Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 14:42

فۆبیای سەرۆکی حکومەت

چەند ڵایەنێک لە هەوڵی پچڕاندنەوەی بەرژەوەندی بوون بۆ هەوادار و ڵایەنگرەکانیان لە حکومەت و دواتریش لە ڕاگەیاندنەکان لەهەوڵی ناشیرین کردنی حکومەت و بێ هیواکردنی
مەحەمەد مەلا
100%

لەگەڵ کاندیدکردنی ڕێزدار(مەسرور بارزانی) بۆ وەرگرتنی پۆستی سەڕۆکی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان بۆ کابینەی نۆ، لەلایەن سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان،هەست بە فۆبیایەک دەکرێ لە لایەن هەندێ بەرپرس و تەنانەت هەندێ لایەنی ئۆپۆزیسیۆن و ڕاگەیاندکار و هاوڵاتیانەوە، چونکە ناوبراو ماوەی چەندین ساڵ وەکو ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش کاری کردووه، سروشتی کارکردنی دەزگاکانی ئەمن و ئاسایش وایە،کە پیاوانێکی بەهێز و خاوەن بڕیار و وردی پێویستە، کە لە کاتە زۆر هەستیارەکان بڕیاری یەکلاکەرەوە و بەهێز دەربکات و بەرپرسیاریەتی بڕیارەکانیش بگرێتە ئەستۆ.

لە ماوەی ڕابردوو کاتێک مەسرور بارزانی کوڕە گەورەی سەرۆک بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بوو، بینیمان لەگەڵ ئەم قەیرانە سەختەی دارایی و شەڕی دژی بە تیرۆستانی داعش بەڵام هەرێم لە رووی ئەمن و ئاسایشەوە زۆر بەهێز و توکمە بوو، تەنانەت کە گومان دەکرا شانەی نووستووی داعش لە هەرێمی کوردستانیش وەکو شارەکانی تری عێراق هەبێ، بەڵام نەیانتوانی جموجۆڵێکی وایان هەبێت یاخود هێرشێکی بەهێز بۆ سەر هەرێم و دام و دەزگاکانی هەرێم بکەن جگە لەو هێرشە ترسنۆکەی کرایە سەر بینای پارێزگای هەولێر، کە ئەویش خۆشبەختانە بە کەمترین زیانی گیانی و ماددی کۆنتڕۆلکرا

  ئەگەر بە ڕابردووی سیاسی و سەربازی ڕێزدار مەسرور بارزانی دابچینەوە، ئەوا بۆمان دەردەکەێت جگە لەوەی کە خاوەن بڕوانامەیەکی بەرزە و بە هۆی یاوەری کردنی سەرۆک بارزانی بۆ سەردانەکانی دەرەوەو ناوەوەی کوردستان پێگەیەکی دبلۆماسی بەهێزی بونیاد ناوە، سەڕەڕای ئەوەی کوڕی گەورەی سەڕۆک بارزانیە و پێگەیەکی بەهێزی کۆمەڵایەتی هەیە، ئەمانە هەمووی دەبێتە جێگای هەڵوێستە کردن بۆ کارکردن لەگەڵ سەرۆک حکومەتێکی وا کە ڕەنگە کەمتر چاوپۆشی لەهەڵەکاران بکات و کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم تەواو جیاواز بێت لەگەڵ هەر هەشت کابینەکەی پێشووتر،نەمانی شەری داعش و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و نوێ بوونەوەی حکومەتی عێراق و کرانەوەی کوردستان لە رووی دبلۆماسی دوای ڕێفراندۆمەکەی هەرێم و شکستهێنانێکی بەرچاوی دوو لەسەر سێی لایەنی ئۆپۆزیسێۆن لە دواین هەڵبژاردنی هەرێم، ئەوەما ن پێدەلێت، کە هیچ دەرفەتێک نەماوەتەوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیەکی ڕیشەیی، کە بەش بەحالی خۆم پێشبینی ئەوە دەکەم لەگەڵ دەستبەکاربوونی ئەم کابینەیە کۆمەڵێک پڕۆژە ڕابگەیەنرێت و یەکێک لەوانە چاکسازی ڕیشەیی گەندەڵی بێت.

بۆیە دەکرێ ڕەوایەتی بەو فۆبیایە بدرێ کەهەندێ بەرپرس و لایەن هەیانە،خاڵێکی زۆر گرنگی حکومەتی نوێ کەهەر لە ئێستاوە جێگای دلخۆشی هاوڵاتیانە، یەکلایکردنەوەی کاری ئۆپۆزیسیۆنی و هاوبەشی کردنی حکومەتە، وەکو ڕابردوو چەند ڵایەنێک لە هەوڵی پچڕاندنەوەی بەرژەوەندی بوون بۆ هەوادار و ڵایەنگرەکانیان لە حکومەت و دواتریش لە ڕاگەیاندنەکان لەهەوڵی ناشیرین کردنی حکومەت و بێ هیواکردنی هاوڵاتیان بوون، بۆیەش بەرزیوونەوەی ڕێژەی دەنگدەران و دووبارە متمانەدانەوە بە پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لەسەر ئەو بێ هیوا کردنەی کە ئۆپۆزیسیۆن بۆ هاوڵاتیانیان دروستکرد و دواتر بە زیانی خۆیان شکایەوە و هاوڵاتیان گەیشتن بەو بڕوایەی کە بەدیلی حکومەتی هەرێم هەر حکومەتی هەرێمە.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.