پێم وایه ساڵی 2019 بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌شێكی جیهان ساڵێكی پڕ هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز ده‌بێت. كۆنفرانسی وارشۆ، لووتكه‌ی ناتۆ، كۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی میونخ، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و چین، ئاسایی بوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور، به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی چواره‌مین لووتكه‌ی سوچی، نزیك بوونه‌وه‌ی زیاتری ئیسرائیل و وڵاتانی كه‌نداو، ئاماده‌كاری ئه‌مریكا بۆ بڕینی هاوكارییه‌كانی بۆ سعوودییه له شه‌ڕی یه‌مه‌ندا، ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سووریا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی، هه‌موویان نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كه ئه‌مساڵ گۆڕانكاری زۆر گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا روو ده‌دات، ئه‌م گۆڕانكارییانه بریتین له ده‌ركه‌وتنی هێزی نوێ، لاواز كردنی هێزی پێشوو و ده‌ستكاری كردنی به‌شێك له سنووره‌كانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه.
با سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ده‌ست پێ بكه‌ین و باس له گۆڕانكارییه گرنگه‌كانی جیهان بكه‌ین.
له ساڵی 2019دا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ، ركه‌كه‌ی خۆی ده‌باته سه‌ر و دیواری سه‌ر سنووری نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك دروست ده‌كات و به‌مجۆره رێگری له هاتنی په‌نابه‌ری مه‌كسیكی بۆ نێو ئه‌مریكا ده‌كات و تا راده‌یه‌ك كێشه‌ی بێكاری و پرسی په‌نابه‌ری نایاسایی له ئه‌مریكا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
له ڤه‌نیزۆلا ئه‌مریكا پلانه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات و سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته كه حاڵی حازر خۆی وه‌كو سه‌رۆكی كاتی ڤه‌نیزۆلا له قه‌ڵه‌م ده‌دات، ده‌كاته سه‌رۆكی ڤه‌نیزۆلا و به‌مجۆره له ئه‌مریكای لاتین ئه‌مریكا هاوپه‌یمانێكی نوێ بۆ خۆی دروست ده‌كات.
له ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیایش ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزییانه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كران له نێوان ئه‌مریكا، چین و كۆریای باكووریدا روو بده‌ن، روو له نه‌مان ده‌كه‌ن، حاڵی حازر شه‌ڕی بازرگانی و گومرگی نێوان ئه‌مریكا و چین، راوه‌ستاوه و جێگای خۆی داوه‌ته، له‌یه‌ك تێگه‌یشتن و سازانی دوو قۆڵی.
ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكووریش، كز بوونه، ئه‌مریكا له رێگه‌ی دوو هاوپه‌یمانی خۆی ( ژاپۆن و كۆریای باشوور) هه‌وڵ ده‌دات كۆریای باكوور بخاته سه‌ر هێڵی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی سیسته‌می جیهانی و هه‌روه‌ها مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی دیكه له‌سه‌ر جیهان كه چه‌كی ئه‌تۆمی كۆریای باكوور ده‌بێت له ناو ده‌بات.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا، ناتۆ و رووسیا ورده ورده گرژتر ده‌بن، دوورگه‌ی كریمیا و قه‌یرانی ئۆكرانیا و هه‌روه‌ها پرسی كێشانه‌وه‌ی هه‌ردوولا له رێككه‌وتنی مووشه‌كی ئه‌تۆمی مه‌ودا مام ناوه‌ند، فاكته‌ری گوڕتر بوونی ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ن.
بێجگه له‌مانه‌یش پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی غازی رووسی له توركیاوه بۆ ئه‌ورووپا و بای پاس كردنی ئۆكراینا وه‌كو هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا و ناتۆ، فرۆشتنی سیسته‌می به‌رگری ئیس 400 له‌لایه‌ن رووسیاوه به توركیا، فاكته‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و ئاڵۆزییانه ده‌بێت.
