوە وەچەرخانێکی ترسناک دەبێت بۆ ئایبدەی عێڕاق بە گشتی و ناوچە جێ ناکۆکەکان بە تایبەتی چونکە دەرگا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی هەموو ئەو پارێزگایانە دەکرێتەوە کە بە دڵی زۆرینەی بڕیار بە دەستی شیعە نین.
مەترسی گەورە لە سەر کەرکوکە و مەبەستەکەش لە موسڵ زیاتر شاری کەرکوک و شارۆچکە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم،کە ئەگەر ئەوڕۆ ئەوەیان کرد ئیدی رۆژبەڕۆژ ئەنجوومەنی پارێزگا و قەزایەک هەڵدەوەشێنەوە و بڕیاری دانانی پارێزگار و قایمقام دەدەنە وەزیری ناوخۆ کە هەموو لایەک دەزانێ ئەو پۆستە کەسێکی پڕۆ ئێران نەبێ وەری ناگرێ.
کورد لە رێگای دەنگدان و لە ناوهۆڵی پەڕلەمان ناتوانن رێگربن چونکە کەمینەن،سوننەش کە بە سەر دوو ئاراستەی سەرەکی و هەر ئاراستەش بە سەر چەند ئاراستۆکەیەک دابەش بووینە ئەوانیش لەوە دەچێ نەک رێگر نەبن بەڵکو زۆرینەیان ڕەگەڵ شیعە بکەون و ئەنجوومەنی پارێزگای موسل هەڵوەشێنەوە. بەبۆچوونی من کورد بە زووی خۆ رێکخستنەوە و دۆزینەوەی چجارەسەریێک بۆ ناکۆکیەکانیان لەسەر کەرکوک دەتوانن رێگر بن و نەهێڵن ئامانجی نەیاران بێتە دی بە تەواو دەرهێنانی کەرکوک لە دەستی کورد و گەڕاندنەوەی بۆ سەردەمی تەعریب و تەرحیل کردن.