توندوتیژی هەڵگری پێناسەی جیاوازە خۆی لە چەندین کاری جیاوازدا دەبینێتەوە کە لەلایەن کۆمەڵگاو خێزانەوە بەرامبەر ژنان ئەنجام دەدرێت بەڵام دیارترین پێناسەی توندوتیژی بریتیە لە " هەرکردەوەیەك ببێتە هۆی ئازاردانی جەستیی یاخود دەرونی ژنان دەچێتە چوارچێوەی توندوتیژیەوە.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە ساڵی ٢٠١٧دا ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەیان بڵاوکردەوە کە زۆرترین توندوتیژیان تێدا ئەنجام دەدرێت ،له دوای ئه‌فغانستان و كۆلۆمبیا وڵاتی عێراق رێزبه‌ندی سێیه‌می ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بوو بۆ توندوتیژی دژی ژنان كه بەهۆی ناجێگیری باری ئەمنی و خراپی دۆخی سیاسی و داب و نه‌ریت و هه‌ژموونی ئایین ئه‌نجامده‌درێت ، دوای وڵاتی عێراق به هه‌رێمی كوردستانه‌وه وڵاتانی مالی، میانمار، سۆمال، باشوری سودان، هەرێمی دارفور، سوریا و یەمەن ،لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدان كه توندوتیژی تێدا ئه‌نجام دراوه .
توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان بە بیانووی پاراستنی شەرەف ھێشتا بەشێکە لە واقیع و ژیانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگەی کوردییش لەو پەتایە بەدوور نییە ، هەواڵی دڵتەزینی سێوان قادرنوری بووەتە باسی گەرمی خەڵکی باشووری کوردستان ،جارێکی دیکە ژنانی کورد بوون بە قوربانی کولتووری پیاوسالاری و لە ژێر پاساوی پاراستنی شەرەف دا ده‌كوژرێن، کولتوورێک کە جوگرافیا‌و سنوورەکان ناناسێت و لە ناخی مرۆڤی كوت و کوێره‌وه سنوره‌كان ده‌برێت و مرۆڤبون ناناسێت ئاسوده‌ی ژیان ده‌شێوێنیت.
له‌هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو و زیندووی مرۆڤایه‌تیدا خه‌ڵك لەئاست هاوشێوه‌ی ئەنجامدانى ئەم تاوانە وکوشتنی سێوان قادر نوری و منداڵه‌كانیدا بەئاسانی بێدەنگ نابن ، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگای كوردیدا بێده‌نگی لێده‌كرێت و ئه‌م كه‌یسانه به لاریدا ده‌برێن و دیزه به ده‌رخۆنه ده‌كرێن ، چونکە لەلایەک سیستەمی حکومڕانی له كوردستان یارمه‌تیده‌ره بۆهێشتنەوەی سوونەت وبیروباوەڕی کۆنەپارێزی خێڵ دژ بە ئازادی ئینسان و دواجاریش ژنان، لەلایەکی ترەوە خودی ڕێکخراوناوەند و شهڵتهرەکانى داکۆکی و بەرگری کاری پاراستنی ماف وئازادی یەکانی ژنان بێ کاریگەروبێ ڕۆح و بێ وزه‌و لاوازن لە کوردستاندا و به‌شێكن له سێبه‌ری حیزب و كار بۆ درێژكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی حیزب له ناو جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگادا ده‌كه‌ن .
بەدرێژایی ته‌مه‌نی كاركردنی رێكخراو شه‌ڵته‌ره‌كانی ژنان نەیانتوانیوە خۆیان لەبەرگی حیزبایەتی بێنە دەرەوە ڕاستگۆیانە ودڵسۆزانە کاربۆبەدیهێنانی مافەکانی ژنان بكه‌ن ،سه‌رباری ئه‌وه‌ی بەشێك له‌و شه‌ڵته‌ره‌كانی ژنان لەژێر ناوی (ژنان وئافره‌تان وخانمان) دا کۆکی وبەرگری لەفەرهەنگ وبیروباوەڕى دژبه ژنان ده‌كه‌ن وبەرگری لەگەشەی بیروباوەڕی کۆنەپەرستی وکۆنەخوازی دەکەن پاساو بۆ‌ژن کوژەکان دێنەوە گەورەیی تاوانەکان بچوک دەکەنەوە!
دواجار كوشتنی ئینسان ،كوشتنی شار، كوشتنی كولتورو شارستانیه‌ت ،داخستنی سینه‌ماو گه‌له‌ری ، كرده‌یه‌كی قێزهوهنو وه‌حشیگه‌رانه‌یه ،چونكه گوزارشت له كوشتنی هه‌موو به‌ها مرۆیی‌و ئهخلاقیو شارستانی‌و كولتورییهكانی سه‌رجه‌م ئینسانه‌كان ده‌كات ،ئاخر شار ته‌نها شه‌قام و كۆڵان و گه‌ڕه‌ك و به‌رزكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كانی حیزب نیه هه‌روه‌ك چۆن مرۆڤ به‌ته‌نها بریتی نییه له دووقاچ و ده‌ست و چاو! شار فه‌رهه‌نگ و كو‌لتور و شارستانیه‌ته ،شار ده‌نگ و زایه‌ڵه‌ی زیندووی بونه‌وه‌ری رۆحلهبهرو زیندووه ، شار سه‌فه‌ركردنه به‌ناو رۆحی مرۆڤه‌كانی تر‌و ئاشنابوون و عهشقبونه به یه‌كتر !ڕێزگرتنه له جیاوازییه‌كانی یهكترو خولقاندنی فه‌زایه‌كی كراوه .
مرۆڤبوون هونه‌ره و به زانست و خوێندن نییه و بۆچاكسازی بۆكوردایهتی بۆ بنیاتنانی تاك و رێكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا پێویستیمان بهمرۆڤبوونه ، مرۆڤبوون فه‌لسه‌فه‌یه‌كه پێویسته له زاتی كه‌سه‌كاندا ئاوێته ببێت و بوونی هه‌بێت ،هوشیاری و خود ئاگایی ئهومیتۆدهیه كه فه‌لسه‌فه زاتیهكه ده‌دۆزێته‌وه ،به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی مرۆڤ له بێ ئاگایی مه‌عریفه‌یه‌كی تایبه‌ته كه‌له‌گه‌ڵ رۆحماندا باڵاده‌كات .