ئه‌مریكا بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی رووسیا و هه‌ڕه‌شه كردن له رووسیا ئه‌گه‌ری بلۆك كردنی پڕۆژه‌ی غازی رووسیا بۆ ئه‌ورووپا له وڵاتانی رۆمانیا و پۆلۆنیا ده‌خاته رۆژه‌ڤی خۆیه‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه به هۆی فرۆشتنی سیسته‌می ئیس 400وه ناتۆ و ئه‌مریكا گه‌مارۆ بخه‌نه سه‌ر توركیا كه زۆرنزیكی رووسیا بووه‌ته‌وه.
كێشه‌ی ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌رۆكوه‌زیری به‌ریتانیا توانای چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌ورووپا نامێنێت و پێ ده‌چێت حكوومه‌ت له به‌ریتانیا ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته كه لایه‌نگری مانه‌وه له یه‌كێتی ئه‌ورووپادایه، ببێته ده‌سه‌ڵات، كه ئه‌مریكایش ئه‌مه‌ی زۆر به‌دڵه و رووسیا له دژی ده‌وه‌ستێته‌وه.
له باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشه‌وه پێویسته ئاماژه به‌وه بكرێت كه ناوه‌ندی گۆڕانكارییه‌كان خودی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت، چونكه سیسته‌می جیهانی ئاسووده بوونی خۆی له ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بینێت.
1-قه‌یرانی نێوان ئیسرائیل و كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی، ورده ورده روو له چاره‌سه‌ر ده‌كات، وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه، ئیسرائیل به مه‌رجی نه‌مانی ده‌سه‌ڵات و هێزی ئێران له سووریا و لوبنان به چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت بۆ كێشه‌ی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل رازی ده‌بێت. میسر، سعوودییه، ئوردن، كوه‌یت و ئیمارات له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش داده‌مه‌زرێنن كه ئه‌م به‌ره نوێیه له داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا جێگه و پێگه‌ی دیاری ده‌بێت.
2-قه‌یرانی سووریا به‌ره‌و چاره‌سه‌ر كردن ده‌ڕوات، هه‌ر چه‌ند لووتكه‌ی چواره‌می سوچی ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ری لێ نه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام پڕۆژه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مریكا و رووسیا بۆ سووریا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئێران، توركیا و جیهادییه‌كانی نێو سووریا، ده‌بنه هۆكاری زیاتر له یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا و رووسیا له سووریا، چونكه هه‌ر دوولا ده‌یانه‌وێت ئه‌و هێزانه له سووریا نه‌مێنن، رووسیا و ئه‌مریكا له ژێر گۆشاری ئیسرائیل دا ناچارن ئێران له سووریا ده‌ربخه‌ن.
رووسیا له‌سه‌ر داوا و گوشاری به‌شار ئه‌سه‌د به پاساوی پشتگیریكردنی جیهادییه‌كانی ئیدلب و جه‌رابلوس ناچار ده‌بێت توركیا له سووریا ده‌ربكات، باكووری سووریا( رۆژئاوای كوردستان) بۆ ئه‌مریكا، كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی وه‌كو ئه‌رمه‌نی و مه‌سیحی ده‌بێت و باشووری سووریایش بۆ رووسیا و خۆدی سووریا و سیسته‌مێكی نیمچه فیدراڵی جۆگرافی له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌ش كردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه له سووریا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
3-توركیا: توركیا هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه ناوخۆییانه‌ی به‌رۆكیانى گرتووه، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و جیهانیشدا رووبه‌رووی قه‌یرانی دیكه ده‌بێته‌وه، توركیا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی تووشی قه‌یرانی گرانی نرخه‌كان، زۆربوونی رێژه‌ی بێكاری و لاوازبوونی ئابووری و پارچه بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدئۆلۆژی و ئه‌تنیكی بووه‌ته‌وه، هاوكات له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له نێوان زل هێزه‌كاندا گیری خواردووه و به‌ره‌و هه‌ر یه‌ك له‌و هێزانه هه‌نگاو بنێت هێزی دیكه هه‌ڵوێستی توندی له به‌رامبه‌ردا وه‌رده‌گرێت.
