تێگه‌یشتن له دیمۆکراتیه‌ت به‌واتای ئه‌وه دێت که‌وا بزانی سیسته‌م و پرێنسیپه‌کانی له سه‌ر بنچینه‌یه‌ک پێک دێت.
له دونیا دیمۆکراتیدا بناغه‌یه‌ک هه‌یه پێدهگووترێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی یاخوود شووره ، ئێمه‌ی کورد دوای ڕاپه‌رینی ۱۹۹۱ توانیمان ئه‌گه‌ر سه‌د ده‌ر سه‌د کامڵ نه‌بێت ، به‌ڵام له مێژووی کورد وناوچه‌که‌دا تاقیکردنه‌وه‌کی تازه بابه‌تمان ئه‌نجامدا و خه‌ڵک ئازادانه هه‌نگاوی بۆ سندووقی ده‌نگدان برد ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش نه‌وه‌ک بۆ کوردستان ، به‌ڵکو بۆ ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرینگی خۆی هه‌بوو،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت دیمۆکراتی و سیسته‌مه‌که‌ی به‌هۆی چه‌ند لایه‌نێکه‌وه به‌ره‌و لاوازی هه‌نگاو ده‌نێت نه‌خاسمه ئه‌و لایه‌نانه‌ی خۆیان نزیک له سۆسیال دیمۆکرات ده‌ناسن .
واده‌رده‌که‌وێت که نه باوه‌ڕیان به پێشکه‌وتنی ژیانی په‌رڵه‌مانی یاخوود پرۆسه‌ی پێشکه‌وتنی دیمۆکراتی هه‌یه، هه‌ر ڕۆژێ وبیانۆیهک بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت هاوڵاتی بێزار وبێ ئومێد ده‌کات ، وا ده‌کرێت ڕووی پرۆسه‌کانی دیمۆکراتی له ناو ببردرێن که ئه‌مه‌ش بێگوومان پێشینه‌یه‌کی ترسناکه،چونکه چ له ژیانی ئاسایی خۆیدا وچ له ژیانی سیاسی‌دا کورد فێره جۆرێک له دیمۆکراتی بووه ، بۆیه له‌ناو بردنی یان نه‌مانی دیمۆکراتی به گران له‌سه‌ر پرسی کورد به گشتی ڕاوه‌ده‌ستێت .
له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلول دا ڕه‌وشی کورد ئه‌گه‌ر چی وه‌ک ئێستاکه نه‌بوو ، هه‌روه‌ها بوار وده‌رفه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له ئارادا نه‌بوو، به‌ڵام گه‌لی کوردستان ڕێچکه‌یه‌کی ته‌ندرووست وتێگه‌یشتنی بۆ دیمۆکراتی و پرێنسیپه‌کانی ژیانی به دیمۆکراتیزه‌کردن زۆر به‌هێزبوو ، ئه‌مه‌ش له دووربینی بارزانی نه‌مر سه‌رچاوه‌ی گرتبوو ، که زۆر باوه‌ڕی به پێکه‌وه کارکردن وپرێنسپهکانی ژیانی دیمۆکراتی هه‌بوو.
کورد بۆ ئامانجێک خه‌بات ده‌کات لایه‌نی دووه‌می نیه ، ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆیی یه ، له‌مه‌شدا له ۲٥/۹/۲۰۱۷ له ڕیفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆییدا به پرۆسه‌ی دیمۆکراتی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا ، بۆیه ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێ دیمۆکراتی له پێش چاوی خه‌ڵک سووک بکه‌ن ،بێگوومان سه‌رکه‌وتوو نابن ، باشترین ڕێگاش گهڕانهوهیهیانه بۆ باوه‌شی ژیانی دیمۆکراتی که کورد له‌ژیانی خۆیدا په‌یڕه‌وی ده‌کات.