لەسەرەتای کاری سیاسی و ئیداری خۆیدا نێچیرڤان بارزانی وەک کاراکتەرێکی لاو ھەردەم لە بیری ئایندەیەکی گەش و ئاسۆیەکی روون بوو،ئەو لەسەر پەروەردەی سەرکردەی کۆچکردوو کاک ئیدریس،بڕوای وابوو تاریکی چەندیش درێژە بکێشێت نابێت مەشخەڵی ئومێدی دڵ و دەستی خامۆش بکات،لە ڕاستیشدا ئەوە ئەرکی سیاسیە مەزن و پەیامی سیاسەتی دروستیشە،سیاسەت گەر لە شوناسە باوەکەیدا ھونەری بەڕێوەبردن بێت بەڵام کرۆکی سیاسەت و کاری سیاسەتوان گۆڕینی دۆخێکە لە خراپەوە بۆ باش و لە باشیشەوە بۆ باشتر،لەو ڕوانگەوە گەر بە ویژدانەوە لە ئەدای نێچیرڤان بارزانی بڕوانین وەک سەرۆکی حکومەت دەرکی ئەوە دەکەین کە لەناو کایەکەدا سەرکەوتوانە ڕێگاکانی بڕی و لە بری نائومێدی ئەو ئومێدەی کە ئەو ھەیبوو دواجار بویە پشکۆو ڕێگا تاریکەکانی ڕۆشن و دورەکانیشی نزیک کردەوە.
لەو دەمەی زۆرێک لە سیاسیەکانی تر لە ژێر پەردەو ھەندێکیش بە ئاشکرا لە ھەوڵی دەھۆڵ لێدانی نسکۆو کەوتنی ئەزمونی ھەرێم بوون،نێچیرڤان بارزانی بە پڕۆژەیەکی گەورەو نمونەیی وەڵامی دەدانەوەو لە بری کات کوشتن و وەڵامدانەوەیان بە قسەی سەر شاشەکان بە بەھێزکردنی ژێرخانی ئابوری ھەرێم پێی دەوتن بێدەنگ بن گەر ناتوانن خزمەتی گەل بکەن،ئەوا نە دەتوانن و نە بواریشتان دەدەم نائومێدی دڵتان بکەنە ھەوێنی نا ئومێدی ئەم گەلە. رونیشە بە درێژایی مێژوو روناکی بەسەر تاریکی و ئومێد بەسەر نائومێدیدا سەرکەوتوە،ھەر بۆیە نێچیرڤان بارزانی تا کۆتایی ئەرکەکەی وەک کاپتنی کەشتیەک سور بوو لە گەیاندنی سەرنشینەکان بە کەناری ئارامی و ئەوانەی لە نیوەڕێ جێیان ھێشت دواجار لە دروشمی بڕوخێ ھاواریان بەشداریان کرد لەو سەرکەوتنە یان وەک کەروێشکی بەبەرد بوو بێدەنگ بون و تاسان لە چەند ڕۆژی ئایندە کاری نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی حکومەت کۆتایی دێت و لە ئایندەدا دەبێتە سەرۆکی ھەرێم،بەڵام لە نێوان ماڵئاوایی لە ئەرکی ڕابردوو و دەستپێکی ئەرکی نوێدا دەبێت ئەوانەی دوێنێ وانەیەکیان وەرگرتبێت و دان بەو ڕاستیەدا بنێن کە ئەو کاراکتەرە سیاسیە چۆن لە ڕابردوو وێڕای ئاستەنگە قورسەکان گرەوی کەوتنی حکومەتی ھەرێمی پوچەڵ کردەوە،ئەوا لە ئایندەش بەھەمان ئومێدو ڕوئیاوە ھەنگاو دەنێت،بۆیە لە ئیستاوە چاوەڕێی ئەرکی نوێ و کاری نوێی بن و ئەو غەدرو ھەڵەی لە ڕابردوو بەرامبەری ئەنجامتان دا دوبارەی مەکەنەوە چونکە نە شاخ بە ڕەشەبا دەڕوخێت و نە نێچیرڤانیش بە جێھێشتن لە نیوەڕێدا دەکەوێت