مرۆڤ روو له‌هه‌ر پایته‌ختێكی وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بی بكات یاخود گوێ له‌ده‌نگ و سه‌لیقه‌كانی بگرێت نیشانمان ده‌دات شه‌پۆلی گۆڕانێکی بێ وێنه‌ی گۆڕانی ڕامیاری وئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی له نێوههزارهها خه‌لک پێكه‌وه‌و به‌ته‌نیا، که هه‌ریه‌کی په‌یمانی ته‌نیای خۆیان له‌باره‌ی بیروڕای سیاسی و به‌رده‌وامی شۆرشه‌كان له نێوان به‌رژه‌وه‌ندی و ترس دا به یه‌كتر دابێت،به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان له‌پێشه‌وه‌ی ئاشتی و ئاسایش و سه‌قامگیری ههردهوڵهتێكی عه‌ره‌بی یه كه شۆرشی تێدا دروست بووه .
ئه‌مریكا گه‌مه‌كه‌رێكی لیزان و شاره‌زاو به‌پلانه ،دیموكراسی له‌جیهانی عه‌ره‌بدا له‌سته‌مكاریی پێ باشتره ، به‌ڵام دوای پاراستن و به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی، وه‌ك چۆن یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران پێی باشتر بوو سیستمی كۆمۆنیست یاخود سۆشیالیست له‌شوێنی سیستمی سه‌رمایه‌داری بێنێته‌كایه‌وه، دواجاركۆمۆنیستهكانی یۆنان له‌كۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهاندا قهتڵوعامكران وكۆمۆنیستهكانی میسریش كه مۆسكۆ له‌ساڵی ۱۹٦٤دا داوای لێ‌كردن حزبه‌كه‌یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و تێكه‌ڵی (ئیتیحادی ئیشتراكی) ببن.
داخوازیی دیموكراسی هه‌رگیز نه‌بووه‌ته داخوازییه‌كی به‌رفراوانی شه‌قامی عه‌ره‌بی به‌وێنه‌ی ئه‌و داخوازیانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ناسیۆنالیزم یان ئیسلامیزم ، واقیعی تائیفی و ئتنیكی زۆر له‌واقیعی نیشتمانی به‌هێزتره، ئه‌مه نائومێدكه‌ره بۆگهشهكردنی دیموكراسی كه له‌دوای گه‌لاڵه‌بوونی پرسی ناسیۆنالیزم و ئیسلامیزم و به‌رژه‌وه‌ندی تائیفی و مه‌زهه‌بیه‌وه دێت .
ناتوانرێت لەسەر حسابی كەرامەت و ئازادی مرۆڤ هیچ شه‌ڕو ئاشتی و ئاگربه‌ستێك بەدیبێت، ئەمە وانەی شۆڕشه‌كانی میسربوو ، ناشتوانرێت لەسەر حسابی كەرامەت و ئازادی مرۆڤ پاراستنی یەكێتی خاكی هیچ وڵاتێكی عەرەبی بەردەوام بێت ، ئەمەش وانەی شۆڕشی یەمەنە، ئازادی بۆ پێشکەوتن و سەرکەوتنی مرۆڤ و کۆمەڵگا له هەموو بوارەکانی ژیاندا پێویستییەکی سەرەکییە ، ئازادی بەشێکە لە سروشتیمرۆڤ، که‌لە ئیمکانی وە دیهاتنی ویست و ئیرادەی مرۆڤدا خۆی دەنوێنێ، لە دۆخیئازادیدا ئیرادەی مرۆڤێک نابەسترێتەوە بە ئیرادەی مرۆڤێکی دیکە و تاک بە ناچاری‌و لەژێر زەخت و گوشاری کەسانی دیکەدا هەڵسوکەوت ناکات و فەرمانڕەوای رەهای جەستە و رۆحیخۆیەتیو هەموو کەسێک مافی ژیان و ئاسایشیخۆی هەیه.
دواجار نە موبارەکی میسر لە عەلی یەمەن و نە عه‌لی یه‌مه‌ن لە بن عەلی تونس نه بن عه‌لی تونس له قه‌زافی لیبیا و نهقهزافی له موباره‌ك و نه موباره‌ك له بوتهفیلقهو نه بوتهفیلقه له بهشیرعیبرهتیان له‌وانه‌ی دوای خۆیان وه‌رنه‌گرت و یه‌ك له دوای یه‌ك سته‌مكاریان به‌رهه‌م هێنایه‌وه و شۆڕشەكانی شەقامی عەرەبی چەندین وانەی دیكەی تیدا هەیە، كە لەكۆتایدا وانەیەكن بۆ هەمووان.
بەجوملە هەموو ئەم حساباتە سیاسیانە هەڵەبوون، لەبەرئەوەی شتە بنەڕەتیەكەیان لەبیركردبوو، كە ئەویش ئازادی تاك و مافەكانی هاوڵاتیان و كەرامەتی مرۆڤە، لێرە بەدواوە، هەموو پرۆژەو هەڵوێست و ئەگەرەكان، جا چ بۆ گەشەپێدان بێت یاخود بۆ رزگاری یاخود بۆ یەكگرتن بێت، پێویستی بە شەرعیەتی دیموكراسیانە هەیە ، دیموكراسی بنەمای هەموو شەرعیەتێكی سیاسیە لەجیهاندا، تەنانەت بنەمای هەموو دامەزراوەیەكی ئەخلاقی سیاسیشە، سیاسه‌ت په‌یوه‌ندی نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ زانست و دیارده مرۆییه‌كاندا هه‌یه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانست و دیارده سروشتییهكانیشدا هه‌یه ،سیاسه‌ت له چوارچێوه‌ی ئه‌خلاقدا نامێنێته‌وه ،چونكه سیاسه‌ت بریتی یه له به‌رژه‌وه‌ندی (ئابوری -سیاسی - گشتی ) و به‌پێی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی جوڵه ده‌كات ،نه‌ك به پێی یاسا ئه‌خلاقییه‌كان .
لەكۆتایدا وەك گەڵاكانی پایز رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عەرەب دەكەون، ئەوانەی كە كۆنەپەرستن و ئەوانەشی كە عەلمانی و سته‌مكارن، ئەوانەی كە میانڕەوەكانی ئیسلامی و ئەوانەشی توندڕەوی لیبراڵن، ئەوانەی هەژارن و ئەوانەشی دەوڵەمەندن، مادامەكی بنەمایەكیان نیە، كە ئەویش بنەمای ئازادی و كەرامەتی هاوڵاتی عەرەبییە.