له۳۰ سیپته‌مبه‌ری۲۰۱۸ باشووری کوردستان یه‌کێک له گه‌وره‌ترین تاقیکردنه‌وه‌کانی هه‌ڵبژاردنى به‌خۆوه دێت ، گرینگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاواز له‌وانی دیکه به‌رچاوکه‌وت ، چه‌ندین هۆکار هه‌بوون که‌وا بگووترێت له ۳۰ سیپته‌مبه‌ر کورد قۆناخه سه‌خته كانى بڕی و گه‌یشته قۆناخێکی پڕ ئومێد وگه‌ش ،له‌مه‌شدا وه‌ک جارانی دیکه و زیاتریش پارتی دیمۆکراتی کوردستان که به پارتێکی میللی و جڤاکی نێو کورده‌واری ناسراوه تووانی سه‌رکه‌وتنێکی مێژوویی به به‌دستهێنانی ٤٥ کورسی تۆماربکات ، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه ئه‌گه‌ر به چاو ودیقه‌ته‌وه لێی بڕوانیت به شێوه‌یه‌کی ئاسان نه‌هاتۆته ئاراوه ، به‌ڵکو شه‌و نخوونی بۆکراوه تا گه‌یشتۆته قۆناخێک خه‌ڵک به ڕێز و ئاسووده‌وه لێی بڕوانێت.
ئه‌گه‌ر چی ئابووری و سیاسه‌ت و دیپلۆماسیه‌ت ته‌وه‌رێکی گرینگن بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت ، به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆ ئارامی و ئاسایش گرینگتر و به‌نرخترن ،به‌تایبه‌تی بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین که ناوچه‌یه‌کی پڕ ئاڵۆز و ناته‌ندرووستی جیهانه ، لێره‌دا کوردستان به‌رچاو له ووڵاتانی دیكه ى ناوچه‌که دا ئارامییه‌کی بێ وێنه بوخۆیه‌وه ده‌بینێت تاوای لێهات له‌لایه‌ن سه‌نته‌ره لێکۆڵینه‌وه‌کانی جیهانی پایته‌ختی کوردستان به پێنجه‌م شاری ئارامی جیهان ناوزه‌ند بکرێت,که ئه‌مه‌ش نه‌وه‌ک بۆ هه‌ولێر،به‌ڵکو بۆ هه‌ولێر و ته‌واوی شاره‌کانی کوردستان ده‌ستکه‌وتێکی به نرخ و به‌هابوو ، له‌دوای هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک ، یاخوو دوای هه‌ر کارێک که‌سایه‌تیه‌ک هه‌یه که تووانیبێت باڵانسی ته‌واوی هه‌ر ئارامیه‌ک بگرێته ئه‌ستۆ نه‌خاسمه وه‌ک ئاماژه‌مان پێ‌کرد له ناوچه‌یه‌کی پڕ کێشه‌ی وه‌ک ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
مه‌سروور بارزانی که له نێو گه‌نج و لاوان‌دا زیاتر به برا گه‌وره ناوبانگی هه‌یه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا وه‌ک هێما و سیمبولی ئارامی کوردستان ناوزه‌ندکراوه نه‌وه‌ک به‌ته‌نیا کوردستانیان،به‌ڵکو له‌لایه‌ن زۆر که‌سایه‌تی و خاوه‌ن بڕیاری سیاسی ناوچه‌که وجیهان ئاماژه به‌وه‌کراوه که به‌ڵێ مه‌سروور بارزانی پاڵێوڕاوی پارتییه بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان که‌سایه‌تیه‌کی به‌هێزوخاوه‌ن ئه‌زموون وچاونه‌ترسه و شایسته‌ی ئه‌وه‌یه سه‌رکردایه‌تی چوار ساڵی داهاتوو کوردستان بکات له داڕشتنی سیاسه‌تی دیپلۆماسیه‌ت و ئابووری و وێڕای ئارامی .
له هه‌موو جیهاندا چه‌ندین که‌سایه‌تی ئه‌وه‌یان لێ به‌رچاو ڕوونه که ده‌تووانن ڕۆڵی پیاوی ده‌وڵه‌ت له نێو گۆڕه‌پانه‌که ببینن و دواتر کارووباری وڵات به‌ره‌و ئاقارێک ببه‌ن تا متمانه‌ی هاوڵاتیانی وڵات به‌ده‌ستبێنن ، لێره‌دا مه‌سروور بارزانی به‌هۆی که‌سایه‌تیه به‌هێز و به ئه‌زموونه‌که‌ی ده‌تووانێت وه‌ک پیاوی ده‌وڵه‌ت نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک وهاوڵاتیانی کوردستان بکات ..
ئه‌گه‌رچی کوردستان به هۆی مێژوو و جوگرافیه سه‌خته‌که‌ی مێژووه‌که‌ی پڕه له نه‌هامه‌تی و کاره‌سات زۆرجاران کار گه‌یشتۆته قڕ و بنبڕکردنی،ئه‌گه‌ر خۆڕاگری میلله‌ت نه‌بوایه بێگوومان له مێژ بوو کورد وئه‌نه‌ته‌وه و ئایین و ئاینزایانه‌ی کوردستان دووچاری له ناوچوون هاتبوون ، به‌ڵام خۆڕاگری خه‌ڵکی کوردستان ئاماژه وحیساباتی دووژمنانیان له گۆڕنا و ساڵ به ساڵیش کورد ده‌ستکه‌وته‌کانی به‌ره‌و پێش هه‌نگاو ده‌نێن, گه‌وره‌تر و گرینگتریان ریفڕاندۆمی25ی سیپته‌مبه‌ری2017بوو که سه‌رکه‌وتنێکی مێژوویی بۆ گه‌لی کوردستان به‌رجه‌سته‌کرد و به زۆرینه‌یه‌کیڕه‌ها کوردستان سه‌رکه‌وتنی تۆمارکرد ، ئه‌م ده‌ستکه‌وت وهه‌نگاوه گرینگانه‌ی به‌دستهاتوون ده‌بێته هه‌وێنێکی پته‌و بۆ ئاینده‌ی کوردستان ،نه‌خاسمه بۆ ئه‌و چوار ساڵه‌ی داهاتوو که مه‌سروور بارزانی جومگه گرینگه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌گرێته ده‌ست و خه‌ڵکی کوردستانیش ئومێدێکی گه‌وره‌یان پێی هه‌یه ، ئومێده‌که‌ش له‌سه‌ر و سیمای هاوڵاتیان وێنا ده‌کرێت به‌وه خۆشحاڵن که پیاوی ده‌وڵه‌تداری چۆن تووانی ئارامی بۆ کوردستان ده‌سته‌به‌ر بکات به‌مشێوه‌یه‌ش بواره‌کانی دیکه بره‌وی پێبدرێت.