ئه‌مریكا به هۆی هێنانی ئاڵتوونی ڤه‌نیزۆلا بۆ توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاند گه‌مارۆ به‌سه‌ر توركیادا ده‌كات، به‌هۆی كڕینی سیسته‌می مووشه‌كی ئیس 400 له رووسیا، ئه‌مریكا و ناتۆ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندی گه‌مارۆ له‌سه‌ر توركیا ده‌كه‌ن. رووسیا به هۆی كێشه‌ی ئیدلب و جیهادییه‌كانی ئیدلبه‌وه، گوشار ده‌خاته سه‌ر توركیا، توركیا ناتوانێت گوشار بخاته سه‌ر جیهادییه‌كانی ئیدلێب و له‌وێ ده‌ریان بكات، بۆیه رووسیا و سووریا گوشاری زیاتر ده‌خه‌نه سه‌ر توركیا و توركیا ناچار ده‌بێت دووباره په‌نا بۆ ئه‌مریكا بباته‌وه به‌ڵام ئه‌مریكا به‌مه‌رج به‌هانای توركیاوه ده‌ڕوات و مه‌رجه‌كه‌یشی دوور كه‌وتنه‌وه‌ی توركیایه له رووسیا و ئێران، كه توركیا توانای جێبه‌جێ كردنی ئه‌م مه‌رجه‌یشی نییه.
4- ئیران: له سه‌ر ئاستی نێو خۆی رووبه‌رووی كێشه و گرفتی زۆر گه‌وره بووه‌ته‌وه، روودانی داڕمانی ئابووری و راپه‌ڕینی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر نزیك بووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كیدا قه‌یرانی نوێ به‌رۆكی ئێران ده‌گرن، بێجگه له قه‌یرانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا كه ئێرانیان تووشی خنكان كردووه، قه‌یرانه‌كانی ده‌رخستنی ئێران له سووریا و لوبنان، نه‌هێشتنی رۆل وپێگه‌ی ئێران له عێراق، سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ له‌لایه‌ن ئه‌مریكایه‌وه بۆ سه‌ر كه‌رتی بانكی و پیشه‌سازی ئێران، دووركه‌وتنه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی له ئێران، ساڵی 2019 گه‌وره‌ترین كێشه ده‌بن بۆ ئێران. كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وارشۆ، پلانسازی بۆ خنكاندنی ئێران له 2019دا ئاماده كردووه، بۆیه پێ ده‌چێت كه حكوومه‌ت له ئێران گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت و به‌مجۆره رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش له ده‌ستوه‌ردانێكی پاوانخوازانه رزگاری بێت.
5-عێراق: هه‌ر چه‌ند ئێستا له عێراق دۆخه‌كه تۆزێك ئارامه وده‌گوترێت به‌ره‌و باشتر بوون ده‌ڕوات به‌ڵام وا نییه چونكه، له عێراق دووباره داعش سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه، ئه‌مجاره جیاواز له ساڵی 2014 و 2015، ئامانجی سه‌ره‌كی داعش حه‌شدی شه‌عبی و باشووری عێراق ده‌بێت، چونكه لاواز كردنی حه‌شدی شه‌عبی و تێكدانی دۆخی باشووری عێراق گۆرزێكه كه به‌ر ئێران ده‌كه‌وێت.
شیعه‌كانی عێراق كه حاڵی حازر به‌شێكیان له دژی ئه‌مریكا ده‌ستیان به هه‌وڵدان كردووه، پشتیان به ئێران به‌ستووه، ئه‌مریكایش كه سه‌رمایه‌گوزارییه‌كی زۆری له عێراق كردووه ئاماده نابێت وا به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری عێراق بێت، بۆیه له رێگه‌ی هێزێكی نوێیه‌وه كه ره‌نگه هه‌ر پاشماوه‌ی داعش بێت، ئه‌و به‌ره‌ی شیعه‌كان كه دژی ئه‌مریكایه، لاواز بكات چونكه لاواز كردنی ئه‌و به‌ره‌یه به‌مانای لاواز كردنی ئێرانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا،كورد هه‌مووی ناوچه‌كه داگیركراوه‌كانی كوردستان كۆنترۆڵ ده‌كاته‌وه، سنووری خۆی له‌گه‌ڵ سوننه قایم ده‌كات و ئه‌مریكا كورد و سوننه له عێراقدا ده‌كاته دوو هاوپه‌یمانی به‌هێزی یه‌كتر.
ئه‌رده‌لان گۆران