Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 01:22

گفتۆگۆکانی پێکهێنانی حکوومەت لە نێوان بەرژەوەندیی میللەت و مسۆگەرکردنی پۆستدا

یەكێتیی نیشتیمانی لە رێگەی رێككەوتنێكی گوماناوی لەگەڵ شیعەكان و بۆ بەدەستهێنانی ئەم پۆستە، یەكڕیزیی هێزە سیاسییەكانی كردە قوربانی و سازشی گەورەی بۆ شیعەكان كرد
100%

لە یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی ۱۹۹۲، پارتی سەلماندی هیچ كاتێك مەبەستی لە شۆڕش و حكومداری بەدەستهێنانی پۆست و پلە نەبووە، بەڵكوو خزمەتكردنی میللەت و بەردەوامی و سەرخستنی پرۆسەی دیموكراسی بووە لە هەرێمی كوردستاندا.

 

لە یەكەم هەنگاوی پێكهێنانی حكوومەتی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار، یەكێتیی نیشتیمانی لە رێگەی رێككەوتنێكی گوماناوی لەگەڵ شیعەكان و بۆ بەدەستهێنانی ئەم پۆستە، یەكڕیزیی هێزە سیاسییەكانی كردە قوربانی و سازشی گەورەی بۆ شیعەكان كرد، لە راستیدا مەبەستی سەرەكیی پارتی لە پڕكردنەوەی ئەم پۆستەدا، چاككردنی پەیوەندیی نێوان بەغدا و هەرێم بوو، لە دوای كۆچی دوایی مام جەلال ئەم پۆستە زۆرجار بەكار هاتووە لە پیلانەكانی دژی هەرێم، لە ۱٦ی ئۆكتۆبەر و كۆتا هەوڵی ئاستەنگ خستنە بەردەم ناردنی بودجەی هەرێم لە بەغدا، ڕۆڵیان نێگەتیڤ بووە.

 

دواتر وەزیری داد لە حكوومەتی عێراق، ئەگەر بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردن و خاڵبەندی بێ، یەكێتی هیچ پۆستێكی تری بەرناكەوێت، كەچی لە پێناو بەدەستهێنانی ئەم پۆستەدا، پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی بۆ چەندین مانگ دواخست و ئەم بەشەپۆستەی كوردیش لە بەغدا تاكو ئێستا بە بەتاڵی ماوەتەوە، ماوەیەك بەر لە ئێستاش بە وەفدێكی باڵا سەردانی بەغدایان كرد و لە پێناو گەیشتن بەم پۆستەدا ئامادە بوون كۆمەڵێك سازش بۆ حكوومەتی عێراق بكەن.

 

سەبارەت بە پارێزگاری كەركووك، لە سەرەتادا بۆ بەدەستهێنانی ئەم پۆستە لەگەڵ عەبادی ڕێككەوتن لە پێناو بەدەستهێنانیدا رازی بوون بە دەسەڵاتی سەربازیی حەشدی شەعبی، دواتر لە هەوڵێكی تری سەرنەكەوتوودا ویستیان لە ڕێگەی دابەشكردنی پۆستەكان بە ڕێژەی ۳۲٪ بۆ هەر پێكهاتەیەك پارێزگارێكی یەكێتی بۆ كەركووك هەڵبژێرن،  ئەمە لە كاتێكدایە كورد لە كۆتا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نیوەی دەنگەكانی كەركووكی بەدەست هێناوە، سەرباری هەموو تێبینییەكانیش.

 

لە پڕۆسەی پێكهێنانی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمدا، ئەگەرچی لە بەرامبەر كامێراكاندا هەمووان خەمی میللەتیانە، بەڵام لە راستیدا ئەوەندەی گفتوگۆ كراوە لەسەر پشكی لایەنەكان لە حكوومەتی داهاتوو، هەر بە لای كارنامەی حكوومەتدا نەچوون، ئەوەتا لایەنێك بە ژمارەیەكی كەم لە كورسی دەیەوێت هاوتایی حزبی براوە، كە پارتی دیموكراتی كوردستانە، پۆستی وەزاری هەبێ و بەڵكوو لە هەندێك حاڵەتدا داوای زیاتر لە هەمووان دەكەن.

 

بە ڕادەیەك جیا لە حیزبی براوە كە هەموو كات زۆر دەستكراوە بووە لە بەخشینی پۆستەكان، لە ئێستادا براوەی دووەم هەموو كارێك دەكات بۆ كەمكردنەوەی بەركەوتەی براوەی سێیەم، لەوەش سەیرتر لە چوارچێوەی یەك حزبدا كەسە یەكەمەكانیان هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە لە مسۆگەركردنی پۆست بۆ كەسە نزیكەكانیان، ئەمە لە كاتێكدایە كاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر پەكخستنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.