Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:54

ئایندەیەکی گەش

چەند مانگ پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەمرۆش وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانیان بۆ هەولێر بە روونی گاریگەری هەولێر لە سیاسەت و بریاردان لە ناوچەکە وەک یەکە
100%

  کاتێک باشووری کوردستان گەمارۆ درا و کەوتە ژێر فشار و هەرەشەی دەوڵه‌تانی ناوچەیی، کەم هەبوون هیوایان بە ئایندەیان بێت، لەو سەردەمە تاریکدا نێچیرڤان بارزانی پەیامی ئایندەیەکی گەشی بۆ کوردستان بە روویی هەموواندا، وەک ئەرک و پەرۆشی و دڵسۆزی بۆ کوردستانیان کۆششی زۆری کرد، کە فشارەکان و ئاراستەی رووداوەکان بەو جۆرە بگۆرێ، کە ئێستا کوردستانیان هەم لە روویی ئابووریی، هەم لە روویی دیبلۆماسی دەیبینن و درکی پێ دەکەن.

ئێران، ئێراق، تورکیا، وەک سێ دەوڵەت بوونە کۆڵەکەی ئەو فشارەی کە تینیان بۆ سەر کوردستان هێنا و ئامانجیان لەڕ و لاوازکردنی پێگەی هەرێم بوو وەک یەکەیەکی سیاسی، هەموو هەوڵەکانیان لە ناو بۆتەی وزەی دەوڵەتی خستە کار، وەلێ کوردستان لەوەدا سەرکەوت و پشتیوانی جیهانی بە دەست هێنایەوە و لە بەغدا پێگەی گەورەی خۆی بە دەست هێنا و بوو بە رەکیزەیەکی سەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵی و لە رەسمکردنی سیاسەت لە بەغدا رۆڵی شیاوی خۆی چەسپاند، هەرێم بە سەرکردایەتی نێچیرڤان بارزانی بە ئاراستەی ئێران و تورکیاش پەیوەندییەکانی کردە وەسیلە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان و لە گرژی و بایکۆتی ئاسمان و بەستنی سنوور گەیشت بەوەی وەزیری دەرەوەی هەردوو دەوڵەت بێنە هەولێر و باس لە پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوانیان بکەن.

چەند مانگ پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەمرۆش وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانیان بۆ هەولێر بە روونی گاریگەری هەولێر لە سیاسەت و بریاردان لە ناوچەکە وەک یەکەیەکی سیاسی کاریگەر لەو تابڵۆیە دەرکەوت، کە کورد کارکتەری ناوچەیی گرنگن و بە حیکمەتی سەرکردەکانی دەتوانێ دەسکەوتی زۆر بۆ ئایندەی کوردستان بچنێتەوە، ئەم جولە دیبڵۆماسیانە کاریگەری سەرکردایەتی نێچیرڤان بارزانی دەخاتە روو لەوەی کەسایەتێکی موعتەبەری سیاسی ناوچەکەیە هەر وەک بیرمەندی عەرەبی حەسەن عەلەوی لە ستایشیدا دەبێژێ ئاگڕی بێ ئامان دەکوژێنێتەوە کە زۆرجار بە ئەنقەست بۆ زیانگەیاندن بە هەمووان دەوڵەتان ودەزگە هەواڵگرییەکانیان دەیدەگێرسێنن.

بۆیە لەو سەردەمەی کە تینی فشاری ئەوان بۆ سەر نەتەوەیەکی بێ کەس لە تروپدا بوو، دەنگێک بە گەروویی سیاسیەکی سەرکەوتووی وەک نێچیرڤان بارزانی بە نۆتەیەکی سیاسیانەی کورانە ئێژێ ئایندە گەشە، هەر ئەوەش بەسە کە خەڵک لە کوردستان هەست بە ئارامی زیاتری سیاسی بکەن.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.